ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی
٨ی مارس، سومبلی خه‌بات و ماندوبونی ئه‌و ئافره‌تانه‌یه، که به‌بێ گوێدانه هیچ کۆتوبه‌ندێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌هه‌ستکردن به مه‌سئولیه‌تی سه‌رشانیان به‌رامبه‌ر کێشه‌کانی ئافره‌تان، هاتبونه مه‌یدانی تێکۆشان له‌پێناو ئازادی، یه‌کسانی و سه‌رفرازی. هه‌وڵیانداوه بۆ چه‌سپاندنی ژیانێکی به‌خته‌وه‌ر، که تائێستا مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و ئافره‌ت به‌تایبه‌تی سودمهندهن لێیان، بۆ رێزلێنان له‌م خه‌بات و ماندوبونه، ئه‌و رۆژه به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له‌هه‌مو دونیا ناسراوه به رۆژی ژنان و لهههندیَ وڵات کراوه به‌پشوی ره‌سمی.
نوسه‌ران، مێژونوسان و سیاسه‌تمه‌داران، کۆکنین له‌سه‌ر هۆکاری مێژوی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و رۆژه به رۆژی ژنان. هه‌ر یه‌که به‌راو بۆچونی خۆی، ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ هۆ و روداوی مێژوی جیا، که له‌کات و شوێنی جیاجیا رویداوه له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزدههم و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م.
هه‌ندێکیان ده‌ی گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و خۆپشاندانه مێژویه‌ی که له ٨ی مارسی ساڵی ١٨٥٧، له‌لایه‌ن کرێکاره ئافره‌ته‌کانی کارگه‌یه‌کی جلوبه‌رگ له‌شاری نیویۆرک له ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجام درا، ئه‌وه‌ی شایانی باسه سازدانی ئه‌و خۆپیشاندنه دژی دابونه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تیه دواکه‌وتوه‌کان، خراپی ناهه‌مواری و ناته‌ندروستی شوێنی کار، که‌مکردنه‌وه‌ی سه‌عاتی کارکردن، موچه‌ی نایهکاسان له‌گه‌ڵ پیاو و نه‌بونی مافی ژن بۆ ده‌نگدان بو، ئه‌مه ترسێکی ئه‌ستوری خستهدڵی ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌رمایه‌دارانی ئه‌و سه‌رده‌مه، بۆیه‌ش ئه‌م خۆپێشاندنه له‌لایه‌ن پۆلیس به‌توندی به‌رپه‌رچ درایه‌وه، له ئه‌نجامدا بوه هۆی شه‌هیدکردنی چه‌ند ئافره‌تێک له خۆپێشانده‌ران، دوای ٥٠ ساڵ له یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م روداوه له ساڵی ١٩٠٧ بڕیاردهدری که ئه‌م رۆژه بکرێ به رۆژێ ژنان.
هه‌ندێکی که پێیانوایه له کۆنفرانسی ئافره‌تانی جیهانی ساڵی ١٩٠٨، له شاری کۆپنهاگن که له وڵاتی دانیمارک به‌سترا، له‌و کۆنفرانسه (کلارا زاتکین) پێشنیاری ئه‌وه ده‌کات، رۆژێک ته‌رخان بکرێ بۆ ژنان و بکرێ به رۆژی ژنان. له‌هه‌مان کۆنفرانس كلارا پێداده‌گرێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ژن ده‌بێ ما فی ده‌نگدانی هه‌بێ هه‌رچۆن له نوسینه‌کانیشی له رۆژنامه ئه‌ڵمانیه‌کانی ئه‌و زه‌مان نه‌باسی لێوه‌ده‌کا. ئه‌مه هاوزه‌مان ده‌بێ له‌گه‌ڵ داواکاریه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئینگلته‌را له ساڵی ١٩١٠، که یه‌کێ له داواکاریه سه‌ره‌کیه‌کانیان له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و کاته، مافی ژنان ده‌بێ بۆ ده‌نگدان.
بۆچونی تریش له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌یه له ساڵی ١٩١١، له نیویۆرک له بینایهتیکی ١٠ نهۆمی، سێ نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی کارخانه ده‌بێ و هه‌مو کارگه‌ره‌کان ئافره‌ت ده‌بن. ئه‌م بینایه ده‌سوتێ و خاوه‌ن کاره‌که ده‌رگای کارخانه‌که‌ی کلیل داوه، هیچ ده‌رگایه‌کی تریش نابێ بۆ خۆده‌ربازکردن، له ئه‌نجامدا ١٤٧ کرێکاری ئافره‌ت ده‌سوتێن، هه‌ندێکی که‌شیان به‌ناچاری بۆ خۆده‌ربازکردن، له‌ده‌یه‌مین نهۆم خۆیان ههڵدهدهنهخواراوه و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، سه‌رۆکی سه‌ندیکای کرێکاران رۆزهشیدرمان، له مه‌راسیمی ناشتنیان ١٢٠٠٠ ئافره‌ت کۆده‌کاته‌وه، دژی سیسته‌می کار و سیسته‌می سیاسی خه‌ڵک هانده‌دا، له ئه‌نجامی ئهروداوه و ئه‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه، بۆ یه‌که‌مجار یاسای پاراستنی ته‌ندروستی کارگه‌ر و یاسای پاراستنی ژیانی کارگه‌ر، به‌فه‌رمی دانی پیادهنرێ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکا، ده‌بێ به بڕگه‌یه‌ک له چوارچێوه‌یه‌کی یاسای داده‌ڕێژرێ، ده‌چه‌سپێندرێ و په‌یڕه‌و ده‌کرێ، که تا ئه‌مرۆ هه‌ر کارگه‌رێکی ئه‌مه‌ریکی به ژن و پیاو سودمه‌نده له‌و بڕگه یاساییه.
