46 روناكبیری چۆمان: ده‌سه‌ڵات متمانه‌ی خۆی لای خه‌ڵكی كوردستان له ده‌ستداوه
Monday, March 14, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كیان بۆ سبه‌ی ناردوه 46 روناكبیری چۆمان رایانگه‌یاندوه: "هه‌ر وه‌كو خۆتان ده‌زانن ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی قوربانییه‌كی ئێجگار زۆری بۆ شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان داوه، ئێمه له‌وه په‌شیمان نین، چونكه بۆ ئازادیی خۆمان قوربانیماندا، ئێستاش ئاماده‌ین بۆ ئازادیی خۆمان بجه‌نگێین، گیانمان فیدا بكه‌ین، دوای به‌رده‌وامبونی خۆراگری جه‌ماوه‌ری تێنوی ئازادیی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و به تایبه‌ت شارۆچكه‌ی چۆمانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، به پێویستمانزانی له رێگه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌وه ده‌نگمان بخه‌ینه پاڵ ده‌نگتان و له تهكتان و له خه‌متان بین".
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شی تێداهاتوه: "زۆربه‌ی خه‌ڵكی چۆمان بێزاربوه له‌وه‌ی كه هێزی ده‌ره‌كی و بیانی له نێو چۆمان چاودێرییه‌كی توندیان داناوه له‌سه‌ر هاوڵاتییان به سه‌یاره‌ی بێ ژماره و جام ره‌ش، ئه‌مه‌ش هێنده‌ی دیكه ترسی خستۆته دڵی هاوڵاتییان له به‌رامبه‌ر رودانی توندوتیژی له‌و ناوچانه‌ی كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدان".
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
بۆ گشت چین و توێژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
هه‌ر وه‌كو خۆتان ده‌زانن ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی قوربانییه‌كی ئێجگار زۆری بۆ شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان داوه، ئێمه له‌وه په‌شیمان نین، چونكه بۆ ئازادیی خۆمان قوربانیماندا، ئێستاش ئاماده‌ین بۆ ئازادیی خۆمان بجه‌نگێین، گیانمان فیدا بكه‌ین، دوای به‌رده‌وامبونی خۆراگری جه‌ماوه‌ری تێنوی ئازادیی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و به تایبه‌ت شارۆچكه‌ی چۆمانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، به پێویستمانزانی له رێگه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌وه ده‌نگمان بخه‌ینه پاڵ ده‌نگتان و له تهكتان و له خه‌متان بین. به‌شداربونی گشت چین و توێژه‌كان له‌م به‌یاننامه‌یه كه به ئیراده‌یه‌كی پته‌وه‌وه واژۆیانكردوه، گه‌واهی ئه‌وه ده‌دات كه رۆژێك له رۆژان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ده‌رفه‌تی ئه‌وه بره‌خسێت به ئازادیی بێنه سه‌رشه‌قام و داوای ئه‌و مافانه بكه‌ن كه به‌دیهێنه‌ری ئازادیی و له ناوبردنی تۆتالیتارین. هه‌ر بۆیه ویستمان هه‌ڵوێست و داواكارییه‌كانمان بۆ ئه‌و ره‌وشه‌ی كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان تێی كه‌وتوه به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بخه‌ینه‌ڕو:
1_له‌گه‌ڵ هه‌مو خۆپیشاندانێكی هێمنانهیهن له پاڵ ئازادیی و شێوازی مه‌ده‌نیانه، سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌تی كوردستان ئاماژه‌یان به‌م خاڵَه داوه. به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات پێچه‌وانه‌ی ئه‌م شێوازه مه‌ده‌نییه بو. ده‌سه‌ڵات له‌مه‌دا گوللـه‌ی به تاریكییه‌وه نا. وه‌ك چۆن له به‌رده‌م لقی چوار‌و شوێنه‌كانی تر بینیمان.
_2كچ و كوڕانی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی به هه‌مو شێوه‌یه‌ك دژی هه‌ره‌شه‌ی ده‌سه‌ڵات و فۆبیا مهترسییهدارییهكانیهتی كه له ئیستا دا بونته هه ره‌شه به سه ر هه‌مو تاكیكی ئه م ناوچه‌یه.
_3زۆربه‌ی خه‌ڵكی چۆمان بێزاربوه له‌وه‌ی كه هێزی ده‌ره‌كی و بیانی له نێو چۆمان چاودێرییه‌كی توندیان داناوه له‌سه‌ر هاوڵاتییان به سه‌یاره‌ی بێ ژماره و جام ره‌ش، ئه‌مه‌ش هێنده‌ی دیكه ترسی خستۆته دڵی هاوڵاتییان له به‌رامبه‌ر رودانی توندوتیژی له‌و ناوچانه‌ی كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدان.
4_پێمان وایه ده‌سه‌ڵات متمانه‌ی خۆی لای خه‌ڵكی كوردستان له ده‌ستداوه، له‌و رۆژه‌ی كه توندوتیژی به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران به‌كارهات.
5_ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كه رێگیایهكی هه‌ر گرنگ و ستراتیجی بێدا تێپه‌ڕده‌بێت ئه‌ویش رێگای (هاملتۆن)ــه، كه داهاتێكی زۆری بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌و داهاته كه‌مترین خزمه‌تگوزای پێویست كه له ئاستی ناوچهكهماندابێت نه‌كراوه.
*( 46 ) له روناكبیران ئاماده‌یی خۆیان به واژوكردن ده‌ڕبری بۆ پشتگیری ئه‌م به‌یاننامه‌یه. |
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|