محه‌مه‌د ساڵح
باهۆزی گۆڕانكاریه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فه‌ریقاوه خۆیان گه‌یانده ناوچه‌یه‌كی ئارامی باكوری عێراق. كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كانی به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی له هه‌مو ناوچه‌كانی تری كوردستان به‌رچاوتره كه خه‌ڵكی به‌كۆمه‌ڵ كۆده‌بنه‌وه دژ به ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانی عێراق.
به كاریگه‌ریی خۆپیشاندانه‌كانی ساحه‌ی ته‌حریری شاری قاهیره، خۆپیشانده‌ران ئه‌و مه‌یدانه‌یان ناولێناوه "مه‌یدانی ئازادی "،كه مانای ساحه‌ی ته‌حریر ده‌گه‌یه‌نێ له زمانی كوردیدا.
هه‌رچه‌نده رۆژانی تریش به‌سه‌دان كه‌س ئه‌چونه ریزی خۆپیشانده‌ران، به‌ڵام دوێنێ 3/7 به‌هۆی یادی بیست ساڵه‌ی راپه‌ڕین دژی رژێمی سه‌دام حسێن له شاری سلێمانی، گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان كرا كه تائێستا كرابێ، خۆپیشانده‌ران هوتافیان ده‌وته‌وه دژ به حكومه‌ت و هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، له‌گه‌ڵ وتنه‌وه‌ی سرودی نیشتیمانیدا داوای گۆڕانكارییان ده‌كرد له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا. هه‌روه‌ها له‌مه‌یدانی ئازادی سه‌كۆیه‌ك دانراوه بۆ رۆشنبیران و خوێندكاران و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی وته‌كانی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن به ئاماده‌بوان.
رێكخه‌رانی خۆپشاندانه‌كه داوای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی مه‌ده‌نیانه و مانگرتنی گشتییان كردوه له هه‌مو هه‌رێمدا.
به‌ڵام له رۆژی شه‌ممه‌وه كاتێك ویستیان ده‌ست پێبكه‌ن ئه‌و مانگرتنه سنوردار كرا چونكه كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای رۆژی یه‌كشه‌ممه چه‌ند كه‌سێكی ده‌مامكدار ئه‌و خهیمانهی مه‌یدانی ئازادی كه بۆ خۆپیشانده‌ران دانرابو سوتاند و چه‌ند كه‌سێكیان له خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر كرد.
"من لێره‌م بۆ داواكردنی مافی خۆم، كه‌ی ئێمه سودمه‌ند ده‌بین له گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری كوردستان؟" ئه‌مه داوای یه‌كێ له گه‌نجه خۆپیشاندهرهكانه كه بژێوی ژیانی له‌سه‌ر فرۆشتنی شتومه‌كه له شه‌قامه‌كانی بازاڕی سلێمانی. گه‌نجێكی تری ته‌مه‌ن بیست ساڵ كه پێی خۆشه به گێڤارای كوردی بانگ بكرێت ده‌ڵێت "ئێمه كارمان ده‌وێت، ژیانێكی باشتر و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیمان ده‌وێت."
بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ربه‌رزی و به ئازادی بژی
خۆپیشاندانه‌كان له 17ی شوبات له شاری سلێمانی ده‌ستی پێكرد له‌لایه‌ن تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌ده‌نی بۆ پشتگیری له خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ری تونس و میسر و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵی و بێ خزمهتییهی كه له كوردستاندا هه‌یه.
به‌ڵام كاتێك خۆپیشانده‌ران له به‌رده‌م باره‌گای لقی پارتی كۆبونه‌وه و ده‌ستیان كرد به به‌ردبارانكردنی باره‌گاكه پاسه‌وانه‌كان به فیشه‌ك وه‌ڵامیان دانه‌وه و گه‌نجێك كوژرا و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربون. وه‌كو ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته، خۆپیشاندان شار و شارۆچكه‌كانی تری ئه‌و پارێزگایه‌ی گرته‌وه. له میانه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا تائێستا نزیكه‌ی 200 كه‌س برینداربون و 8 كه‌سیش شه‌هیدكراون كه یه‌كێكیان پۆلیسه. هه‌روه‌ها ته‌له‌فزیۆنێك و رادیۆیه‌ك له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه سوتێنراون.
