(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی بڕیاردرا رۆژانی (شه‌ممه) و (یه‌كشه‌ممه)، (5و 6ی ئازاری 2011) بۆ یادی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بكرێته پشوی فه‌رمی و هه‌رچه‌نده راگه‌یاندنی دو رۆژی رابوردو وه‌ك پشو جێی گومانی ئێمه بو، كه‌چی ده‌سه‌ڵات به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا رۆژی (7ی 3)ی كرده پشوی فه‌رمی له‌زانكۆ و په‌یمانگاو فه‌رمانگه‌كانی سنوری قه‌زای سلێمانی، لێره‌وه دڵنیاین له‌وه‌ی ئامانجی ئه‌و بڕیاره‌ی پارێزگای سلێمانی بۆ بێده‌نگكردنی خۆپیشانده‌ران و به تایبه‌ت كپكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی زانكۆی سلێمانیه.
له كاتێكدا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له ئامانج و دروشمه‌كانی راپه‌ڕین لایداوه، ناكرێت رێگه به‌خۆی بدات به‌م رێگا بێزراوه به‌ر به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك بگرێت و داوامی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانیش په‌كبخات.
له‌م راگه‌یاندراوه‌دا ئاگاداری لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر تا سه‌عات (9)ی ئه‌م شه‌و له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌زنه‌بێته‌وه:
1. بڕیاره‌كه ده‌خه‌ینه به‌رده‌م دادگای ئیداری و ده‌سه‌ڵاتیش به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و یاسایی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
2. به‌یانی سه‌عات (10:15) كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌به‌رده‌م زانكۆی سلێمانی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن سازده‌كه‌ین و دوایین هه‌ڵوێستی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین.
3. به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی خۆمان و هۆشیاری ده‌ده‌ینه ده‌سه‌ڵات ته‌نیا هۆكارێك ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی زانكۆ هێوركاتهوه، به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی داواكانی خه‌ڵكه.
گروپی زانكۆ
ئێواره‌ی 6ی ئازاری 2011