(سبه‌ی):
هاوشێوه‌ی شاره‌کانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان، وا بڕیاره ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) خۆپیشاندان و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌شاری کۆیه ده‌ستپێبکات و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکیش ده‌خایه‌نێت.
له‌وباره‌یه‌وه یه‌کێک له رێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که که نه‌یویست ناوی ئاشکرابکرێت، بۆ (سبه‌ی) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانی شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی کوردستان و شاری سلێمانی، بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له داواكاریه‌كانی هاوڵاتیان بگیرێت، به‌باشمانزانی له‌قه‌زای كۆیه‌ش درێژه به‌خۆپیشاندان و مانگرتن بده‌ین.
ناوبراو وتیشی: "بڕیارمان داوه ئه‌مڕۆ سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆ خۆپیشاندان له پاركی شه‌هیدان له‌ناو بازاڕی گشتی كۆیه ئه‌نجام بده‌ین و چه‌ند رۆژێكیش به‌رده‌وام ده‌بین له‌خۆپیشاندان".
باسی له‌وه‌شکرد، له‌میانی ئه‌نجامدانی چالاکییه‌کانیاندا چه‌ند داواكاریه‌ك كه په‌یوه‌ندی به‌ژیانی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه ده‌خه‌ینه‌ڕو.
ئه‌نجومه‌نی کاتی مه‌یدانی سه‌رای ئازادی سلێمانی له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاندبو، رۆژی 5/3 وه‌ك رۆژی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له كوردستان راگه‌یه‌ندراوه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی مه‌ده‌نیانه بۆ داكۆكیكردن له داواكاریه ره‌واكانی هاونیشتمانیان.
ئاری سابیر