(سبه‌ی):
بۆ 19 هه‌مین رۆژ جه‌ماوه‌ری سڤیلی شاری سلێمانی له مه‌یدانی ئازادی سه‌را كۆبونه‌ته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه ناو خۆپیشانده‌ران، رو له زیادبون ده‌كه‌ن.
له‌و میانه‌شدا 300 پێشمه‌رگه‌ی دێرین، پێش چه‌ند خوله‌كێك له‌مه‌وبه‌ر پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشانده‌ران دوپاتكردوه‌ته‌وه.
په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین: ژماره‌ی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری ئه‌مڕۆی سه‌را، زیاتر له رۆژه‌كانی رابوردو زیادیكردوه‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش، له خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا پێناسی حیزبی خۆیان رادهستكردوهتهوهو چونه‌ته ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه.