(سبه‌ی):
ئاماری پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان
له‌رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی هه‌رێمی كوردستان
(راگه‌یاندنی تایبه‌تی لیژنه‌ی داكۆكی)
به‌هۆی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا، به‌تایبه‌ت له (17/2/2011) له‌شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان له‌ده‌رئه‌نجامی خۆپیشاندان و گرژیه‌كان هاته ئاراوه. كه‌به‌داخه‌وه بوه هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین رۆژنامه‌نووس برینداربن و لێیان بدرێ و توشی ئازار و ئه‌شكه‌نجه ببنه‌وه و كامێرا و ریكۆردهرهكانیان بشكێندرێ یان لێیانبسێندرێت به‌تایبه‌تی سوتانی كه‌ناڵی ئاسمانی (NRT) له‌سلێمانی و سوتانی رادیۆی گۆڕان له‌هه‌ولێر.
ئێمه له‌لیژنه‌ی داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نووسان، له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی نیگه‌رانین له‌وه‌ی كه به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان كراوه، وه‌كو پێویست هاوكاری نه‌كراون. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین رۆژنامه‌نووسان به‌شێك نین له‌خۆپیشاندان و روداوه‌كان و ده‌بێ ته‌نها وه‌كو رۆژنامه‌نووس مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
به‌داخه‌وه ئاماری پێشێلكارییه‌كان به‌هۆی ئه‌م روداوانه‌وه روو له‌هه‌ڵكشانه. له‌هه‌مانكاتدا ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین كه هێزه‌كانی ناوخۆ و هێزی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان و مامه‌ڵه‌ی خراپیان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووساندا كردوه و هه‌ندێجاریش له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه په‌لاماری رۆژنامه‌نووسان دراوه كه‌جێگای نیگه‌رانیه.
لیژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی رۆژنامه‌نووسی و
مافی رۆژنامه‌نووسان له‌كوردستان
3/3/2011
*رۆژی 17/2/2011 رۆژنامه‌نووسان هێمن له‌تیف په‌یامنێری سایتی ده‌ستور و رۆژنامه‌ی چاو‌دێر، ئاری محه‌مه‌د له‌ئاژانسی وێنه‌ی میترۆگرافی له‌به‌رده‌م لقی چواری (پ.د.ك) له‌سلێمانی برینداربوون و پاش ره‌وانه‌كردنیان بۆ نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ریان بۆكرا.
*رۆژی 17/2/2011 باره‌گای رۆژنامه‌ی هاوڵاتی و ستافه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی لێیانكرابوو چۆڵكرا.
*رۆژی 17/2/2011 له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كانی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه، چه‌ندین پێشێلكاریان به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامداوه و هێرشیانكردۆته سه‌ر رۆژنامه‌نووس ره‌حمان غه‌ریب و لێی ده‌ده‌ن، نامۆ نامیق و هه‌ژار ئازاد ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ش له‌شاری هه‌ولێر په‌لاماری چه‌ند رۆژنامه‌نووس له‌كه‌ناڵی (ك.ئێن.ئێن) ده‌ده‌ن رێگایان پێ ناده‌ن وێنه بگرن.
*رۆژی 17/2/2011 رۆژنامه‌نووس شوان محه‌مه‌د سه‌رنوسه‌ی ئاوێنه هه‌ره‌شه‌ی كوشتنی لێده‌كرێت له‌كاتی وێنه‌گرتنی خۆپیشانده‌ران.
*رۆژی (24/2/2011) له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه به‌ژماره مۆبایلی (07703970598) هه‌ڕه‌شه له‌رۆژنامه‌نووس له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج سكرتێری لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت.
*رۆژی 17/2/2011 له‌درێژه‌ی خۆپیشاندان و بارگرژیه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا له‌شاری هه‌ولێر هێزێك په‌لاماری رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی گۆڕانیان داوه و سوتاندویانه.
