(سبه‌ی):
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له یاداشتێكدا داوا ده‌كات ئیدانه‌ی هه‌مو ئه‌و ده‌ستدرێژی و توندوتیژییانه بكرێت كه له دوای 17/2/2010ه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان دژ به هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌نجامدراون، هه‌روه‌ك داواش ده‌كات كه گوشاره‌كانی خۆیان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكه‌ن و به‌رپرسیارێتی ژیان و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان و په‌رله‌مانتارانیش ده‌خاته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان.
له یاداشتێكدا كه ئاراسته‌ی چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی رای گشتی كوردستان و جیهان و عێراقیان كردوه، فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژه به‌و توندوتیژییانه ده‌كات كه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه دژبه هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌نجام دراون به‌بێ بڕیاری دادگا.
هه‌ر له یاداشته‌كه‌دا په‌لاماره چه‌كدارییه‌كانی شاری هه‌ولێر و ناوچه جیاجیاكانی دیكه‌ی كوردستان بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و ده‌ستگیر كردنیان و هه‌روه‌ها هێرشكردنه سه‌ر خهیمهكانی به‌ر مه‌یدانی سه‌رای ئازادی له شاری سلێمانی و په‌لاماردان و سوتاندنی رادیۆی (ده‌نگ) له شاری كه‌لار و هێرشكردنه سه‌ر په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان به‌نمونه هێنراوه‌ته‌وه.
فراكسیۆنی گۆڕان داوا له هه‌مو لایه‌نه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات كه به‌ڕه‌سمی ئیدانه‌ی ئه‌و روداوانه بكه‌ن و گوشاره‌كانی خۆیان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكه‌ن بۆ زیاتر رێزگرتن له ماف و ئازادیه‌كانی خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نی و سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی كوردستان.
ئه‌مه‌ش ده‌قی یاداشته‌كه‌یه:
یاداشتێك له فراكسیۆنی گۆڕانه‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان
بۆ به‌ڕێزان/
- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان- عیراق
- سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عیراق
- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
- ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق
- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
- سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق
- رێكخراوی چاودێریكردنی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی
- په‌رله‌مانی ئه‌وروپا
- نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق (یونامی)
- سهفارهتو كونسوڵگه‌رییه‌كان له به‌غداو هه‌ولێر
- داموده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ناوخۆ‌و جیهانی
- رای گشتی كوردستان‌و عیراق‌و جیهان
بابه‌ت/ یاداشت
له دوای روداوه‌كانی 17/2/2011 وه تا ئێستا، كه 7/3/2011 و ته‌واوی ئه‌و په‌لامارانه‌ی به هێزی چه‌كدار كراونه‌ته سه‌ر خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نی، هه‌ر له كوشتن و برینداركردن و ده‌ستگیركردنی نایاسایی به‌بێ بڕیاری دادگا تا ده‌گاته بێ سه‌روشوێنكردنیان.
له ئه‌مڕۆدا دۆخی هه‌رێمی كوردستان به ئاقارێكی ترسناكتردا هه‌نگاو ده‌نێت، كاتێك دوای بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانیش له به‌رواری 24/2/2011 كه تایبه‌ت بوو به مامه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نیانه‌و رێزگرتن له مافی گوزارشت كردن له ناڕه‌زایی خه‌ڵكی كوردستان، هێشتا په‌لاماری چه‌كدارانه بۆ سه‌ر ماف و ئازادی هاولاَتیانی خۆپیشانده‌ر به‌رده‌وامه، له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه په‌لاماره چه‌كدارییه‌كانی شاری هه‌ولێر و ناوچه جیاجیاكانی دیكه‌ی كوردستان له رۆژی 25/2/2011 بۆ سه‌ر هاولاَتیانی مه‌ده‌نی و ده‌ستگیر كردنیان ، شه‌وی 6/3/2011 هێزێكی چه‌كداری ده‌مامكدار له نیوه شه‌وداو به به‌رچاوی هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری سلێمانی په‌لاماری ته‌واوی ئه‌و خێمانهیان داوه، كه خۆپیشانده‌ران له‌به‌ر ده‌ركی سه‌رای ئازادی شاری سلێمانی ههڵیانداوهو شه‌وانه تیایدا ده‌مێننه‌وه، وێڕای سوتاندنی خێمه‌كان ته‌واوی ئامێره ده‌نگی و كه‌لوپه‌له‌كانی دیكه‌ی خۆپیشانده‌ران و مانگرتوانیان سوتاندوه‌و خه‌ڵكه‌كه‌یشیان ئازار داوه‌و ژماره‌یه‌كیشیان لێده‌ستگیر كردوون، ههمانشهو په‌لاماری (رادیۆی ده‌نگ)، كه رادیۆیه‌كی سه‌ربه‌خۆیه له شاری كه‌لار دراوه‌و سوتاندویانه.
دۆخه‌كه كاتێك ترسناكتر بووه، كه جگه له هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له رێی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه له خۆپیشانده‌ران و چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، رۆژی 6/3/2011 له ناو حه‌ره‌می په‌رله‌ماندا له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی یه‌كێك له په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به دهسهلاَت و به به‌رچاوی خۆیه‌وه به چه‌ك په‌لاماری په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان (برهان رشید حسن) ده‌درێت و برینداری ده‌كه‌ن، له‌وه‌ش ترسناكتر ئه‌وه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌كانی حه‌ره‌می په‌رله‌مان بێلایه‌ن نین، بۆیه له روداوه‌كه‌دا هه‌ڵوێستیان بێلایه‌نانه نه‌بووه.
لێره‌وه داوا له هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌ین، وێڕای به ره‌سمی ئیدانه‌كردنی روداوه‌كانی دوای 17/2/2011ی هه‌رێمی كوردستان، گوشاره‌كانی خۆیشتان زیاتر بكه‌ن بۆ سه‌ر دهسهلاَتی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌رچی زیاتر رێزگرتن له ماف و ئازادیه‌كانی خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نی و سه‌رجه‌م هاولاَتیانی كوردستان.وهبهرپرسیاریهتی ژیان و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان و په‌رله‌مانتاران ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان.
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان
7/3/2011