(سبه‌ی):
به‌پێی خاڵی یه‌که‌م، برگه‌ی 20ی مافه گه‌ردونیه‌کانی مرۆڤ "هه‌مو که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌شداری له کۆبونه‌وه و گردبونه‌وه‌دا ئازادانه بکات". به‌پێی خاڵی دوه‌می بڕگه‌ی 11ی کۆنفینسیۆنی ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، "نابێ سنوردارکردنی پیاده‌کردنی ئه‌م مافه له‌وه تێپه‌ڕێت که بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراسی پێویسته...".
به‌پێی بڕگه‌ی یه‌که‌می مافه گه‌ردونیه‌کانی مرۆڤ "هه‌مو مرۆڤێک به ئازادی له‌دایک بوه، له رێزگرتن و ماف‌دا یه‌کسانه". به‌پێی بڕگه‌ی دوه‌م "هه‌مو مرۆڤێک مافی هه‌مو ئه‌و ئازادیانه‌ی هه‌یه که له‌م جاڕنامه‌یه‌دا هاتوه...". به‌پێی بڕگه‌ی سێیه‌م "هه‌مو مرۆڤێک مافی ژیان، ئازادی و ئاسایشی هه‌یه". به‌پێی بڕگه‌ی چواره‌م "نابێ هیچ که‌سێک کۆیله بکرێ یا ژێرده‌سته بکرێت..." به‌پێی بڕگه‌ی پێنجه‌م "نابێ هیچ که‌سێک به‌ره‌وڕو بکرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئازاردان یا سزادانی نزمکهرهوهی نامرۆڤانه". به‌پێی بڕگه‌ی شه‌شه‌م "هه‌مو مرۆڤێک له‌هه‌ر شوێنێک بێت مافی دانپێنانی وه‌کو که‌س به‌ر له یاسا هه‌یه".
به‌پێی ئه‌و بڕگانه‌ی مافه گه‌ردونیه‌کانی مرۆڤ مرۆڤه‌کانی کوردستان به شاری هه‌ولێره‌وه مافی ئازادانه‌ی گردبونه‌وه و خۆپیشاندانیان هه‌یه، مافی رێزگرتنیان یه‌کسانانه هه‌یه، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵیاندا مرۆڤانه و به‌رێزه‌وه بێت. هه‌روه‌ها ده‌بێ ده‌سه‌ڵات ژیانیان و ئاسایشیان بپارێزێت.
ئه‌و مرۆڤانه‌ی که له‌هه‌ولێر یا شاره‌کانی تر له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به پارت و ده‌سه‌ڵات گیانگهشکراون، یا ئازاردراون، یا گیراون، یا کرداری نامرۆڤانه‌و نزمکهرهوهیان له‌به‌رامبه‌ردا کراوه، ئه‌و مرۆڤانه مافی سه‌ره‌تایی ئازادییان پێشێلکراوه، بۆیه ده‌بێ تاوانباران ده‌ستگیربکرێن و بدرێنه دادگا.
شایانی گوتنه که ماوه‌ی زیاتر له دو هه‌فته‌یه خه‌ڵکی ئازادیخواز له شاری سلێـمانی خۆپیشاندان ده‌که‌ن و داوای گۆڕان و چاکسازی بنه‌ڕه‌تی له ده‌سه‌لات ده‌که‌ن، که‌چی له شاری هه‌ولێر له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان رێگه به‌خۆپیشاندان نادرێت و لێناگه‌ڕێن خه‌ڵک ئازادانه بێن و داواکاری و ناڕه‌زایی خۆیان به ده‌سه‌لات بگه‌یه‌نن. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه پارتی چوارده‌ور و ناو شاری به هێزی تایبه‌ت و ئاسایش ته‌نیوه، رێکخستنه‌کانی پارتی، یه‌کێتی قوتابیانی پارتی، پاراستنی پارتی چاودێری چڕوپریان خستۆته‌سه‌ر خه‌ڵک و لێره‌وله‌وێ خه‌ڵک ئازاردراوه یا رفێندراوه. سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی له‌چه‌ندین بۆنه‌دا ده‌ڵێت "خه‌ڵک مافی خۆیانه خۆپیشاندان بکه‌ن"، که‌چی ئه‌وه‌ی له شاری هه‌ولێر له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئه‌ودا روده‌ده‌ن نه‌ک هه‌ر پێچه‌وانه‌ی گوتنه‌کانی ئه‌وه، به‌ڵکو مافی هاوڵاتیان پێشێل ده‌کرێت و تاوانیان له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و کرده‌وه دژ به ئازادی و دیموکراسیانه‌ی که پارتی له شاری هه‌ولێر له‌م ماوه‌یه‌دا به به‌ڵگه ئه‌نجامی داون بۆ نمونه:
1. داخستنی زانستگه‌ی سه‌لاحه‌دین له‌لایه‌ن یه‌کێتی قوتابیانی پارتیه‌وه و ره‌وانه‌کردنه‌وه‌ی به‌زۆری خوێندکارانی زانستگه بۆ شاره‌کانیان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ کارێکی هه‌له‌یان ئه‌نجام دابێت.
