(سبه‌ی):
له‌چوارچێوه‌ی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی چین و توێژه جیاوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دژی ده‌سه‌ڵات و ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی، گروپی فه‌رمانبه‌رانی شاری هه‌ولێر پشتیوانی خۆیان بۆ گه‌نجان و هاوڵاتیان و مه‌یدانی ئازادی سلێمانی دوپات ده‌که‌نه‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نن، گه‌ر وه‌ڵامی داواکانیان نه‌درێته‌وه خۆپیشاندان ده‌که‌ن.
له‌به‌یاننامه‌یه‌کی گروپه‌که‌دا که وێنه‌یه‌کی بۆ (سبه‌ی) نێردراوه، ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕو: "وه‌ك هه‌ستكردن به ئه‌ركی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی پشتیوانی خۆمان بۆ گه‌نجان و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و قوتابیان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی به‌رده‌م سه‌رای ئازادی ده‌رده‌بڕین".
هاوکات چه‌ند خاڵێکیان خستوه‌ته به‌رده‌م ده‌سه‌ڵات بۆ جێبه‌جێکردنی و ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، گه‌ر به زوترین کات وه‌ڵامیان نه‌ده‌نه‌وه، ئه‌وا به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان و به‌تایبه‌ت له‌شاری هه‌ولێر، خۆپیشاندان و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری راده‌گه‌یه‌نین.
ده‌قی به‌یاننامه‌که
به‌یاننامه‌ی گروپی فه‌رمانبه‌رانی شاری هه‌ولێر
بۆ رای گشتی گه‌له‌كه‌مان ...
ئێمه وه‌كو گروپی فه‌رمانبه‌ران كه نوێنه‌رایه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌رمانبه‌رانی كوردستان و به‌تایبه‌تیش شاری هه‌ولێری قهلاَو مناره ده‌كه‌ین , دوای دانیشتن و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا له‌سه‌ر ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌قامی كوردی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت وه‌ك هه‌ستكردن به ئه‌ركێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی هاوسۆزی و پشتیوانی خۆمان بۆ گه‌نجان و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و قوتابیان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی به‌رده‌م سه‌رای ئازادی ده‌رده‌بڕین و چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌ینه به‌رده‌م دهسهلاَت بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات وهلاَممان بداته‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر تاسه‌ری كوردستان و به‌تایبه‌تیش له شاری هه‌ولێری پایته‌خت خۆپیشاندان و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری راده‌گه‌یه‌نین .
1- گێڕانه‌وه‌ی بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران به‌بێ جیاوازی و له‌به‌رچاو گرتنی ئینتیمای حزبی به‌پێی خاڵ و سالاَنی خزمه‌ت , كه چه‌ند ساڵێكه ئه‌و مافه له‌فه‌رمانبه‌ران زه‌وت كراوه .
2- پێدانی پۆست له‌دام و ده‌زگا حكومیه‌كان و به‌كه‌سانی دڵسۆز‌و شایسته به‌بێ ره‌چاوكردنی ئینتیمای حزبی و دورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی حزب له دام و ده‌زگا حكومیه‌كاندا .
3- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری خانه نشینكردنی كادیری حزبی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌و له‌هه‌موو بۆنه‌كانیشدا كه‌می خزمه‌تگوزاری و كورتهێنانی بودجه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی فه‌رمانبه‌ران به‌بیانووی زۆری فه‌رمانبه‌ران كه به‌پێی به‌دواداچونێكی گروپه‌كه‌مان زیاتر له ( 32000 ) سی و دوو هه‌زار ئه‌ندام و لایه‌نگری پارتی و یه‌كێتی به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی و به‌رێوه‌به‌ری پێشكه‌وتوو وه هه‌ندێ پله‌ی تر ته‌نها له‌ساڵی 2010 خانه‌نشینكراون , به‌مه‌ش سامانێكی زۆری نیشتمانه‌كه‌مان به‌هه‌ده‌ر ده‌برێت .
4- داوا له لیستی كوردستانی و به‌تایبه‌تیش هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین پاڵپشتیمان بكه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافه زه‌وت كراوه‌كانمان .
5- ئێمه وه‌كو گروپی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان داوا له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی دام و ده‌زگا حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین پاڵپشتی گروپه‌كه‌مان بكه‌ن تا به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانمان .
6- ئه‌گه‌ر دهسهلاَت له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا وهلاَمی ته‌واوی داخوازیه‌كانی ئێمه‌و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی نه‌داته‌وه ئه‌وا خۆپیشاندان راده‌گه‌یه‌نین و دواتریش مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری راده‌گه‌یه‌نین .
سه‌ركه‌وتووبێت ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان
گروپی فه‌رمانبه‌رانی شاری هه‌ولێر
1/3/2011