عبدالله محمدأمین
ئایا د.به‌رهه‌م چی روبدات ده‌ست له كارده‌كێشێته‌وه؟ ئه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی لیستی كوردستانی له‌چ حاڵه‌تێكدا متمانه له د.به‌رهه‌م ده‌ستێنه‌وه؟
ئه‌م دوپرسیارانه كۆی سیستمی سیاسی و بكه‌ره سیاسیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هه‌رێمه‌ی پێ شرۆڤه ده‌كرێت وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌خلاقیات و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌م بكه‌رانه‌ی پێ كه‌شف ده‌كرێت وه‌ك ئه‌صڵی خۆی، كه لهتوانایاندانیه بڕیارێكی زیندو بده‌ن به‌جۆرێك مرۆڤ هه‌ست بكات له‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی دروست و خه‌مخۆره‌وه هاتبێیت، لهحقیقهتدا بیركردنه‌وه كاری مرۆڤی ئازاده، به‌بێ بیركردنه‌وه مرۆڤ ناتوانێت خاوه‌نی را بێت، مرۆڤ بۆئه‌وه‌ی بیربكاته‌وه ده‌بێت ئیراده‌ی هه‌بێت، بێ بیركردنه‌وه و بێ ئیراده هه‌میشه وه‌ك رۆبۆت كارده‌كات و ره‌فتار كارده‌كات واته له‌لایه‌ن ئیراده‌یه‌كه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆی ده‌جوڵێنرێت، بكه‌ره سیاسیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له شوێنه جیاجیاكاندا به‌تایبه‌ت لهئهنجومهنهكانی نوێنه‌رایه‌تیدا هێنده‌ی له‌لایه‌ن ئیراده‌ی سه‌رۆكی حیزبه‌كان و مه‌كته‌ب سیاسیه‌كانه‌وه ده‌جوڵێنرێن هێنده به‌بیركردنه‌وه و به‌ئیراده‌ی خۆیان ناجوڵێن بۆیه هه‌میشه یه‌ك جۆر بڕیار و یه‌ك دیدو بۆچون به‌رهه‌مده‌هێنن كه ئه‌ویش ده‌ست گرتنه به كورسی ده‌سه‌ڵات به‌توندی بۆیه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی لیستی كوردستانی متمانه له د.به‌رهه‌م بسه‌ننه‌وه ته‌نیا بریتیه له‌تێنه‌گه‌یشتن له پێكهاته و بونیادی ئه‌خلاق و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌م بكه‌ر و سیستمه سیاسیه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌ری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه له پۆسته‌كانیان له‌لایه‌ن هه‌رسێ سهرۆكایهتیهكهوه "سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مان" ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش ئه‌گه‌رێكه هێنده مردوه ده‌توانین بڵین له ئه‌ساسدا ئه‌گه‌ر نیه بۆچی؟ چه‌ند خاڵێك به‌كورتی ده‌خه‌مه رو:
1- ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه زیاتر په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكه‌كان خۆیانه‌وه هه‌یه نه‌ك روداوه‌كان:
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كه‌سێك هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به خودی كه‌سێتی كه‌سه‌كه‌وه هه‌یه هێنده په‌یوه‌ندی بهڕوداوهكهوه نیه جاری واهه‌یه روداوه‌كه له‌زۆر روه‌وه زۆر له‌و روداوانه‌ی كوردستان بچوكتره، به‌ڵام كه‌سه‌كان خاوه‌نی كه‌سێتی و قابلیه‌تی گه‌وره‌ن بۆیه ناتوانن قبوڵی مانه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات بكه‌ن، دوای ئه‌م روداوه ده‌ست له‌كارده‌كێشنه‌وه به‌مه‌ش له‌ده‌سه‌ڵاتدا نامهێنهوه، به‌ڵام بۆ هه‌میشه ده‌چنه دڵی خه‌ڵكه‌وه ته‌نانه‌ت له دوره‌وه‌ی وڵاتی خۆیان وه‌ك نمونه ئاماژیان پێده‌كرێت حورمه‌ت له‌و ره‌فتاره‌یان ده‌گیرێت و له‌مێژودا شوێنێكی باشیان ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌م روداوانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان روداوی زۆرگه‌وره و كاره‌ساتاوین، به‌ڵام بۆچی نه‌مانبینی به‌رپرسێك سه‌رۆكێك ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه هه‌ڵبه‌ت چونكه سه‌رۆكه‌كانمان بچوكن.
2- وازهێنان له ده‌سه‌ڵات په‌یوه‌ندی گه‌وره‌ی به به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه.