*رۆژی 17/2/2011 له‌ده‌رئه‌نجامی خۆپیشاندان و روبه‌رووبونه‌وه‌ی نێوانیان و هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پۆلیس و ئاسایش، چه‌ندین رۆژنامه‌نووس په‌لامار ده‌درێن و لێیان ده‌درێت و رێگا نادرێت روماڵی هه‌واڵه‌كان و روداوه‌كان بكه‌ن. به‌پێی ئه‌و سكاڵا‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه داویانته لیژنه‌ی داكۆكی، وتویانه به‌شێكیان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ران و به‌شێكیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ناوخۆوه په‌لامار ده‌درێن به‌م شێوه‌یه:
((رۆژنامه‌نووسان بوار جه‌لال له‌سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان، سامان كه‌ریم له‌كه‌ناڵی سپێده، بێستون محه‌مه‌د له‌رادیۆی گۆڕان، بیلال محه‌مه‌د له‌رادیۆی نه‌وا، هه‌رێز جه‌مال له‌رۆژنامه‌ی ئاسۆ، شێركۆ ساڵه‌یی له‌كه‌ناڵی CNN، هونه‌ر جه‌مال و بڕیار نامیق و تیشكۆ سادق له‌كه‌ناڵی (ك.ئێن.ئێن) شاسوار مامه و شێرزاد حه‌مه‌د له‌كه‌ناڵی NRT، رێباز یونس، نه‌به‌ز محه‌مه‌د، سۆران كه‌ریم، دانا عه‌بدولخالق له‌كه‌ناڵی زاگرۆس ئاراس عوسمان، كاروان سالار له‌رۆژنامه‌ی چه‌تر، ئارا ئیبراهیم، ئاڵا له‌تیف له‌رۆژنامه‌ی هاوڵاتی))
*رۆژی 17-18/2/2011 رۆژنامه‌نووسان وریا ئه‌حمه‌د له‌كه‌ناڵی په‌یام له‌لایه‌ن پۆلیسی چالاكه مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه لێیده‌درێت هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووس هه‌ردی سه‌لامی له‌سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان لێیده‌درێت و قاچی بریندار ده‌كه‌ن كه‌ده‌یویست هه‌واڵه‌كان رووماڵ بكات هه‌روه‌ها سامان مه‌جید له‌سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان ده‌ستگیرده‌كرێت و لێیده‌درێ. (بێستون محه‌مه‌د) له (ك.ئێن.ئێن) لێی ده‌درێت و ئازار ده‌درێ. هه‌روه‌ها هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس رێگا ئه‌حمه‌د، كاوه ئه‌حمه‌د له‌كه‌ناڵی سه‌ته‌لایتی NRT لێیاندهرێت و ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن))
به‌شێك له‌و رۆژنامه‌نووسانه به‌لیژنه‌ی داكۆكیان راگه‌یاندوه" كه له‌نێوان هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پاسه‌وانه‌كانی باره‌گای لقی چواری (پ.د.ك) و خۆپیشانده‌رانه‌وه لێیان دراوه سوكایه‌تیان پێكراوه و ئازار و ئه‌شكه‌نجه دراون و ده‌ست به‌سه‌ر كامێراكهیاندا گیراوه نه‌یانهێشتوه وه‌ك پێویست رودداوهكان روماڵ بكه‌ن و وێنه‌كانیان سڕیونتهوه.
*رۆژی 20/2/2011 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌شارۆچكه‌ی كه‌لار په‌لاماری رۆژنامه‌نووس گه‌رمیان حه‌مه پور په‌یامنێری (ك.ئێن.ئێن) ده‌درێت و كامێراكه‌ی لێ ده‌ستێنرێت ئازاریان داوه. له‌مباره‌یه‌وه گه‌رمیان به‌لیژنه‌ی داكۆكی راگه‌یاند كه ته‌نها ده‌مویست هه‌واڵه‌كان رووماڵ بكه‌م و هیچی تر.
*شه‌وی 20/2/2011 چه‌ندین چه‌كداری نه‌ناسراو له‌كاتژمێر (2:30) شه‌و له‌شاری سلێمانی هێرشده‌كه‌نه سه‌ر كه‌ناڵی ئاسمانی نالیا (NRT) كه ته‌نها چه‌ند رۆژێك ده‌ستی به‌په‌خش كردبوو.
جیا له‌وه‌ی یه‌كێك له‌پاسه‌وانه‌كانی ئه‌م كه‌ناڵه بریندار كراوه هه‌ره‌شه‌ی لێكراوه و هه‌ره‌شه له‌به‌رێوه‌به‌ر و زۆربه‌ی ستافه‌كه‌ی كراوه و دواتر زۆربه‌ی بیناكه و ئامێره‌كانی ده‌سوتێندرێن به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی كه‌ناڵه‌كه نزیكه‌ی (7) ملیۆن دۆلار زه‌ره‌ر و زیان به‌كه‌ناڵه‌كه گه‌یشتوه. له‌مباره‌یه‌وه لیژنه‌یه‌ك پێكهاتوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی هێرشیانكردۆته سه‌ر كه‌ناڵه‌كه و روبه‌روبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یاسا. پێشتریش لیژنه‌ی داكۆكی له‌گه‌ڵ شوان عه‌توف یه‌كێك له‌به‌رپرسانی ئه‌و كه‌ناڵه نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌وكاره و راگه‌یاندنێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌ناڵ و میدیای كوردستان بۆ ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره بڵاوكرده‌وه و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاش رۆژی (24/2/2011) به‌و بۆنه‌یه‌وه راگه‌یاندنێكی بڵاوكرده‌وه و ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره‌ی كرد.
*رۆژانی 19-21/2/2011 رۆژنامه‌نووسان وریا حسێن و به‌ختیار حسێن په‌یامنێرانی سه‌ته‌لایتی په‌یام له‌كاتی روماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی له‌لایه‌ن تیمی پۆلیسی چالاكه مهدهنیاكانهوه لێیان ده‌درێت و كامێراكه‌شیان كهلهجۆری سۆنی (dvkam 170)ملم ده‌شكێنرێت. له‌م باریه‌وه به‌رپرسانی ته‌له‌فزیۆنی په‌یام به‌لیژنه‌ی داكۆكیان راگه‌یاند سه‌ره‌رای په‌لاماردانی په‌یامنێره‌كانمان له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا به ژماره مۆبایلی جیاجیا هه‌ره‌شه لهكهناڵهكهمان كراوه.