له‌لایه‌کی تر، ترۆتسکی یه‌کی له سه‌رۆکه‌کانی شۆڕشی روسیایه، پێیوایه ئه‌م رۆژه له‌و کاته‌وه زۆر به‌زه‌قی ناسراوه که له مارسی ساڵی ١٩١٧له شاری پێترۆگراد، هه‌مو کرێکاره ئافره‌ته‌کانی کارگه‌ی تێکست تایال، مانیان گرت و خۆپێشاندانیان کرد، رۆژ به‌رۆژ خۆپیشاندان په‌ره‌ی ده‌ساند و گه‌وره ده‌بو، ئه‌وه‌ی پێویسته په‌نجه‌ی بۆ درێژ بکرێ ئه‌وه‌یه که خۆپیشانده‌ران داوای تایبه‌تیان هه‌بو له ده‌سه‌ڵاتدارانی روسیای ئه‌وکاته، وه‌کو چاککردنی خراپی، ناهه‌مواری و ناته‌ندروستی شوێنی کار، که‌م کردنه‌وه‌ی سه‌عاتی کارکردن، موچه‌ی نایهکاسان له‌گه‌ڵ پیاو، به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا ئه‌م خۆپێشاندانه، بو به‌گڕ و ته‌وژمی بۆ شۆڕشی ١٧ ئۆکتۆبه‌ری روسی.
هه‌رچه‌نده نوسه‌ران و مێژونوسان و سیاسه‌تمه‌داران له‌سه‌ر یه‌ک روداوی مێژوی کۆک نین، که بوه‌به‌هۆی ناساندنی رۆژی ژنان، به‌ڵام هه‌مو لایه‌کیان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م رۆژه له ئه‌نجامی خه‌بات و ماندوبونی ژنان خۆیان له‌مێژودا تۆمار کراوه. به‌رهه‌می خه‌بات و ماندوبونی ئه‌و ژنانه، له رۆژانی تاریکی و ده‌ستکه‌وته‌کانی بون به مۆمێکی داگیرساو بۆ دابینکردنی ژینگه‌یه‌کی ئارام، وه‌ده‌ستهێنانی مافی یه‌کسانی بون به‌پیاو له‌هه‌مو بواره‌کانی ئابوری، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌مو ئافراتانی جیهان به‌گشتی، به‌تایبه‌تی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌ژێر سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا گوزه‌ران ده‌که‌ن.
تائێستاش ئافره‌تان له‌هه‌مو دونیا هه‌ست به لێپرسراوه‌ی سه‌رشانیان ده‌که‌ن، به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نوسازه‌کانی وڵات و داوا ره‌واکانی میلله‌ت، ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی میدیا عه‌ره‌بیه‌کان بده‌ین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که ئافره‌ت ده‌ورێكی گرنگی گێڕاوه و ده‌گێڕێ له روداوه هه‌نوکه‌یه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. به هه‌زاران ئافره‌ت به‌شداریان کردوه و ده‌که‌ن له خۆپێشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌کانی تونس، میسر، سودان، به‌حرێن و ئێران، شانبه‌شانی پیاوان رۆژا رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان، داوای گۆڕینی سیسته‌می سیاسی، ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر ئاوڕ له به‌شداری و خه‌باتی ئافره‌تانی کوردیش بده‌ینه‌وه، ده‌بینین و ده‌ور و رۆڵی گرنگیان هه‌یه له خه‌باتی رزگاری نیشتمانی، له دیارکردنی مه‌سه‌له چارهنوسسازاکان، هه‌ستکردن بهلێپرسراوهی به‌رامبه‌ر قه‌زیه‌ی میلله‌ته‌که‌یان، به‌بێ گوێدانه به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کان، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌شداری له‌و قۆناغه پڕ هه‌ستیاره ده‌که‌ن، که قۆناغی رزگاری نیشتمانییه، شان به‌شانی پیاوان ده‌ست و بازویان لێ هه‌ڵکردوه و هاتۆنه‌ته کۆڕی خه‌بات، ئه‌م راستیه بوه به دیارده‌یه‌کی زه‌ق له رۆژهه‌ڵات و باکوری کوردستان، گرنگی ئه‌مه له‌وه‌دایه که سه‌ره‌ڕای هه‌مو دابونهریهته کۆمه‌ڵایه‌تیه دواکه‌وتوه‌کان، ئه‌م دیارده‌یه بوه به‌فاکت، که خۆی فه‌رز کردوه و کۆمه‌ڵگای کوردیش قه‌بوڵی کردیه و ناتوانێ به‌ربه‌ستی پێ بگرێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که باشوری کوردستان به موقارهنهکردن له‌گه‌ڵ باکور و رۆژهه‌ڵات و رۆژ اوای، ژینگه‌یه‌کی له‌بارتری هه‌یه بۆ کارکردنی ئافره‌تان، هه‌ڵویست وه‌رگرتنیان و خۆ جوت کردنیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵویستی میلله‌ت. که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له‌روداوه هه‌نوکه‌یه‌کانی باشوری کوردستان، به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌کانی میدیای کوردی و رای گشتی، به‌شداری ئافرتی کورد له باشور زۆر لاواز هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ.