(سبه‌ی):
به‌هۆی ئه‌وه‌ی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی په‌شیمانبوه‌ته‌وه له راپۆرتی لیژنه تایبه‌ته‌كه‌ی په‌رله‌مان كه بۆ به‌دواداچون و وه‌رگرتنی داواكاری خۆپیشانده‌ران دروستكرابو، هه‌رسێ فراكسیۆنی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو له لیژنه‌كه كشانه‌وه.
رێباز فه‌تاح، ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه تایبه‌ته له په‌رله‌مانی كوردستان به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئێمه له لیژنه‌ی تایبه‌تی په‌رله‌مان كه بۆ به‌دواداچونی داخوازی خۆپیشانده‌ران پێكهاتبو، به هاوكاری لیژنه‌ی یاسایی راپۆرتێكمان ئاماده كردبو كه بڕیار وابو بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه، به‌ڵام دواتر له كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كاندا لیستی كوردستانی له واژۆكانیان په‌شیمانبونه‌وه و هه‌وڵی گۆڕینی راپۆرته‌كه‌یاندا.
وتیشی: فراكسیۆنی كوردستانی نه‌یانتوانی فراكسیۆنه‌كان رازی بكه‌ن، به‌ڵام دواتر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ خۆی راپۆرتێكی ئاماده‌كرد كه له چه‌ند خاڵێك پێكدێت و بڕیاره ئه‌مڕۆ بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه.
له لێدوانه‌كه‌یدا دكتۆر رێباز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: به‌و هۆیه‌وه ئێمه وه‌كو هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسۆن بڕیارماندا له لیژنه تایبه‌ته‌كه بكێشێنهوه، چونكه ئه‌و راپۆرته ته‌عبیر له ده‌نگی خۆپیشانده‌ران ناكات.
سه‌باره‌ت به دانیشتی ئه‌م ئێواره‌ی په‌رله‌مانیش، له لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان وتی: ئێمه به‌شداری دانیشتنی ئه‌م ئێواره‌یه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین و تێیدا پشتگیری له داوای خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی داواكاری خۆپیشانده‌رانیش نه‌درێته‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له دانیشتنه‌كه بكشێینه‌وه.