گه‌لی سته‌مدیده‌ی کوردوستان
هاونیشتمانیانی کۆڵنه‌ده‌ر
راپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان له‌ساڵی 1991 دا خاڵی وه‌رچه‌رخان بو له مێژوی خه‌باتی سیاسی و جه‌ماوه‌ری کوردوستان، خۆپیشاندان ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕی راماڵی و شه‌قامی کوردی خرۆشان بۆ راپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری کوردوستان، هه‌ر ده‌نگی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه بون ده‌سه‌ڵاتیان به‌خشیه لایه‌نه‌سیاسیه‌کانی ئێستای کوردوستان، پێشمه‌رگه‌ش بو به هه‌وێنی به‌ره‌نگاری کردن و پاراستنی سه‌نگه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی.
ئه‌مڕۆش له هه‌مان کات و هه‌مان شار‌و هه‌مان وڵات‌دا شه‌قامی کوردی به‌شیوه‌یه‌کی تر راپه‌ڕیون و خۆپیشاندان ده‌که‌ن بۆ گۆڕینی سیسته‌می به‌ڕیوه‌بردن که له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دابێت، بۆ ئه‌م تێکۆشانه‌ش خۆپیشانده‌ران پێویستیان به هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی پێشمه‌رگه‌هه‌یه که خۆی به پێشمه‌رگه‌ی خه‌ڵک بزانێت.
ئێمه به‌ناوی کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ی دێرینه‌وه له وڵاتی سوید به‌ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینانه بکه‌ین که بۆ پشتگیری کردن له مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری هه‌ڵوێستی جوامێرانه و په‌یمانی خۆیان تازه‌و پیرۆز کرده‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی هه‌مو تاکێکی کورد و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی کوردستان.
له‌کۆتایدا ده‌ڵێین، ده‌ستان ده‌گوشین هه‌ر بژین بۆ کورد سهربهرزوسهرکهوتو بن
کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ی دێرین- سوید
6/3/2011