ئه‌م به‌ڕێزانه به‌شێوه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌ستهێناوه كه پڕه له‌گومان و پرسیار پڕه له به‌كارهێنانی رێگه‌و شێوازی نادیموكراسی هه‌ر له‌توندوتیژی و چاوسوركرنهوه هه‌تا نانبڕین و ده‌ركردن و گرتن...هتد، ئیتر چۆن تهصهوردهكرێت ئه‌م كه‌سانه ره‌فتارێكی به‌رزی دیموكراتی بنوێنن كه‌خۆیان به‌رهه‌می ره‌فتارێكی نادیموركراتی بن، ئه‌و به‌ڕێزانه له ئه‌ساسدا قابلیه‌تی ئه‌و شوێنه نه‌بون، بۆیه خۆیان باش ئه‌و راستیه ده‌زانن له‌سه‌ر ئه‌و راستیانه كارده‌كه‌ن بۆیه قایم گرتویانه.
3- هه‌رگیز له‌گه‌ڵ خه‌می خه‌ڵكیدا نه‌ژیاون و گرنگیان پێنه‌داوه.
سه‌ركرده‌ی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا ئینسجام بكات خه‌ڵك به‌هه‌مو ماناكانیه‌وه، خه‌ونه‌كانی خه‌ڵك، پێداویستیه‌كانی، چاوه‌ڕوانیه‌كانی، به‌ڵام ئه‌و به‌ڕێزانه ته‌نیا له‌گه‌ڵ ده‌نگی خه‌ڵكدا ده‌ژین واته خه‌ڵكی ته‌نیا وه‌ك ده‌نگده‌ر و كاتی ده‌نگدان، گرنگه به‌ده‌رله‌وه شایه‌نی گرنگی پێدان نیه، به‌ڵكو به‌شێوازی جۆراوجۆر و قسه‌ی لوس و جوڵاندنی سۆزی نه‌ته‌وه‌ی و به‌ڵێنی بێ كردار ده‌بێت ئه‌و خه‌ڵكه ئیدارهبكرێت.
4- بۆچونی هه‌ڵه هه‌میشه بهروههڵدێریان ده‌بات.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئێمه هێشتا باوه‌ڕیان به‌وه‌یه كه‌ده‌توانن خه‌ڵكی بخه‌ڵه‌تێنن بیكه‌نه خۆراكی سیاسه‌تی نادروستی خۆیان و به‌خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی ده‌توانن به‌رده‌وامی به‌م جۆره حاڵه‌ته بده‌ن، بێ ئاگا له‌وه‌ی هۆشیاری جه‌ماوه‌ری زۆرده‌مێكه ته‌جاوزی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی كردوه، به‌شێك له‌م هۆشیارییه ئێستا له‌سه‌رای ئازادی به‌رجه‌سته‌یه و به‌شه‌كه‌ی تریش ئه‌و كه‌سانه‌شی گرتۆته‌وه، كه ده‌سه‌ڵات به‌پشتیوانی نزیكی خۆیان ده‌زانێت كاتێك ده‌زانێت كه چه‌نده ته‌نیا ماوه‌ته‌وه.
5- واده‌بینن كه وازهێنان له‌كورسی واته وازهێنان له ژیان.
ئه‌و به‌ڕێزانه له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسم كردن، ته‌نیا له‌و كاته‌دا ده‌ژین كه‌له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاتن دوای ئه‌وه له‌یاده‌وه‌ری تاكی كوردیدا ناویان ده‌سڕێته‌وه و ده‌مرن و له‌مێژودا ناویان له‌ته‌نیشت گهندهڵیهكانیانهوه ده‌نوسرێته‌وه، بۆیه به‌باوه‌ڕی ئه‌وان درێژكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌هه‌مانكاتدا درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆیانه .
له‌كۆتایدا باوه‌ڕم وایه چاره‌سه‌ری ئه‌م مه‌سه‌له ته‌نیا به‌وه ده‌كرێت به‌ره‌ی فشاری مه‌ده‌نی فروانتر و جۆراوجۆرتر بكرێت و ئۆپۆزیسیۆن بچێته‌ناو خۆپشاندانه‌كان به فه‌رمی و به‌به‌شداری سه‌ركرده‌كان و شاری هه‌ولێر بكرێته ناوه‌ندی سه‌ره‌كی خۆپشاندانه‌كان، بۆئه‌مه‌ش ئاماده‌سازی بكرێت و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌وه ئاگاداربكرێته‌وه، چه‌ند رۆژیك مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری رابگه‌یه‌نرێت، چونكه به‌م جۆره ئه‌نجامی باشتری ده‌بێت.