به‌هاوشێوه‌ی خۆپیشانداكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، سایته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان رۆڵێكی سه‌ره‌كییان بینیوه بۆ پشتگیریكردنی خۆپیشانده‌ران. له‌و میانه‌یه‌شدا چه‌ندین گروپ و په‌یج له وێبسایتی فه‌یسبوك دروست كراوه بۆ دیاری كردنی كات و شوێنی خۆپیشاندانه‌كان.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه خۆپیشاندانه‌كان به‌بێ مۆڵه‌ت ده‌كرێت، ئێستا دامه‌زراوه حكومیه‌كان له هه‌وڵدان بۆ رێگه‌گرتن له خۆپیشانده‌ران. مه‌سعود به‌رزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له وته‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا رۆژی سێشه‌مه‌ی رابردودا وتی: "داوا له هه‌مو لایه‌نه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌م كه تاوتوێی هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵك بیستراو بێت‌و دواقسه‌ی خۆیان بكه‌ن." هه‌روه‌ها داواشی كرد له حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
بارزانی له درێژه‌ی وته‌كانیدا وتی: "له دوای تیڕوانینی بارودۆخه‌كه به‌گشتی، گه‌یشتمه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه پێویستمان به چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی هه‌یه نه‌ك چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی." هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ داوای گۆڕانكاریدان و ئه‌ویش نایه‌وێ له كوردستانێكدا بژی كه خه‌ڵكه‌كه‌ی به ئازادی و سه‌ربه‌رزی نه‌ژین.
ناوچه‌ی كاریگه‌ری
ئه‌م داوایه‌ی بارزانی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌و داوا هاوشێوه‌یه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دێت كه گروپێكی سه‌ره‌كی ئۆپۆزسیۆنن، به‌ڵام كاتێك گۆڕان ئه‌و داوایه‌ی كرد، به كوده‌تاچی ناوبرا له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان كه جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
د. زانا ره‌ئوف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان له‌وباره‌یه‌وه وتی: "ئێمه پێشوازی ده‌كه‌ین له داوای هه‌ڵبژاردن وه‌كو رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بكرێت پێویسته ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، چونكه هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستای پارتی و یه‌كێتیدا هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێ ته‌زویر نابێت."
هه‌روها وتیشی: " پێویسته حكومه‌تێكی ئینتیقالی دابمه‌زرێت بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه ساز بكات بۆ هه‌ڵبژاردنێكی راسته‌قینه."
ئه‌م رۆڵه سیاسیه‌ی كه ئه‌م حیزبانه بۆ خۆیان به ده‌ستیان هێناوه له كوردستاندا له سه‌ر حسابی ژیانی خه‌ڵكه، بۆیه ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ی خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌وه. هه‌رچه‌نده ئێستا حكومه‌تێك بونی هه‌یه له كوردستان به‌ڵام له واقیعدا دو ئیداره هه‌یه له كوردستان، ئیداره‌ی پارتی له هه‌ولێر و دهۆك، ئیداره‌ی یه‌كێتی له سلێمانی.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناڕه‌زایی و ره‌خنانه‌ی كه هه‌یبو، ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2009ی قبوڵ كرد و توانی 25 كورسی له په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌ست بێنێ. له كاتێكدا یه‌كێتی و پارتی به هاوپه‌یمانی یه‌كتر 59 كورسییان به ده‌ستهێنا.
ده‌ستپێكردنی سه‌ره‌تایه‌كی نوێ
كۆمه‌ڵێكی زۆر له دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان توڕه‌ن له بڵاوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و قۆرخ كردنی ئابوری وڵات له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌داران و ده‌وروبه‌ره‌كانیان و سنورداركردنی ئازادی خه‌ڵك، به‌ڵام جیاواز له تونس و میسر كه خه‌ڵك زۆر به‌توندی داوای گۆڕینی رژێمه‌كانیان ده‌كرد، له‌كاتێكدا خه‌ڵكی كوردستان داوای گۆڕینی رژێمی سیاسی كوردستان ده‌كه‌ن له شه‌قامه‌كاندا نوێنه‌ره‌كانیان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن.
خۆیشاندانهكان زۆرتر له پارێزگای سلێمانیدایه هه‌وڵی ئه‌وه‌ش دراوه كه له هه‌ولێر خۆپیشاندان رێكبخرێت، به‌ڵام رێوشوێنی توند له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره گیراوه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام له دهۆك تائێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نیه بۆ خۆپیشاندان.
