مه‌حمود ره‌زا
4/12/2007
رۆژی سێ شه‌ممه، 4/12/2007 پارله‌مانی کوردستان وتووێژی له‌سه‌ر پرۆژه یاسای کاری رۆژنامه‌نووسیی کوردستان کرد. له‌ڕێگای ته‌له‌فزێونی نه‌ورۆزه‌وه، له هه‌وه‌ڵ هه‌تا ئاخر به‌دیارییه‌وه دانیشتم.
گفتوگۆکانی نێو هۆڵه‌که جیدییه‌تیان پێوه دیاربوو. ئه‌ندامه‌کان به بیروڕای جیاوازی خۆیانه‌وه هه‌وڵیان ده‌دا ئه‌رگومێنت بۆ راستی بۆچوونه‌کانیان بهێننه‌وه. ئه‌رگومێنته‌کانی هه‌ندێکیان سه‌رنجیان راکێشام، به‌باشم زانی له‌م وتاره‌دا، ئه‌وه‌نده‌ی له زاکیره‌ما تۆمار بووه، شه‌ن و که‌وی بۆچوونی هه‌ندێک له به‌شدارانی گفتوگۆکه بکه‌م:
یه‌که‌م: هه‌ڵوێستی لیژنه‌ی رۆشنبیری و ئه‌و به‌رگرییه‌ی به‌ڕێز جه‌مال قاسم له بیر‌و بۆچوونه‌کانی ئه‌م لیژنه‌یه‌ی کرد، شایه‌نی ستایشن.
کاربه‌ده‌ستانی کورد، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت وڵات ببوژێننه‌وه و سه‌رمایه‌داری بێگانه هانبده‌ن بێت له کوردستان سه‌رمایه‌گوزاری بکات، ده‌بێت رۆژنامه‌نوسان ئازادیی ته‌واویان هه‌بێت بۆ به‌دواداچوونی گه‌نده‌ڵی و به‌کارهێنانی زانیاری دروست له سه‌رچاوه‌ی ئه‌سڵی خۆیه‌وه.
که‌م نه‌بوون ئه‌وانه‌ی پشتگیری‌یان له بیروبۆچوونه‌کانی لێژنه‌ی رۆشنبیریی پارله‌مان کرد.
دووه‌م: ئه‌و پێداگرییه‌ی زۆربه‌ی قسه‌که‌ران بۆ لابردنی ده‌سته‌واژه‌کانی "دابونه‌ریتی گشتی" و " ئاسایشی هه‌رێم" پیشانیان دا، ئه‌ویش مایه‌ی دڵخۆشی بوو. ئه‌و دوو ده‌سته‌واژه‌یه زۆر (فضفاض) ن.
مانه‌وه‌یان له‌ناو ده‌قی مادده‌کانی قانوونه‌که‌دا، ده‌بێته شمشێره‌که‌ی دهمهقلیس به‌سه‌ر بۆته‌قه‌ی ملی رۆژنامه‌نووسانه‌وه و سبه‌ینێ، له پراکتیکدا مادده باشه‌کانی تری ناو قانوونه‌که به‌تاڵ ده‌که‌نه‌وه.
سێیه‌م: یه‌کێک له ئه‌ندامانی پارله‌مان، بۆ به‌رگریکردن له هێشتنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی "ئاسایشی هه‌رێم" له‌ناو قانوونه‌که‌دا، قسه‌یه‌کی سه‌یری کرد، ئه‌و وتی: " بۆچی رسته‌یه‌کی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا نییه، ئه‌منی قه‌ومی ئه‌مه‌ریکای تیا نه‌بێت؟ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌و ده‌سته‌واژه‌یه ده‌ست به قسه‌کردن نه‌که‌ن، ئه‌وا به دڵنیایییه‌وه له ناوه‌ڕاست یان کۆتایی قسه‌کانیاندا ناوی دێت"، که‌چی ئێمه نابێت له‌م قانوونه‌ی خۆمانا ناوی بهێنین.
