هوشیار عه‌بدوللا
ده‌رۆینه ناو ساڵی 2008ه‌وه به دونیایه‌ك نارۆشنی و لێڵی له سه‌ر تێكرای ئاسته‌كانی ژیانی سیاسی و ئیداری و ئابوریه‌وه..له سه‌ره‌تاكانی ساڵی نوێ‌دا هه‌میشه بۆ تاك و بۆ حكومه‌ت جۆرێك له ئه‌ژمار كردن و حسابات هه‌یه كه له هه‌موو كات زیاتر رۆشناییان له سه‌ره‌و شوێنی گرنگی پێ دانن ، بۆ حكومه‌ت و پلانه‌كانی و ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له ئه‌ستۆیدایه گرنگترین بابه‌ت مه‌سه‌له‌ی بودجه‌یه..،بۆ تاكیش به‌تایبه‌ت له‌م كۆمه‌ڵه ههلاههلابوهی كوردستان پێویسته بابه‌تێك كه زۆرترین پانتایی رارابون و نیگه‌رانی بێت چه‌ندێتی بودجه و چۆنێتی دابه‌شكردنی بودجه بێت.. به‌تایبه‌ت له سێبه‌ری نارونترین و ناشه‌فافترین ئه‌زمونی ته‌خشان و په‌خشاندا بۆ بودجه به‌درێژایی ساڵانی رابردوو...
به‌هۆی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه زۆره‌ی رۆژانه بۆته باس و خواسی ناوخۆی كوردستان و زۆرجار ده‌ره‌وه‌ش..به‌هۆی ئه‌و ناعه‌داله‌تی و خراپی دابه‌شكردن و فه‌رق و جیاوازیه‌ی حیزب له دونیای ئێمه دایهێناوه له سه‌ر ئاستی دارایی و پاره..به هۆی ئه‌و نارۆشنیهی كه كه‌س نازانێت كێ و چۆن و چه‌ند و به‌چی و له كوێ و بۆ و له‌به‌رچی و بۆكێ پاره سه‌رف ده‌كرێت و پاره‌ی ئه‌م وڵاته چه‌ندی بۆ هاوڵاتیه و چه‌ند بۆ حیزب؟ ...چه‌ندی بۆ بلوك كردن و مۆڵ كردنه و چه‌ندی بۆ پرۆژه؟..چه‌ندی بۆ به‌هه‌ده‌ر دان و نفوز په‌یداكردنه و چه‌ندی بۆ خزمه‌تگوزاری؟..چه‌ندی بۆ موچه‌ی خه‌ڵكی ئاسایی و چه‌ندی بۆ موچه‌ی لێپرسراوه‌كان و چینه‌كانی سه‌ره‌وه‌یه؟..به‌هۆی بینینی ئه‌و هه‌موو سامان و لاف و گه‌زافه بێ لێپرسینه‌وه‌یه..به‌هۆی ئه‌و هه‌موو ته‌لار و كۆشك و سه‌ڵته‌نه‌ته بێمنهتانهیه..ده‌توانین بڵێین كه كاتی هاتوه خه‌ڵك ئاگاداری ئه‌وه‌بێت بودجه كه مافی هه‌موو هاوڵاتیانه بێ جیاوازی له كام ده‌ست دایه و تا كوێ ئه‌مینه؟!!به‌و هه‌موو واقیعه‌ی له سه‌ره‌وه‌ش باسكرا حكومه‌تیش ده‌بێت بیسه‌لمێنێت و بكۆشێت له بودجه‌دا شه‌فاف بێت چونكه ئیدی خه‌ڵك ورده ورده ده‌زانێت بۆ هه‌ر دینارێك كه به هه‌ده‌ر بروات له مافی خۆش گوزه‌رانی و ژیانی ئه‌و ده‌سه‌نرێت...
