(سبه‌ی):
له‌پاش ئه‌و رێگرییانه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی به‌رامبه‌ر به‌خوێندكاران ئه‌نجامی دا، خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی له‌هۆڵه‌كانی خوێندن هاتنه ده‌ره‌وه و بۆ ماوه‌ی دو سه‌عات هۆڵه‌كانی خوێندنیان به‌جێ هێشت.
ئاكام محه‌مه‌د خوێندكاری به‌شی راگه‌یاندن به (سبه‌ی) راگه‌یاند: "له‌پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی رێگرییان كردوه له‌هاتنه ناوه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، رێگری ئه‌وه‌شیان لێكراوه كه‌خۆپیشاندان ساز نه‌كه‌ن له‌نێو زانكۆ".
وتیشی: "ئێمه وه‌ك خوێندكارانی زانكۆ بڕیاری ئه‌وه‌مان داوه كه نه‌چینه نێو هۆڵه‌كانی خوێندن و وه‌ك رۆژانی رابردو خۆپیشاندان بكه‌ین".
ئه‌وه‌شی وت كه شه‌وی رابردو وه‌ك رێگریكردن له‌خۆپیشاندانه‌كان و كۆتایهێنانی خۆپیشانده‌رانی زانكۆ به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، ئاسایشی سلێمانی حه‌ره‌می زانكۆی سلێمانییان شكاندوه و خێمه‌ی خوێندكارانیان بردوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌نێو زانكۆی سلێمانی خوێندكارانی زانكۆ كه‌مپینی (تۆم به‌سه‌رۆك قه‌بوڵ نییه)یان راگه‌یاند، له‌وباره‌یه‌وه شادان عه‌بدول كه خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانییه رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌وته‌یه‌كی خۆیدا كه له 24/2/2011دا ده‌ڵێت (ئه‌گه‌ر 50 هه‌زار كه‌س منی به‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان قه‌بوڵ نه‌بێت ئه‌وا واز له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌هێنم). ئێمه‌ش وه‌ك كۆمه‌ڵێك خوێندكاری زانكۆی سلێمانی كه‌مپینێكمان دروستكردوه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنین كه ئێمه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌مان قه‌بوڵ نییه".
ئه‌وه‌شی وت كه‌ئێستا له‌سه‌ره‌تای كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزاكاندان و نزیكه‌ی 8 هه‌زار ئیمزا كۆكراوه‌ته‌وه".
له‌هه‌مانكاتدا خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌به‌هۆی رێگریكردنی سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی له‌خۆپیشاندانه‌كانی زانكۆ، داوا ده‌كه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی و وه‌زیری خوێندنی باڵا ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه.
رێبین مه‌حمود كه خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانییه ده‌ڵێت: "زانكۆ شوێنی خوێندكاره و بۆ په‌روه‌رده‌كردنی ئێمه دروستكراوه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی، نه‌ك بۆ به‌حیزبیكردنی زانكۆ".
ئه‌وه‌شی وت: "ئێمه ده‌زانین كه سه‌رۆكی زانكۆ و وه‌زیری خوێندنی باڵا له‌ژێر فشاری دو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌یانه‌وێت كۆتایی به‌م خوپیشاندانهی نێو زانكۆ بهێنن، له‌به‌رئه‌وه‌شه ئێمه داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ و وه‌زیری خوێندنی باڵا ده‌كه‌ین".
زمناكۆ ئیسماعیل