ئه‌م قسه‌یه‌ی ئه‌و ئه‌ندام پارله‌مانه پێویستی به له‌سه‌ر وه‌ستان و ده‌ربڕینی رستێک پرسیاره:
1/3 ده‌سته‌واژه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریکا، له‌لای ئه‌مه‌ریکییه‌کان و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکی، شتێکی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌کارهێنانه‌یه که داڕێژه‌رانی پرۆژه قانوونه‌که‌ی پارله‌مانی له‌مه‌ڕ خۆمان، به‌کاریانهێناوه. له‌لای ئه‌مه‌ریکاییه‌کان: کۆت و به‌ند دروستکردن بۆ ئازادیی رۆژنامه‌نووسی له ناو ئه‌مه‌ریکا، گورزی کوشنده له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌دات.
شاردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان له دنیای رۆژنامه‌نووسی دژی به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نهتهوهیییه، له‌وێ زانیاری نه‌ک هه‌ر بۆ رۆژنامه‌نووس، به‌ڵکو بۆته‌واوی کۆمه‌ڵ فه‌راهه‌مه.
له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌ته‌کان، ده‌زگا گرنگه‌کان، کۆنگرێس و ده‌زگاکانی لێکۆڵێنه‌وه‌ی زانستی، هه‌رچی زنیارییه له‌سه‌ر بودجه، له‌سه‌ر داهاتی نیشتمانی، له‌سه‌ر توانای سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریکا، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر خاڵه‌لاوازه‌کانی ئاسایشیی نه‌ته‌وه‌ییش له‌به‌ر ده‌ستدان. له‌وێ سه‌رۆک یان هه‌ر به‌رپرسێکی گه‌وره هه‌ڵه بکات و بۆی بشاردرێته‌وه، ئیمانی نیشتمانی لاواز ده‌کات.
سه‌رۆک یان هه‌ر لێپرسراوێکی تر دزی له ماڵی گشتی بکات؛ خراپ ده‌سه‌ڵات به‌کاربهێنێت؛ خزمخزمێنه بکات؛ به‌رتیل بخوات؛ یانی پره‌نسیپه‌کانی ئاسایشی نیشتمانی پێشێل ده‌کات، که‌سێک جاسوسی بۆ وڵاتێک یان ده‌زگایه‌کی موخابه‌راتی بێگانه بکات؛ یانی خیانه‌تی نیشتمانی کردووه و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خستۆته خه‌ته‌ره‌وه.
گه‌نده‌ڵی کردن و دیفاع لێکردنی؛ دروستکردنی ده‌زگای ناپێویست له‌به‌رخاتری که‌سێک؛ نوێ نه‌کردنه‌وه‌ی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌تی و سه‌ربازیی و به سستی و لاوازی هێشتنه‌وه‌یان؛ نوێ نه‌کردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه زانستی و په‌روه‌رده‌یییه‌کان؛ خه‌رجنه‌کردنی پاره‌ی پێویست بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و له رێگایه‌وه دیاریکردنی پێویستییه‌کانی کۆمه‌ڵ و پێویستییه‌کانی حوکمه‌ت؛ ته‌گه‌ره‌دانان بۆ ئه‌نجامدانی ریفۆرم، له‌هه‌رشوێن و لهههرئاستێکدا بێت، هه‌مویان زه‌ره‌ر له ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریکا ده‌ده‌ن.
