پارله‌مان و بوودجه و حكومه‌ت
Monday, February 11, 2008 |
|
|
ئارێز عه‌بدوڵڵا
ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی پارله‌مان گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بودجه و پهسهندكردنیهتی، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا ئێمه له پارله‌مان نه‌مان توانیوه ئه‌و ئه‌ركه گرنگه جێبه‌جێ بكه‌ین.
ئایا كێ له‌و كه‌مته‌رخه‌میه به‌رپرسیاره حكومه‌ت یان، پارله‌مان؟ بێگومان، ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه حكومه‌تیش بێت هه‌ر پارله‌مان به‌پرسیاره، چونكه پارله‌مان متمانه‌ی به حكومه‌ت داوه پارله‌مانیش ده‌توانێت به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌و متمانه‌یه‌ی لێبسه‌نێته‌وه، به‌ڵام كاتێك حكومه‌ت ئه‌و مه‌ترسییه‌ی له پارله‌مان نه‌بێت و له به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌به‌ستیشی نه‌بێت بودجه‌كه بنێرێته به‌رده‌م ئه‌ندامانی پارله‌مان، دیاره ئه‌و كاره ناكات!... (كه باسی پارله‌مان ده‌كه‌م مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه به‌بێ له‌به‌ر چاوگرتنی سیستمی سیاسی و دهسهلاَتداری كوردستان، ده‌نا ره‌نگه پارله‌مان له‌م پێكهاته‌یه و له‌ناو چوارچێوه‌ی ئه‌و سیستمه‌دا كه‌مترین ئۆبالی له ئه‌ستۆ بێت).
پار له‌مانگی حه‌وت بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاته پارله‌مان و كه هاتیش نه‌ده‌كرا هێچ ده‌ستكارییه‌كی بكرێت، چونكه پتر له نیوه‌ی ساڵه‌كه كار له‌سه‌ر داهات كرابوو، بۆ پێنج مانگه‌كه‌ی تریش هه‌موو شتێك بڕابووه‌وه. بۆیه، ره‌نگه ئێمه ته‌نها شاهێدی نا ڕاست بووبین، به‌ڵام، هه‌ر هاتنی باشتر بوو له نه‌هاتنی به تایبه‌ت كه چه‌ند راسپارده‌یه‌ك له پارله‌مانه‌وه ئاراسته‌ی حكومه‌ت كران، یه‌كێك له‌و راسپاردانه بریتی بوو له‌وه‌ی بودجه‌ی ساڵی (2008) له كاتی خۆیدا بنێردرێته پارله‌مان و په‌سه‌ند بكرێت. كه‌چی، ئه‌وه مانگی (12)هش هات و بودجه تارمایشی دیار نییه...! ئایا ده‌بێت هه‌ڵوێستی پارله‌مان چی بێت؟
ئه‌ركێكی حكومه‌تیش خه‌مڵاندنی بودجه و هاوسه‌نگ كردنی خه‌رجی و داهاته‌كانی ولاَته به پێی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت پار حكومه‌ت ئه‌و كاره‌ی نه‌كرد و پێ ناچێت ئه‌م سالیش لانی كه‌م له كاتی خۆیدا بیكات.
ئایا به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌ت چییه له‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ركه گرنگه‌ی سه‌رشانی خۆی جێبه‌جێناكات و كۆسپیش ده‌خاته به‌رده‌م پارله‌مان له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیدا؟!... پارله‌مان و حكومه‌ت دوو ده‌زگای نیشتمانیی هه‌ره گرنگن، به‌ڵام به‌داخه‌وه من پێم وایه به نه ناردن و په‌سه‌ند نه‌كردنی بودجه ره‌وایه‌تی یاساییان ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه ئه‌و بایه‌خه گهورهیهشیان نامێنێت كه له پێناویا دامه‌زراون؟
زۆر جار باس له‌وه ده‌كرێت كه بۆچی سه‌باره‌ت به بودجه گومان ده‌خرێته سه‌ر حكومه‌ت؟... من پێم وایه ئه‌وه‌ی گومان ده‌خاته سه‌ر حكومه‌ت ته‌نها حكومه‌ت خۆیه‌تی، چونكه ئاشكرا نه‌كردنی سه‌رجه‌م داهاته‌كان و چۆنیه‌تی خه‌رج كردنی ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌ڕی كابانی و ماڵداریی و دڵسۆزیشی تیادا بكرێت هێشتا هێز نییه ته‌می گومانی له‌سه‌ر بڕه‌وێته‌وه.
كه‌واته بۆچی حكومه‌ت خۆی له ئاشكراكردنی ئه‌و ئه‌ركه ده‌دزێته‌وه و له‌به‌رامبه‌ر به‌غداشدا گرفت بۆ خۆی دروستده‌كات؟!... له‌م دونیایه‌دا وڵات نییه به بێ پلان و بێ بودجه‌ی ساڵانه كاروباره‌كانی به‌ڕێوه‌بچێت كه‌چی، لێره ئێمه به شێوه‌یه‌كی تر كارده‌كه‌ین، من نازانم ئه‌و شێوازه كاركردنه‌ی حكومه‌تی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای كامه تیۆر و له‌سه‌ر رێبازی چ قوتابخانه‌یه‌كی كارگێڕیی و ئابوورییه؟
وا به‌ره‌و كۆتایی ساڵی (2007)و سه‌ره‌تای (2008)ده‌چین و بودجه‌ی ساڵی ئاینده‌ش نه دیاره و نه ده‌زانرێت كه‌ی حكومه‌ت به‌خۆی ده‌كه‌وێت و به‌ده‌ستی روون و ئاشكرا دێته مه‌یدان...! خۆ ئه‌گه‌ر بودجه‌ی ساڵی ئاینده‌ش به ده‌ردی سالاَنی پێشوو بچێت ده‌بێت به‌رپرسیارێتیه‌كه دیاری بكرێت و پارله‌مانیش هه‌لوێستی راست و دروستی خۆی بدات.
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|