2. گرتن و شوینبزرکردنی 9 هاوڵاتی له‌ناو شاری هه‌ولێر له 25ی فێبریوه‌ری 2011 دا له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن که‌سانی سه‌ر به ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی پارتی له ناو شار به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه هیچ کارێکی چه‌وتیان کردبێت، ئه‌وه‌ش ناوه‌کانیانه:
1- خالید شینە حه‌سه‌ن 2- شێرزاد ئه‌بوبكر حسێن 3- ئیسماعیل عه‌بدالرحمن عبدوڵلا
4- د. پیشتیوان عه‌بدوڵلا 5- ئیبراهیم عه‌لی به‌هدینی 6- شێروان ئازاد
7- ئه‌بوبه‌كر جه‌مال 8- زیاد عه‌باس حه‌سه‌ن 9- ئامانج عه‌بدوڵلا (ئامانج عه‌بدوڵلا بە برینداری لە دەست هێزە چەكدارەكان را دەكات، راپۆرتی پزیشكی تۆمارکردوه و شكایەتی كردوە)، هه‌روه‌ها هه‌ندێ له‌وانه دوای ئازاردان به‌ردراون.
ئێمه وه‌کو کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی ئازادیخوازی هه‌نده‌ران پرۆتستۆی ئه‌م تاوانکاریانه و تاوانه‌کانی دیکه که له‌ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشانه‌که‌ی سلێمانیه‌وه ئه‌نجام دراون ده‌که‌ین، پێمانوایه ده‌بێ:
1. به‌بێ دواکه‌وتن هه‌موو گیراوان ئازاد بکرین، تاوانباران بگیرێن و بدرێنه دادگا. جگه‌له‌وه ده‌بێ له‌سه‌ر تاوانی کوشتن و تیرۆر و گرتن و ئازاردانی هاوڵاتیان و سوتاندنی خێمەی خۆپیشاندەران و ده‌زگای راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی نالیا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به ده‌سه‌لاته‌وه، وه‌زیری ناوخۆ و پێشمه‌رگه ده‌ست له‌کار بکێشنه‌وه.
2. ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ زانستگه‌ی سةلاح ا‌لدین ده‌ست به کاری ئاسایی خۆی بکاته‌وه، ئه‌وانه‌ی بوونه‌هۆی داخستنی زانستگه بدرێنه دادگا. ده‌بێ وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و سه‌رۆکی زانستگه‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌ست له کار بکێشنه‌وه.
3. ده‌بێ پارتی رێگه به خه‌ڵک له خۆپیشاندان بدات، رێگه‌ی گردبوونه‌وه و کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک له ژێر بیانوی تێکدانی ئاسایش و ئارامی شار نه‌گرێت، ئه‌وه سه‌ره‌تاییترین مافی خه‌ڵکی شاری هه‌ولێره.
4. ده‌بێ پارتی هێزه‌کانی خۆێ له‌ژێر هه‌ر ناوێک‌دا هه‌ن (پاراستن، زێره‌ڤان، قوتابیان) له شار بباته ده‌ره‌وه و له‌و ناوه نهیانهێلێ.