له‌سه‌ر ئاستی دنیاش: بوونی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر چاڵه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له که‌نداو؛ بوونی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر رێگای گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ بازاڕه‌کانی دنیا؛ بوونی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئیسرائیل و وڵاتانی دۆستی ئه‌مه‌ریکا و هه‌ڕه‌شه‌کانی تیرۆریزم له‌سه‌ر ئاستی دنیا، هه‌وڵدان بۆ گێڕانه‌وه‌ی سیستمی دیکتاتۆری بۆسه‌ر کورسیی حوکمی عێراق، هه‌ڕه‌شه‌ن له ئاسایشیی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریکا.به‌ڵام؛
2/3 ئاسیشی نیشتمانی، وه‌کو ئه‌وه‌ی له ناو ده‌قی پرۆژه قانوونه‌که‌ی پارله‌مانی کوردستان دا به‌کارهاتووه، 180 پله پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یه که ده‌سته‌واژه‌ی ئاسایشیی نه‌ته‌وه‌یی له‌لای ئهمهریکایییهکان ده‌یبه‌خشێت. لێره له‌لای ئێمه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه بمێنێته‌وه، سبه‌ینێ باسی گه‌نده‌ڵی بکه‌ی؛ داوای زانیاری له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم بکه‌ی، داهاتی گومرگه‌کانی کوردستان ئاشکرا بکه‌ی، بڕی موچه‌ی سه‌رۆکی حیزبه گه‌وره‌کان بڵاوبکه‌یته‌وه، رێژه‌ی بودجه‌ی حیزبه گه‌وره‌کان بۆ بودجه‌ی هه‌رێم دیاری بکه‌ی، به‌بیانوی دروستکردنی خه‌ته‌ر له‌سه‌ر ئاسایشیی نیشتمانی ئه‌تده‌ن به دادگا. سبه‌ینێ دۆسێی دزی لێپرسراوێکی گه‌وره بکه‌ره‌وه، به‌و قانوونه لهزیندانت توند ده‌که‌ن، به‌به‌ڵگه‌وه باسی خیانه‌ت و جاسوسیی به‌رپرسێک بکه، به‌و قانوونه هه‌زار په‌ت په‌تیت پێده‌کات.
له‌کاتی قه‌یرانه‌کاندا ره‌خنه له ئه‌دای کاربه‌ده‌ستان بگره، تووشی سه‌ریه‌شه‌ت ده‌که‌ن، باسی مامه‌ڵه‌ی خراپی ئاسایش له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان، باسی خه‌له‌لی ئه‌منیی، ده‌زگایه‌کی ئه‌منیی هه‌رێم بکه، ئاسمانت به‌سه‌را ده‌ڕوخێنن، " زانیاریت بۆ دوژمن که‌شف کردووه". به‌و شێوه‌یه رۆژنامه‌نووس ده‌تۆقێنن و له‌ترسی گرتن و په‌تپه‌تی پێکردن، جورئه‌ت و ئازایه‌تی ئاشکراکردنی مه‌له‌فاتی خه‌ته‌ر و دزی گه‌وره‌ی کاربه‌ده‌ستانی گه‌وره‌ی لێ زه‌وت ده‌کرێت.
خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک بڵێت، " له‌رابردوودا زۆر شت وتراوه، رژنامه‌نووسان ئه‌مسه‌ره و سه‌ری زۆریان پێکراوه، و بۆچی ئه‌و دنیا تاریکه تۆ باسی ده‌که‌یت، نهخولقا؟ وه‌ڵام ئاسانه، " چونکه قانوونه کۆنه‌که‌ی قوڕگی رۆژنامه‌نووسی پێگیرابوو، هی سه‌رده‌می رژێمی دیکتاتۆریی سه‌دام بوو.
رۆژنامه‌نووس به‌شانازی ده‌زانی به قانوونی رژێمێکی بێزراوی وه‌کو رژێمه‌که‌ی سه‌دام بهێنرێته گیروگاز، ده‌نگی زوڵاڵتریش ده‌بوو، ده‌یوت: بهقانوونهکهی سه‌دام حوسێنی دیکتاتۆر حوکمیان دام".