واقیعی ئیداری كوردستان له‌م سه‌ری ساڵه‌دا ئه‌وله‌ویه‌تی بۆ ئه‌وه‌بو كێ له هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه و كێ له ترۆپكی ده‌سه‌ڵاتێك ده‌مێنێته‌وه كه خه‌ڵك زۆرترین ناره‌زاییان هه‌یه لێی..ئهولهوهویهت بۆ ئه‌وه‌بوو كێه نه‌ك چی پێیه؟.. نه‌ك گه‌وره‌ترین گرفت كه یه‌ك خستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانه به‌تایبه‌ت داریی ...!وه‌زاره‌تی داریی له‌و فۆرمه‌ی ئێستای گه‌وره‌ترین زه‌ره‌ری هه‌یه بو بودجه نه‌ك له به‌رئه‌وه‌ی ده‌كرێت به دوو بودجه‌ی جیاواز .. زۆر جار شانازیی به‌وه‌وه ده‌كرێت كه به یه‌ك بودجه له به‌غداد داوا ده‌كرێت، فه‌رق ناكات لێره دابه‌ش ده‌كرێته‌وه و به‌داخیشه‌وه به‌ر له‌وه‌ی دابه‌ش كاریه‌كه له ئاستی دوو وه‌زاره‌ت بێت..له ئاستی دوو حیزب ده‌بێت،كارێك كه گه‌وره‌ترین ده‌سته گوڵ له بودجه ده‌دات یان لایه‌كی ته‌واوی لێده‌كاته‌وه و باقیه له خۆبردوهكهی ده‌بێته میزانیه و بودجه‌ی حكومه‌ت...قسه‌یه‌ك ده‌كرێت كه ته‌نانه‌ت به‌رزكردنه‌وه‌ی نسبه‌تی بودجه‌ی موچه‌خۆران به نزیكه‌ی %70ته‌نها بۆ شوێن بزریه و نسبه‌تی راستنهقینهی موچه‌خۆران له‌و ئاسته‌دا نیه..
شه‌ری گه‌وره‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی ئێمه بۆ نیسبه‌تی ئه‌و بودجه‌یه له به‌غدا كارێكه كه بۆ هه‌رساڵێكی ده‌سه‌لات داری پێویست بوو ره‌زامه‌ندی و ده‌ست خۆشی بخاته‌وه به‌داخه‌وه ئه‌و نارۆشنی و ته‌خشان و په‌خشانه وایكردوه ..چه‌ندێتی بودجه زۆر شوێنی ئیهتمامی خه‌ڵك نه‌بێت و ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و گرینگه ئه‌وه‌یه ئه‌م بودجه‌یه چۆن سه‌رف ده‌كرێت و كێ سود مه‌ندی راسته‌قینه‌یه ..لێره‌وه ئهونیگهرانیهی خه‌ڵك پێویسته زیاتر ئه‌و واقیعه به‌رجه‌سته بكات كه ئیدی وه‌ك چۆن بۆ ده‌سه‌ڵات پاره زه‌مانی مانه‌وه‌ی وه‌زع و ههیمهنهیانه و زۆر جار تاكه پێوه‌ری ده‌سه‌ڵات داریشیانه بۆ هاوڵاتیش رۆشنی و دیاربونی بودجه و دیاریكردنی و دابه‌شكردنی به‌و ئالیه‌ته‌ی زۆرترین خێر‌و خزمه‌ت بخاته‌وه گرینگ‌ترین زامنی دابه‌زینی كێرڤی ئه‌و نارازیبون و توره‌ییه یه كه تائێستاش ده‌سه‌ڵات ئینكاری له وجودی ده‌كات...به‌درێژایی چه‌ند ساڵه كاره‌با ده‌كرێته ئه‌وله‌ویه‌ت و باس له دیاریكردنی بودجه‌ی تایبه‌ت ده‌كرێت بۆ كاره‌با ئه‌گه‌ر كاره‌با تا ئێستا ئه‌مه بارودۆخی بێت كوا بودجه‌كه‌ی یان هه‌موو ساڵێك بودجه‌یه‌كی بێ ده‌ره‌نجام ده‌بێت به قوربانی كاره‌با و دابینیش نابێت...