پێمان وایه شاری هه‌لێر له ساتوکاتێکی هه‌ستیاردایه و ده‌کرێ تووره‌یی خه‌ڵک توانای بێده‌نگی زیاتری نه‌مێنێت و هه‌لسێ، ئه‌مه له کاتێکدا پارتی و هێزه‌کانی سه‌ربه پارتی ئاماده‌سازیی ترسناکیان کردوه که ده‌کرێ ببێته‌هۆی کوشتاری خه‌ڵکی بێ‌تاوان و وێرانکردنی شار. ئێمه نامانه‌وێ نمونه‌ی ته‌رابلوس له هه‌ولێر دووباره ببێته‌وه، بۆیه داوا له لایه‌ن و ده‌زگا ناوخۆیی و جیهانیاکان ده‌که‌ین که به‌رله‌وه‌ی باره‌که به ئاراسته‌یه‌کی خوێناویدا بروات فریای خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر بکه‌ون.
ئێمه له کاتێکدا ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ خه‌ڵکی باشوری کوردستان به‌گشتی و شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی بۆ گۆرانی بنه‌ره‌تی و دادوه‌رانه له باشوری کوردستاندا، له‌هه‌مان کاتدا له هه‌وڵه‌کانمان بۆ دابینکردنی مافی ره‌وای خه‌ڵکی کوردستان و شاری هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بین، رێکخراو و پارله‌مان و ده‌سه‌لاته و ئه‌وروپی و رۆژئاواییه‌کانی لێ ئاگادارده‌که‌ینه‌وه
بۆ پەیوەندەی کردن بەم کەمپینە دەتوانن ناوتان بۆ ئەو ئمێلەی خوارەوە بنێرن
[email protected]
. قادر نادر چالاکڤانی مەدەنی سوێد
شاخه‌وان شۆڕش.... نوسەر ..دانیمارک
. ڤیان عەبدولرەزاق مامۆستا سوێد
پٶلای زیندان زیندانی سیاسی سوێد
ڕزگار شوانی... پێشمەرگەی دیڕین... سوێد
مستەفا حەسەن گەورە نوسەر دانیمارک
روناک ئەحمەد نوسەرو چالاکڤانی ژنان ئەلمانیا
سەفوەت جەلال نوسەر سوێد
ئارێز دارا پور چالاکڤانی مه‌ده‌نی ئه‌لمانیا
گۆران هه‌له‌بجه‌یی نوسه‌ر سوێد
ئارام عه‌لی نوسه‌ر سوێد
هیوا ناسح نوسەر سویسڕا
هه‌لگورد تاله‌بانی ..پاریزه‌ر سوێد
شه‌ماڵ عه‌لی چالاکڤانی مەدەنی سوێد
ئازاد که‌ریم ئه‌ندازیار سوێد
ڕزگار سالح نوسه‌ر هۆڵه‌ند
کامیار سابیر نوسەر ئوسترالیا
یاسین بانی خێلانی نوسەر سویسرا
نەجیبە مەحمود هەلسوراوی مەسەلەی ژنان . سوێد
عەباس شوان نوسەر و ڕۆژنامەنوس فینلەند
ڕیگا رەئوف هەلسوراوی مەسەلەی ژنان سوێد
بابان عوسمان ..فیدراسیۆنی پەناهەندەکانی سوێد
هێمن رەئوف شاعیر و نوسەر
د ناجی گولپی دکتۆر هەلەبجە
خەبات نەوزاد رۆژنامەنوس هەلەبجە
ئیحسانی مەلا فوئاد ڕۆژنامەنوس کفری
حەسەن جودی ڕۆژنامەنوس سوێد
ئاسۆ جەبار نوسەر تورکیا
هاوڕی باخەوان نوسەر ..هۆلەندا
عەبدولکەریم سەرکەش نوسەر سوێد
لوقمانی حاجی کەریم نوسەر بەریتانیا
محسن کەریم نوسەر
کۆیار رەئوف نوسەر بەریتانیا
ئاسۆ عەزیز چالاکڤانی مەدەنی نەرویژ
سۆران عەبدولقادر کۆستە نوسەر نەرویژ