یوسف ره‌سول شه‌ریف
ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌که بۆته جێگای سه‌رنج و توانجی میدیاکانی یه‌کێتی، نه‌به‌ستنی کۆنگره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه.پێده‌چێت ئه‌وه‌یان له‌بیر چوبێته‌وه که دوا کۆنگره‌ی خۆیان ته‌نها بۆ هێرشکردنه سه‌ر گۆڕان بو.
به‌ستن یان نه‌به‌ستنی کۆنگره شتێک نیه په‌یوه‌ندی به خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌که‌وه هه‌بێت ,به‌ڵکو (ئینتێرن)ه، وه‌ک له‌وه‌ی (ئێکستێرن) بێت، یان ئه‌وه‌تا هیچیکهتان به‌ده‌سته‌وه‌نیه د تانهوێت هه‌رچۆنێک بێت لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌کان و چه‌ند خوله‌کێکیش له ته‌له‌فیزیۆنه‌کان به‌و بابه‌ته‌وه پڕبکه‌نه‌وه؟ به‌ڵام به‌هه‌مو ئهگهڕێکهوه باشتره له بوختان و درۆ و قه‌وانی کۆن!
باوه‌ڕناکه‌م که‌سێک ئه‌گه‌ر له‌ناو گۆڕاندا بێت هه‌ست به‌پێویستی کۆنگره نه‌کات، به‌ڵام کۆنگره ته‌نها بۆچه‌واشه‌کاری؟ کۆنگره‌یه‌ک ته‌نها بۆزیادکردنی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه له‌مه‌کته‌بی سیاسی‌دا، ته‌نها بۆ فه‌خامه‌ت و مه‌دح و سه‌نا؟ نا ئێمه پێویستیمان پێی نیه و ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیش کامڵ بو ئه‌وا دور له‌پێشنیار و ره‌خنه‌ی نه‌یاران، دڵسۆزانی گۆڕان خۆیان ره‌خه‌نه ده‌گرن و شوکر بۆخوا خوێنده‌وارێکی زۆری تێدایه‌و ده‌توانن بارودۆخه‌که باشتر له‌ئێوه هه‌ڵبسه‌نگێنن.
سه‌رباری هه‌موشی بزوتنه‌وه‌که هێشتا نه‌بۆته چوار ساڵ، تاوه‌کو به‌دوای میکانیزمێکی خێرادا بگه‌ڕێن و پێویستی کۆنگره سه‌د له‌سه‌د بسه‌لمێنێت و هه‌ڵسوڕاوان بخاته ژێر پرسیاره‌وه!
ئه‌و کوردستانه‌ی که ئێوه حوکمڕانی ده‌که‌ن، له‌ساڵی 1992 یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی خۆی کرد، 2009ش دواهه‌ڵبژاردن که ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌هه‌مو خه‌ڵکی کوردستانه‌وه هه‌یه. له ئیداره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی به‌کام هه‌ڵبژاردن هاتنه‌سه‌ر ته‌خت؟ دوای شه‌ش ساڵ له‌ئازادکردنی عێراق ئینجا هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان کرا، شاره‌وانیه‌کان ئه‌وه ههرزۆردهمێکه ئێکسپایهربوه.باشتروایه یه‌کمجار به‌ڕابردوی خۆتاندا بچنه‌وه ئینجا تانه‌و ته‌شه‌ره له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بگرن که ئایه کۆنگره ده‌به‌ستێت یان نا، که‌ی و چۆن؟
باشتروایه خۆتان به خزمه‌تکردنی خه‌ڵک وگوێگرتنی داوای خۆپیشانده‌رانه‌وه سه‌رگه‌رم بکه‌ن باچیتر خوێنی خه‌ڵکی نه‌ڕێژرێت و ژیان له‌ته‌واوی کوردستان ئاسایی بێته‌وه.با پارتی چیکه به‌ناوچه‌ی کۆنه ئیداره‌ی یه‌کیتی پێنه‌که‌نێ و ئێوه‌ش نوقهتان لێوه نه‌یات! له‌سه‌ر کورسیه‌کانتان وهرنهخوارو بچنه مه‌یدانه‌کانی ئازادی له‌شاره‌کان و راسته‌وخۆ قسه‌یان بۆبکه‌ن.ڕوحی راپه‌ڕین جارێکی دی زیندوبکه‌نه‌وه و با گه‌لیش چاوپۆشیتان لێبکات.