(سبه‌ی):
بۆ پشتگیری له خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان و ئیدانه‌کردنی روداوه خوێناوییه‌کانی هه‌رێم و ته‌قه‌کردن له خۆپیشانده‌ران، ره‌وه‌ندی کوردی په‌یامێکی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا کرد.
دوێنێ چوارشه‌ممه کوردانی دانیشتوی وڵاتانی (بەلجیکا، هۆڵەندا، فەره‌نسا و ئەڵمانیا) خۆپیشاندانێکیان به به‌شداری ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی کوردانی ئه‌و وڵاتانه لەبەردەم کۆمیسیۆنی پارله‌مانی یەکێتی ئەوروپا ئه‌نجامدا.
خۆپیشانده‌ران تێکڕا پشتیوانی و پشتگیری خۆیان بۆ داواکانی خه‌ڵکی کوردستان دوپات کردوه‌و داوایان کرد، ده‌ستبه‌جێ ده‌سه‌ڵات گوێ بۆ داواکارییه‌کانیان بگرێت.
هاوکات له‌میانی خۆپیشاندانه‌که‌دا ره‌وه‌ندی کوردی په‌یامێکیان له پێشێلکارییه‌کانی ده‌سه‌ڵات و روداوه خوێناوییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا کرد.