(سبه‌ی):
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی داوایكردوه تاوتوێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌رانی عێراقی بۆ دوای ئه‌و 100 رۆژه دوابخرێت كه نوری مالیكی دایناوه بۆ باشكردنی ره‌وشی ژیانی هاوڵاتیان، دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك دواكه‌وتوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی سۆمه‌ریه نیوز، له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا هه‌ریه‌كه له فراكسیۆنی گۆڕان و هاوپه‌یمانی وه‌سه‌ت و سه‌دریه‌كان له ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوایانكردوه له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا تاوتوێی داواكاری خۆپیشانده‌رانی عێراقی بكرێت، له به‌رامبه‌ردا هاوپه‌یمانی كوردستانی داوایكردوه تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌ته له ئه‌نجومه‌نه‌كه بۆ دوای ئه‌و واده 100 رۆژیه دوابخرێت كه نوری مالیكی دایناوه بۆ وه‌زیره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی تا له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ره‌وشی خزمه‌تگوزاری باش بكه‌ن.
كوێستان هه‌مه‌وه‌ندی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان له لێدوانێكدا به سبه‌ی راگه‌یاند: له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاری ئه‌وه دراوه تاوتوێی داواكاری خۆپیشانده‌رانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له هه‌ر پارێزگایه‌ك لیژنه‌یه‌ك دروستده‌كرێت و داواكاریه‌كان له راپۆرتی خۆیاندا ده‌خه‌نه رو.