سلێمانی؛ له‌لایه‌ن هێزێکی ده‌مامکداره‌وه په‌لاماری مانگرتوانی سه‌رای ئازادی درا و چادره‌کانیان سوتاند
Saturday, March 12, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
پاش چه‌ند سه‌عاتێک له‌ده‌ستپێکردنی مانگرتنی هاوڵاتیان له‌سه‌رای ئازادی سلێمانی و دانانی ژماره‌یه‌ک چادر بۆ ئه‌نجامدانی چالاکیه‌کانیان، له‌لایه‌ن هێزێکی ده‌مامکداره‌وه په‌لاماری مانگرتوان درا.
دره‌نگانێکی شه‌وی (شه‌ممه)ی رابوردو هێزێکی ده‌مامکدار به‌جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه هێرشیان کرده سه‌ر مانگرتوان و دواتر ته‌واوی چادره هه‌ڵدراوه‌کانی سه‌رای ئازادی سلێمانییان سوتاند.
دوابه‌دوای ئه‌و کاره‌ش، هێزه ده‌مامکداره‌کان هه‌ڵمه‌تێکی ره‌شبگیرییان ده‌ستپێکردو که‌وتنه راوه‌دونانی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که له‌و شوێنه‌دا بون و زیاتر له 20 که‌سیان ده‌ستگیرکرد.
به‌پێی په‌ڕه‌ی (شۆڕشی نێرگز) له فه‌یسبوک، هێزه‌که به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون و ماڵ به‌ماڵ به‌دوای ئه‌و که‌سانه‌دا گه‌ڕاون که به‌شداریان له‌و مانگرتن و چالاکییانه‌دا کردبو.
جێی ئاماژه‌یه دوێنێ (شه‌ممه) له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌هه‌رێمی کوردستان، له شاری سلێمانی و پاش کۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که، ده‌یان هاوڵاتی له سه‌رای ئازادی ده‌ستیاندایه مانگرتن و ژماره‌یه‌ک چادریان بۆ ئه‌نجامدانی چالاکییه‌کانیان دانا.
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|