(سبه‌ی):
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئۆتۆمبیلی جامڕه‌ش له شاری هه‌ولێر به‌دی ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش ترس و نیگه‌رانی زۆری لای هاوڵاتیانی ئه‌و شاره دروستكردوه و به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌رێمیش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و كاره پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه‌كانی هاتوچۆیه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ده‌نگۆی ئه‌وه له ئارادایه كه له شاری هه‌ولێر خۆپیشاندان ئه‌نجام بدرێت.
عه‌مید قادر سدیق به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌رێم به (سبه‌ی) راگه‌یاند: یه‌كێك له‌و كارانه‌ی كه زۆر مه‌ترسیداره و پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه‌كانی هاتوچۆیه، ره‌شكردنی جامی ئوتومبیل و پهردهپۆشكردنێتی.
وتیشی: له ئێستادا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بارودۆخی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه ئارام نیه، هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆریش له ئوتومبیلی جامڕه‌ش به تایبه‌تی له پارێزگای هه‌ولێر به‌دی ده‌كرێت ئه‌مه‌ش ترس و نیگه‌رانیی هاوڵاتیانی زیاتر كردوه و هاوڵاتیان به چاوێكی پڕگوماناوییهوه له‌و ئۆتۆمبیلانه ده‌ڕوانن.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌رێم ته‌ئكیدیشیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستیی سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سانی حیزبیش بن.
هێژا محه‌مه‌د