چواره‌م: بۆ به‌رگریکردن له‌مانه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی " داب و نه‌ریتی باو" ئه‌ندام پارله‌مانێکی به‌ڕێز، ئه‌ئاوا قسه‌ی کرد، " بابه، له بریتانیا که‌س ناتوانێت به دوو حوکم قسه‌یه‌کی سوک به شاژنی وڵات بڵێت. جارێک به حوکمی ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی کڵێسا‌ی ئینگلیکانییه، جارێکی تریش له‌به‌رئه‌وه‌ی شاژنی وڵاته"، چۆن ده‌بێت لێره هه‌مووشت به‌ره‌ڵا بێت، هه‌رکه‌س هه‌ستێ پلار له دین و له پێغه‌مبه‌ر بگرێت و لێی نه‌پرسرێته‌وه؟
ئه‌م قسه‌یه راسته، به‌ڵام چۆن؟
1/4 سیستمی حوکم له بریتانیا پاشایه‌تی ده‌ستورییه. شاژن سیمبولی وڵاته، به‌هیچ جۆرێک ده‌ست له کاروباری وڵات وه‌رنادات و لوت له سیاسه‌ت ناژه‌نێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شاژن یان یه‌کێک له میره‌کانی وڵات، ماڵی گشتی بدزێت؛ به‌رتیل بخۆات؛ ده‌ست له کاروباری ئابووری یان سیاسی وڵات وه‌ربدات؛ رێز له قانوونه‌کانی وڵات نه‌گرێت؛ پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بریتانیا و میزاجی عام ته‌سریح بدات؛ کێشه بۆ شاره‌وانی له‌نده‌ن یان گه‌ڕه‌که‌که‌ی خۆی بنێنه‌وه؛ له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان پاسه‌وانه‌کانی به‌شه‌ق له‌خه‌ڵک هه‌ڵبده‌ن، ئۆتۆمبیَلهکانی به قافڵه بڕۆن و به گڤه‌گڤ مێشکی خه‌ڵکی هه‌راسان بکه‌ن، نه‌ک قسه‌یان پێ ده‌وترێت، به‌ڵکو هێلکه و تهماتهشیان تێ ده‌گرن، له‌سه‌ر رووپه‌ڕی رۆژنامه‌کان قسه‌ی وایان پێ ده‌ڵێن، خه‌ونیان پێوه نه‌دیبێت.
لێپرسراوه حوکمهتییهکانیش ئه‌گه‌ر خزمه‌تی خه‌ڵکیان پێ نه‌کرێت، له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتیاندا ئابووری پاشه‌کشه بکات، ئه‌من تێکبچێت، په‌یوه‌ندییه ناوده‌وڵه‌تییه‌کانی بده‌نه کزی، رۆژنامه‌نووس کارێکیان پێده‌کات – با - به‌ده‌واری شڕی نه‌کردبێت.
2/4 به‌ڵام له‌لای خۆمان ده‌سته‌واژه‌ی "دابونه‌ریتی گشتی" ئه‌وه‌نده (فضفاض) و لاستیکییه، ئه‌گه‌ر له‌ناو ده‌قه قانوونییهکهدا بمێنێت، ده‌بێته گه‌وره‌ترین تهرهگه له‌سه‌ر رێی، وروژاندن و چاره‌سه‌رکردنی داب و نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تییه دواکه‌وتووه‌کانی وه‌کو، " ژن به‌ژن، گه‌وره به‌بچووک، ژن به‌خوێن، شیربایی، فره‌ژنی، تۆڵه‌ی شه‌ره‌ف".
هه‌روه‌ک ده‌بێته ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م ئه‌قڵی تاک دا و پڕکێشی پرسیارکردن و پرسیار وروژاندن و به‌ره‌ڵاکردنی ئه‌قڵ له‌به‌رامبه‌ر ئاین و ئاینزاکاندا، له‌به‌رامبه‌ر داب و نه‌ریته دواکه‌وتووه‌کاندا، له نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان وه‌رده‌گرێته‌وه.
