(سبه‌ی):
عه‌قید موختار له به‌ڕێوه‌به‌رێتی پۆلیسی نه‌وت و گاز رونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر روداوه‌که‌ی سوتاندنی خێمه‌کانی به‌ده‌رکی سه‌رای سلێمانی بڵاوده‌کاته‌وه.
له رونکردنه‌وه‌که‌دا که بۆ (سبه‌ی) ناردوه، عه‌قید موختار ده‌ڵێت: هێزه‌که‌ی ئێمه راسته ئه‌و رۆژه له‌وێ بوه، به‌ڵام له‌دوای ئێوارهوهو له‌کاتی سوتاندنی خێمه‌کانی سه‌رای ئازادی سلێمانی و ده‌ستگیرکردنی ژماره‌یه‌ک مانگرتو و خۆپیشانده‌ردا، له‌وێ نه‌بوین.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو،"له‌کاتی روداوکهدا ئاگادار کراینه‌وه کۆمه‌ڵێک گێره‌شێوێن هه‌یه خێمه‌کان ده‌سوتێنن، به‌ڵام ئێمه نهگهیشتبوینه هۆتێل سلێمانی پاڵاس کاره‌ساته‌که رویدا، بۆیه ئێمه نه‌چوینه به‌رده‌رکی سه‌راو فریای کۆنتڕۆڵکردنی نه‌که‌وتین".