(سبه‌ی):
دو چالاکوان بەنوێنەرایەتی بەشێک له‌کوردانی خەڵکی کوردستانی باشور‌و دانیشتوی شاری لاهتی فینلاند، ئێوارەی دوێنێ (سێشەممە) ئامادەی کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی گروپ و لقی رێکخراوی ئەمنستی ئەنتەرناسیۆناڵ بون، مەبەست لێی گەیاندنی هەواڵی ئەو دۆخەیە کە لە هەرێمی کوردستان دەگوزەرێ.
له‌دانیشتنه‌که‌دا بەوردی چۆنیەتی دەستپێکردن و رۆژانی دواتری روداوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و پێشێلکارییه‌کان به‌رامبه‌ر مافی مرۆڤ و ده‌ستگیرکردن و سوکایه‌تی کرد به هاوڵاتیان و ته‌قه کردن له خۆپیشانده‌ران باسکران.
هاوکات نوێنه‌رانی کورد ئاماژه‌شیان به فشار‌و لێدان و گرتنی سه‌ر
رۆژنامەنوسانی ئازا و ئازاد و میدیای سەربەخۆ و ئەهلی کرد، که به‌جۆرێک له‌م ماوه‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادیکردوه، ئەمە وێڕای لێدان و ئەشکەنجەدان و رفاندنی هەڵسوڕاوانی ناسراوی خۆپیشاندەرانی بزوتنەوە ناڕەزایەتییەکە.
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕو، کۆمەڵگا له هه‌رێمی کوردستان بۆتە دوبەرە، ململانێی نێوان خەڵکی بەتایبەتی گەنجان بەهاوئاهەنگی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمان پێکەوە لەلایەک، هەردو حیزبی دەسەڵاتدار لەلایەکی تر، ئەوەی لەو هەرێمەدا رودەدات بێسەروبەرەیی و بێحکومەتیە، حیزبی فەرمانڕەوا میلیشیاکانی بەردراوەتە گیانی خەڵکی! گەر هاتو هەر ناڕەزایەتییەک ئاشتیانەش بێت، بیکەن روبەڕوی توندوتیژی دەبنەوە و بەچەک وەڵام ده‌درێنه‌وه.
له‌میانی دانیشتنه‌که‌دا لە سەنتەری شاری هێلسنکییەوە خانمێک بەناوی ئۆوتی هاپانێن بۆ کاروبار و بەسەرکردنەوەی رێکخراوەکە ئامادە بو، ناوبراو خۆشحاڵی خۆی بەگەیاندنی پەیام و کێشەکانی خه‌ڵکی کوردستان دەربڕی و بهڵێنیدا بەزوترین کات لەگەڵ بەرپرسی یەکەم لەسەنتەری هێلسنکیدا قسە بکات و پەیوەندیش بەمەڵبەندی سەرەکی لەشاری لەندەن بکەن.
ئۆوتی هاپانێن وتیشی، لێکۆڵینەوەی خۆمان بەهاوئاهەنگی لەگەڵ کەسانی سەر بەڕێکخراوەکەیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق لەوبارەیەوە دەست ده‌که‌ن و لە ئەنجامدانی هەرکارێ نوێنەرەکان ئاگادار دەکەنەوه.