له‌لای من پرسیاره، " بۆچی فوقه‌های ئاینزای سوننه و حیزبه‌کانی ئیسلامی سیاسی، ئه‌وه‌نده له کردنی پرسیاره‌کان ده‌ترسن؟ ئه‌گه‌ر ئاینی ئیسلام وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کانی له‌لایه؟ ئه‌گه‌ر له هه‌موو ئاینه‌کانی تر کامڵتره، به‌ڵکو تاکوته‌نیا دینی کامڵه؟ ئه‌گه‌ر له‌توانای خۆیان راده‌بینن به ئارگومێنته‌کانی قورئان و موعجیزه‌کانی، ده‌می هه‌موو گومان که‌رێک دابخه‌ن؟ ئه‌ی له‌چی ده‌ترسن؟، بۆچی رێگای عه‌قڵ ناده‌ن هه‌موو پرسیاره‌کانی خۆی بکات، ئه‌وانیش وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کان بده‌نه‌وه؟
بۆچی کڵێسا‌ی کاتۆلیکی به‌و هه‌موو داخراوییه‌ی خۆیه‌وه، گوێی له‌به‌رامبه‌ر پرسیاری ئه‌قڵ له نهێنییه‌کانی دینی مه‌سیح خه‌واندووه، که‌چی ئیسلام ریزێ ده‌رگای قوڕقوشمینی له‌سه‌ر پرسیاره‌کان داخستووه؟ کامیان گره‌ویان بردۆته‌وه، مزگه‌وت یان کڵێسا؟
من له وتارێکی پێشتر بڵاوکراوهمدا فیلمی The Passion of the Christ ( عیشقه‌کانی مه‌سیح، یان ئازاره‌کانی مه‌سیح) م به‌نموونه هێنابووه‌وه. ئه‌م فیلمه باسی 12 سه‌عاتی کۆتایی ژیانی مه‌سیح ده‌کات (*). له‌ته‌وای دنیای مه‌سیحییه‌تدا پیشاندرا. که‌چی له‌سه‌ری، لوتی که‌سێک خوێنی لێنه‌هێنرا.
ده لێگه‌ڕین با ئه‌قڵ پرسیاره‌کانی خۆی بکات، ئێوه‌ش وه‌ڵامی بده‌نه‌وه.
ئه‌وانه‌ی به‌رگرییان له‌م ده‌سته‌واژه‌یه ده‌کرد، پێیان وابوو ده‌بێت ئه‌و داب و نه‌ریتانه سنوور بۆ هه‌ڵسوکه‌وتمان دابنێن. ئه‌ی که‌واته رۆڵی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌کانی، پارله‌مان و قانوونه‌کانی له به‌ره‌وپێشبردنی کۆمه‌ڵ و سڕینه‌وه‌ی دابونه‌ریته دواکه‌وتوه‌کانی کۆمه‌ڵ دا، چییه؟
هه‌ندێک، نازانم زانیاریان له‌سه‌رچاوه‌ی ناڕاست ده‌ستکه‌وتبوو یان به ئه‌نقه‌ست، بۆ قایمکردنی پشتی بۆچوونه‌کانیان ده‌یانهێنایه‌وه، ده‌یانووت، "له ئه‌وروپاش داب و نه‌ریته‌کان به قانوون پارێزراون".
له‌م وڵاته‌ی منی لێده‌ژیم، هۆڵاند، شتی وه‌ها نییه. رۆژنامه‌نووس ده‌توانێت پرسیار له‌سه‌ر هه‌موو داب و نه‌ریته‌کانی کۆمه‌ڵ بکات.
ده‌توانێت هه‌موو که‌سێتیی مه‌سیح و تێکڕای مێژووی مه‌سیحییه‌ت بداته به‌ر رێژنه‌ی پرسیار، ده‌توانێت بهڕهسمیشهوه، له ته‌وقی سه‌ری ئافره‌ته‌وه هه‌تا کهڵهموستهی پێی، پرسیار له‌سه‌ر ته‌وای ئازایئهنامی بکات، به‌بێ ئه‌وه‌ی قانوون ده‌ستی بگرێت.
ئه‌ندامێکی پارله‌مان، ئه‌وه‌نده‌ی من لێی تێگه‌یشتم، له پاراستنی" داب و نه‌ریتی باو/ گشتی" مه‌به‌ستی ره‌سمی نیوه ڕووت و ریکلامی ناو رۆژنامه‌کان بوو.