*به‌پێی سكاڵایه‌ك كه داویه‌ته لیژنه‌ی داكۆكی رۆژنامه‌نووس، به‌رزان عه‌لی حه‌مه پێی راگه‌یاندین كه ئێواره‌ی 23/2/2011 له‌شاری هه‌ولێر كه‌سێك هه‌ره‌شه‌ی كوشتنی لێكردووم وه دواجار به‌ژماره ته‌له‌فونی (07503915359) چه‌ندین جار هه‌ره‌شه‌م لێكراوه، له‌مباره‌یه‌وه لیژنه‌ی داكۆكی هاوكاری رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی كردوه و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای لێ ئاگادار كردۆته‌وه.
*به‌پێی سكاڵایه‌ك كهداویانهته لیژنه‌ی داكۆكی په‌یامنێرانی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌رۆژانی 17-18-20-26/2/2011 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له‌هه‌ولێر، سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید په‌لاماری رۆژنامه‌نووسان (ئارا ئیبراهیم، ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب، سوركێو محه‌مه‌د، ئالان ساحێب قران، سۆران ئه‌حمه‌د، ئاڵا له‌تیف) په‌یامنێرانی رۆژنامه‌كه لێیاندهدرێن و ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن و ته‌نانه‌ت باجی سه‌ندیكا و كامێرا و مۆبایل و ته‌نانه‌ت كه‌ل و په‌لی رۆژنامه‌نووسیشیان لێ ده‌سێنرێت.
*به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی گه‌رمیان هێرشده‌كرێته سه‌ر په‌یامنێری ئاوێنه كاوه گه‌رمیانی و پاش لێدانێكی زۆر و سوكایه‌تی پێكردنی. ده‌نێردرێته نه‌خۆشخانه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ.
كاوه له‌م باره‌یه‌وه به‌لیژنه‌ی داكۆكی راگه‌یاند" له‌كاتی روماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن لێوای (3) پێشمه‌رگه و هێزی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان هێرشكرایه سه‌رم و پاش لێدان و سوكایه‌تی ریكۆرده‌ر و كامێراكه‌ی لێ ساندم. دوای ئه‌وه به‌هۆی لێدانه‌وه ناچار دوو رۆژ له‌نه‌خۆشخانه كه‌وتم.
*به‌پێی سكاڵایه‌ك له‌لایه‌ن سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستانه‌وه دراوه به‌لیژنه‌ی داكۆكی له‌رۆژانی 17/2/2011 و رۆژانی دوایی نزیكه‌ی (11) وێنه‌گری ئه‌م كه‌ناڵه روبه‌رووی لێدان و سوكایه‌تی بونهتهوهكه و هه‌روه‌ها هه‌ردی سه‌لامی وێنه‌گریان به بلۆك قاچیان شكاندوه له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌پێی ئه‌و سكاڵا و راپۆرته‌ی كه سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستان داویانته لیژنه‌ی داكۆكی هه‌ریه‌كه لهپهیامنێران (رێبین یار ئه‌حمه‌د، دیلان شاوه‌یس روبه‌رووی لێدان و ته‌شهیر بونه‌ته‌وه، هه‌وه‌ها له‌شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌مالیش هه‌ریه له پێشه‌وا شێخ ره‌وف و مه‌جید حه‌مید هه‌ره‌شه‌یان لێكراوه و له‌ژێر ده‌ستی خۆپیشانده‌ران هاتۆته ده‌ره‌وه. هه‌روه‌ها لهكهلاریش به‌هه‌مان شێوه په‌یامنێرانی ئه‌م كه‌ناڵه روبه‌رووی لێدان و هه‌ره‌شه بونه‌ته‌وه"
*به‌پێی ئه‌و سكاڵایانه‌ی كه دراوه‌ته لیژنه‌ی داكۆكی رۆژنامه‌نووسانی كه‌ناڵی سپێده له گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ روبه‌رووی مه‌ترسی بونه‌ته‌وه. له‌م باره‌یه‌وه هه‌ره‌شه له بێستون ژاڵه‌یی به‌رپرسی نوسینگه‌ی گه‌رمیانی سهتهلایهتهكه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه. هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه لهسواره بیلالی په‌یامنێری سپێده له‌چه‌مچه‌ماڵ كراوه. له‌درێژه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ریه‌كه له‌رۆژنامه‌نووسان سه‌نگه‌ر حه‌مید، سه‌ركه‌وت سه‌لام، پشتیوان جه‌لال، له‌كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده له‌رۆژانی 25-26/2/2011 روبه‌رووی لێدان و هه‌ره‌شه و پێشێلكاری بونه‌ته‌وه.
لیژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی رۆژنامه‌نووسی و
مافی رۆژنامه‌نووسان له‌كوردستان
3/3/2011