خه‌ڵك موچه‌كه‌ی به‌شی ناكات..كاره‌بای نیه..سوته‌مه‌نی نیه..دڵنیایی سیاسی نیه ..گله‌یی له حكومه‌ت هه‌یه..جیاوازیی و ههڵاوێردكاری ده‌بینێت..پاوانخوازی ده‌بینێت..رۆژ به‌رۆژ ئه‌منی خۆراكی كوردستان وێرانتره..كۆمه‌ڵگه بۆته بهكاربهرترین كۆمه‌ڵگه‌ی دنیا..رێگاوبان خراپه..خه‌ڵك هه‌ست به سۆز ناكات بۆ وڵاته‌كه‌ی دروست وه‌ك وته‌كه‌ی مه‌حمود ده‌روێش ئه‌وه‌ی هاوڵاتی ده‌به‌ستێته‌وه به خاكه‌وه پێڵاوهكانێتی نه‌ك هیچی تر...سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و فاكتانه بودجه‌ی ئه‌م وڵاته‌ش دوو له‌ت و كه‌س نه‌زانێت چی به‌سه‌ر دێت بارودۆخێكه كه‌س حه‌سودی پێ نابات..
وه‌ك چۆن ده‌سه‌ڵات له هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین زانیاریمان له باره‌ی بودجه‌وه بداتێ..ده‌بێت چیدی تاكی ئه‌م وڵاته‌ش چاوه‌روان نه‌بێت كه ده‌سه‌ڵات خۆی وه‌ك بوخچه‌ی كراوه ههڵرژێته به‌رده‌می ده‌بێت هه‌م و خه‌می هه‌موو تاكێك بێت كه بزانێت بودجه‌ی ساڵانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ..ده‌خلی فه‌ردی خۆی چه‌نده..به‌راوردی بكات به‌و ئاسته‌ی كه تێیدا ده‌ژیه‌ت...چونكه ئاشكرایه كه سه‌ره‌تای هه‌موو هه‌نگاوه‌كان تاك خۆیه‌تی..له ناوبێدهنگیهكدا كه ساڵانی رابردووی تێپه‌راند ئه‌وهه‌موو گه‌نده‌ڵی و بێسه‌ر و به‌ریه دروست بوو تا تاكی ئه‌م وڵاته‌ش به مافه سروشتی مه‌ده‌نیه‌كانی خۆی ئاشنا نه‌بێت و نه‌یان سه‌نێت..،توره‌یی و ناره‌زایی ده‌ربرین هه‌رگیز مهههمی هه‌توانی هیچ برینێك له‌و برینانه ناكات كه به‌جه‌سته‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌یه.. لێره‌وه‌یه وه‌ك چۆن سیاسیه‌كانمان له به‌غدا ناویان ناوه شه‌ری بودجه..، ده‌بێت هاوڵاتیش لێره شه‌ری ئه‌وه‌بكات كه بودجه‌كه‌ی به‌ته‌ندروستترین شێوه دابه‌ش و سه‌رف بكرێت...
ئه‌گه‌ر بۆ بنچینه‌ی زۆربه‌ی كێشه‌كانمان بگه‌رێینه‌وه ده‌توانین زۆرترینیان به كێشه‌ی ئابوریه‌وه ببه‌ستینه‌وه،بۆیه هه‌ر هه‌وڵێكی هۆشیارانه له هه‌ردوو ئاستی حكومه‌ت و خه‌ڵك به ئاراسته‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م واقیعه خراپه بگۆرین زامنی چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و كێشانه‌یه كه ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان پێیانه‌وه گرفتاره و پێشم وایه ئه‌زمه‌ی سیاسی گه‌وره‌ی ئه‌مرۆی ئێمه كێشه‌كانمان نیه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆمان و پیلان و دوژمنكاریه‌كانیان نیه..گه‌ورترین خاڵی لاوازی ئه‌وه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كت هه‌بێت له ناوخۆیدا هه‌ڵوه‌شاوه و نارازی و توره‌بێت له ده‌سه‌ڵات و نه‌بێته پشتیوانی ده‌سه‌ڵات بۆ ده‌ره‌وه..به داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به ده‌گمه‌نی دان بهوهشدادهنێت كه كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ناوخۆی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆی هه‌بێت .