ئه‌و وتی، "با پیاو له‌ڕووی بێ رۆژنامه بگرێت به‌ده‌ستییه‌وه و بیباته‌وه بۆ ماڵه‌که‌ی خۆی".
پرسیار ئه‌وه‌یه، "ئه‌گه‌ر پارله‌مان بیه‌وێت به‌قانوون رێگا له بڵاوکردنه‌وه‌ی ریکلام بگرێت، حوکمه‌تی هه‌رێم چۆن چۆنی ده‌توانێت سه‌رمایه‌داری بێگانه رازی بکات، سه‌رمایه‌که‌ی بهێنێت له کوردستان بیخاته گه‌ڕ؟
3/4 توندوتیژی ناو خێزان یه‌کێکه له دابه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری، ئه‌م خووه کۆمه‌ڵایه‌تییه زه‌ره‌ر له پایه‌کانی ئاسایشی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌دات: مناڵی ده‌رون نه‌خۆش، ژنی کۆیله، پیاوی دیکتاتۆر، خێزانی بێ به‌هره، به‌رهه‌می ئه‌م خووه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ن.
ئێستا له کوردستان هه‌ندێ رێکخراوی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی په‌یا بوون ده‌یانه‌وێت به‌قانوون به‌ر به‌ئه‌م دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییه پاشکه‌وتووه بگرن. سه‌رۆکی فراکسێونی سه‌وزی پارله‌مان یه‌کێکه له‌و خاتوونانه‌ی له‌و بواره‌دا چالاکه. ئه‌و هه‌فته‌یه‌ک پێش ئه‌م دانیشتنه‌ی پارله‌مان له‌به‌رنامه‌یه‌کدا، داوای له خه‌ڵکی کوردستان کرد، له هه‌رکوێ دیارده‌ی وه‌هایان بینی ته‌له‌فۆنیان بۆ بکه‌ن.
ئه‌م داوایه به‌و مانایه‌یه که، هێزێک په‌یا بووه، له‌پێناوی به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵێکی ته‌ندروستتدا، پیرۆزیی دیواری ماڵه‌کان پێشێل ده‌کات.
پرسیار ئه‌مه‌یه، " که‌واته پارله‌مان چۆن ئه‌م ئیشکالییه‌ته چاره‌سه‌ر ده‌کات؟" له‌لایه‌ک حوکمه‌ت و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌یانه‌وێت، بۆ خزمه‌تی کۆمه‌ڵ، پیرۆزی ماڵ بشکێنن، له‌لایه‌کی تر پارله‌مان ده‌یه‌وێت قانوون بۆ به‌پیرۆزی هێشتنه‌وه‌ی توندوتیژی ناو ماڵ، وه‌کو دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی باو، دابنێت.
پارله‌مان ئه‌رکێتی قانوون بۆ گۆڕینی کۆمه‌ڵ له پله‌یه‌کی نزمه‌وه بۆ پله‌یه‌کی به‌رزتر، دابنێت، یان به‌قانوون له جێگای خۆیدا بیچه‌قێنێت؟
پێنجه‌م: به‌رگرییه‌کانی به‌ڕێز وه‌زیری رۆشنبیری له پرۆژه‌ی قانوونه‌که، به‌تایبه‌تی له هه‌ردوو ده‌سته‌واژه‌ی "داب و نه‌ریتی گشتی" و " ئاسایشی هه‌رێم" له قسه‌ی ئه‌وانی تر زیاتر سه‌رنجیان راکێشام، ئه‌و وتی: " بابه، دوێنێ حوکمه‌تی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند: که له‌مه‌ولا سانسۆر له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆنی ماڵان داده‌نێت، ئیتر بۆنابێت ئێمه به‌قانوون داب و نه‌ریته‌کانی خۆمان بپارێزین؟". ئه‌م قسه‌یه‌ی وه‌زیر به عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن، "حق یراد بها الباطل".