به‌پێی قه‌سه‌كانی د.زانا، خه‌ڵكی كوردستان داوای رێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی و ئابوری ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها بارودۆخی هه‌رێمه‌كه ده‌كه‌ن.
له راستیدا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا چه‌ند هه‌ڵبژاردنێك له‌كوردستاندا ئه‌نجام دراون له دو ههڵبژرادنیشدا چه‌ند گروپێكی ئۆپۆزسیۆنی به هێز به‌شدارییان كردوه و به‌هۆی هه‌بونی بڕێك ئازادی سیاسی و رۆژنامه‌گه‌ری، كه له زۆر وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا به‌رجه‌سته نیه، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ره‌نگه به هه‌مان رێگاكانی ئه‌وێ روداوه‌كان رونهدهن.
به‌ڵام زۆرێك له چاودێران و خۆپیشانده‌ران پێیان وایه كه سه‌ره‌تای سه‌رده‌مێكی تازه ده‌ستی پێكردوه، ئاسۆس هه‌ردی دامه‌زرێنه‌ری دو رۆژنامه‌ی ئازاد له كوردستان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "به‌ڕاستی ئێمه ئێستا له سه‌رده‌مێكی تازه‌داین، كوردستانی پێش 17ی شوبات جیاوازه له كوردستانی دوای ئه‌و روداوه."
هه‌ره‌ها ده‌ڵێت: "له پێش ئه‌و مێژوه‌وه خه‌ڵك و میدیا و ئۆپۆزسیۆنیش راهاتبون كه هه‌ر داواكاری بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا ئیتر ده‌سه‌ڵات ناتوانێت جیاوازی بكات له نێوان داواكاری خه‌ڵك و هێزی خه‌ڵك."
به‌ڕێوه‌بردنی شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه‌كان
ئه‌و ته‌حه‌دایه‌ی كه روبه‌ڕوی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان بوه‌ته‌وه ته‌حه‌دایه‌كی ناهاوسه‌نگه چونكه زیاتر له پارێزگای سلێمانیه، پارێزگای سلێمانی كه چه‌ند ساڵێكه به ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی ده‌ژمێردرا له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كی ساڵی 2009 یه‌كێتی ئه‌و هێزه‌ی خۆی له سلێمانی له ده‌ستدا، چونكه گۆڕان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی خۆی له سنوری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی هێنا.
كه‌واته كێ به‌رپرسه له خۆپیشاندانه‌كان؟ رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه ده‌ڵێن كه ئه‌وان ئنتیمایان بۆ هیچ لایه‌نێكی سیاسی نیه، به‌ڵام حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به تایبه‌تی پارتی ئۆپۆزسیۆن و وڵاتانی دراوسێ تاوانبار ده‌كه‌ن به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كان.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئۆپۆزسیۆن ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وان رێكخه‌ری خۆپیشاندان بكه‌ن، هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه له كاتی دروستبونی توندوتیژیه‌كانی 17ی شوبات، گۆڕان به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد كه داوای پاراستنی هێمنی ده‌كرد و ئاماده‌ییشیان ده‌ربڕی بۆ پیشتگیری داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش وا لێكدرایه‌وه كه ئۆپۆزسیۆن روی له خۆپیشانده‌ران وه‌رگێڕاوه، به‌ڵام كاتێك باره‌گاكانی گۆڕان له ناوچه‌كانی پارتی سوتێنران ئه‌وانیش زمانێكی توندتریان به‌كارهێنا له روی ده‌سه‌ڵاتدا، له‌گه‌ڵ درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا ئێستا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئۆپۆزسیۆن به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
له ژێر كاریگه‌ریی خۆپیشاندانه‌كاندا، سێشه‌ممه‌ی رابردو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه بۆ گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له سیسته‌می سیاسی و ئابوری كوردستانی عێراق.
له باره‌ی كۆنترۆڵكردنی خۆپیشاندانه‌كان له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه، ئاسۆس هه‌ردی ده‌لێت: "هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان شه‌قام و ئۆپۆزسیۆن هه‌یه، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆن كۆنترۆڵ نه‌كراوه، به‌ڵكو ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت سود له هێزی شه‌قام وه‌ربگرێت بۆ گۆڕانكاری كردن له سیسته‌می سیاسی."
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره‌ی ئینگلیزی