سانسۆر هه‌ر له ئه‌ڵمانیا، له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆنی ماڵان نییه، به‌ڵکو له‌سایه‌ی کاروکرده‌وه‌ی تۆڕی تیرۆرستی قاعیده و هه‌ڵسوڕاوانی ئیسلامی سیاسی دا، له ته‌وای ئه‌وروپادا، که‌م و زۆر ده‌ستی پێکردووه، به‌ڵام ئه‌وان سانسۆر له‌سه‌ر ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆنی شه‌خسی بۆئه‌وه دانانێن، تابزانن کێ جنێو به‌سه‌رۆک و مناڵی سه‌رۆک و که‌سوکاری سه‌رۆک و حوکمه‌ت و وه‌زیر و گزیر ده‌دات.
تا بزانن کێ ده‌یه‌وێت دزی و گه‌نده‌ڵی لێپرسراوێک ئاشکرا بکات. به‌ڵکو چاودێری خه‌ڵکانی گومانلێکراوی سه‌ر به تۆڕه‌کانی تیرۆر و ماڵپه‌ڕه‌کانی تیرۆرستان، ده‌که‌ن.
به ئیجازه‌ی جه‌نابی وه‌زیر، ئه‌وه ئه‌گه‌ر، وه‌زیرێکی ئه‌وروپایی بۆ به‌رگری له پرۆگرامی وه‌زاره‌ته‌که‌ی خۆی، ئه‌ئاوا په‌نا بۆ زانیاری چه‌واشه‌کارانه به‌رێت، رۆژنامه‌کانی وڵات، رۆژی دوایی دنیای لێ ده‌که‌ن به چه‌رمی چۆله‌که.
جه‌نابی وه‌زیر، به‌هێنانه‌وه‌ی ئه‌و نموونه‌یه ئه‌و ترسه‌ی به‌رجه‌سته‌کرد که لیژنه‌ی رۆشنبیریی پارله‌مان، من و سه‌دانی وه‌کو من له‌و دوو ده‌سته‌واژه پڕ له تهمومژاوییهمان هه‌یه.
به‌ڕێز فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی، وه‌زیری رۆشنبیری، له درێژه‌ی به‌رگرییه‌که‌ی له پرۆژه‌ی قانوونه‌که، پرسیارێکی کرد، " ئه‌و ده‌سته‌واژانه له ده‌ستوری فیدراڵی عێراقی دا هه‌ن، ئێمه چۆن ده‌توانین قانوونێک دابنێین، له‌گه‌ڵ ده‌ستوری فیدراڵی نه‌گونجێت؟'.
منیش پرسیارێکم له جه‌نابی وه‌زیر هه‌یه، " ئه‌گه‌ر ئه‌وه نابێت، ئه‌ی بۆچی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی کوردستان، سیستمێکی حوکمی سه‌رۆکایه‌تی بۆ وێنا کردووین، که‌چی به‌گوێره‌ی ده‌ستوری فیدراڵی سیستمی حوکمی عێراق و هه‌رێمه‌کانی، ده‌بێت پارله‌مانی – دیموکراتی- فره‌لایه‌نی بن؟ کامیان بۆ حوکمه‌تی فیدراڵی گرنگتر و هه‌ستیار تره: " داب و نه‌ریتی گشتی" یان گۆڕینی سیستمی حوکم، له پارله‌مانی بۆ رئاسی؟". ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور به سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی داوه، له نیوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر 3 ده‌سه‌ڵاته‌که زیاتره (سه‌یری ئه‌م به‌سته‌ره بکه: http://www.jiwar.eu/witar.php?id=12).
شه‌شه‌م: به‌ڕێز سه‌رۆکی پارله‌مان، کاک عه‌دنان موفتی، دانیشتی ئه‌مڕۆی به‌م قسه‌یه کۆتایی پێهێنا، "به‌ڕێزێک نامه‌یه‌کی خسته ده‌ستمه‌وه، ده‌پرسێت: ئه‌گه‌ر کۆبوونه‌وه‌که ئه‌ئاوا کراوه نه‌بوایه، مناقه‌شه‌کان به‌مجۆره‌یان لێده‌هات؟".
1/6 ئه‌و قسه‌یه، ئه‌گه‌ر کوردانه پێوه‌ی بنێین، "بۆنی خوێنی لێدێت". هێمایه بۆ، ئه‌گه‌ری داخستنی کۆبوونه‌وه‌کانی پارله‌مان، من پێش ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی ئه‌و قسه‌یه، شی بکه‌مه‌وه، له‌جه‌نابی کاک عه‌دنان و ئه‌وه‌شی نامه‌که‌ی خستۆته ده‌ستییه‌وه، ده‌پرسم، " له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی 15 ساڵه‌ی پارله‌مانی کوردستان دا، کۆبوونه‌وه‌ی یه‌که‌می ساڵی 1992 و ئه‌م کۆبوونه‌وه کراوانه‌ی لێ ده‌رچێت، هه‌ستتان به‌خۆتان کردووه، ئه‌ندام پارله‌مان بن؟".
2/6 ئێوه ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت سیستمی حوکمی دیموکراتی دابمه‌زرێنن، ده‌بێت کۆبوونه‌وه‌کانی پارله‌مان کراوه‌بن. کۆبوونه‌وه‌ی کراوه نه پاداشته و نه مه‌کره‌مه، واجبی قانوونی- ده‌ستوریی هه‌ر کیانێکی دیموکراتییه.
3/6 ئه‌ندام پارله‌مان. هه‌قی مه‌شروعی خۆیه‌تی له‌به‌رده‌می کامێرادا قسه‌ی زۆرتر، باشتر و مناقه‌شه‌ی جیدی تر بکات.
ئه‌ی چۆن ئه‌ندام پارله‌مانی دڵسۆز، قسه‌زان و پڕکێشیکهر، له هی سست و بێ به‌رهه‌م جیا بکرێته‌وه؟ ئه‌ی چۆن بتوانێت خه‌ڵک رازی بکات، ئه‌گه‌ر ئیشه‌ڵا قانوونی هه‌ڵبژاردن گۆڕدرا و ئه‌و جارێکی تر خۆی کاندید کرده‌وه، ده‌نگی بده‌نێ؟
سوودی کۆبوونه‌وه‌ی کراوه چه‌ند لایه‌نه‌یه: له‌لایه‌ک توانای ئه‌ندام پارله‌مان ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌مه ئه‌و قازانجه تایبه‌ته‌یه که ئه‌ندام پارله‌مانی به‌توانا له کۆبوونه‌وه‌ی کراوه، ده‌ستی ده‌که‌وێت.
له‌لایه‌کی تر، کۆمه‌ڵ سوودی زۆرتری پێده‌گات، چونکه ئه‌ندام پارله‌مانه‌کان، به‌قازانجی گشتی، مناقه‌شه‌ی جیدی ده‌که‌ن.
له‌لای سێیه‌م، حیزب یش قازانج ده‌کات، ئه‌مڕۆ هه‌رکه‌س متابه‌عه‌ی ئه‌و دانیشتنه‌ی پارله‌مانی کردبێت، ئه‌و هه‌سته‌ی له‌لا دروستبووه که سه‌رۆک و ئه‌ندامه‌کانی فراکسێونی سه‌وز به جورئه‌تی زیاتره‌وه مناقه‌شه‌یان ده‌کرد.
ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی نابێت، توانا‌و بۆچوونی جه‌ریئانه‌ی چه‌ند ئه‌ندامێکی فراکسێونی زه‌رد، وه‌کو کاک جه‌مال قاسم و هی فراکسێونهکانی تریش فه‌رامۆش بکرێن.
----------------------------------------------------
(*) سه‌یری ئه‌م سه‌رچاوه‌یه بکه: رۆژنامه‌ی "رۆژنامه"، ژ111، ل10، 3/12/2007، گۆشه‌ی نموونه بۆ په‌ند.