(سبه‌ی):
دوێنێ (چوارشه‌ممه) له‌كاتی ئه‌نجامدانی دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مان كه‌تایبه‌ت بو به‌بانگێشتی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ناڵی په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنه‌كه‌ی راسته‌وخۆ نه‌گواسته‌وه.راگه‌یاندنی په‌رله‌مانیش هۆكاری په‌خشنه‌كردنی دانیشتنه‌كه بۆ كێشه‌ی ته‌كنیكی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ناوهۆڵی په‌رله‌ماندا له‌وه‌ڵامی (كوێستان محه‌مه‌د) په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان ده‌رباره‌ی نه‌گواستنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه به‌ڕاسته‌وخۆیی وتی: پێویسته هه‌ندێك بڕگه‌ی دانیشتنه‌كه ببڕین.
له‌لێدوانێكیدا بۆ (سبه‌ی) تارق جه‌وهه‌ر راوێژكاری راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان به (سبه‌ی) راگه‌یاند: هۆكاری په‌خشنه‌كردنی دانیشتنی دوێنێی په‌رله‌مان به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێشه‌ی ته‌كنیكی، چونكه له ئێستادا په‌خشی كه‌ناڵی په‌رله‌مان به‌شێوه‌ی تێسته و به ته‌واوه‌تی نه‌كه‌وتوه‌ته كار.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیش له‌دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێدا ناو هۆڵی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: هه‌ندێ ئه‌ندام په‌رله‌مان له پڕۆتۆكۆڵ ده‌رده‌چێت بۆیه ئێمه پێویسته بیبڕین و دواتر بڵاوی بكه‌ینه‌وه.
جێگای ئاماژه بۆكردنه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی رابردودا، هاتنه ژوره‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسانی قه‌ده‌غه‌كرد بۆ ناوهۆڵی په‌رله‌مان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هۆڵێكی بۆ كردنه‌وه تاوه‌كو رۆژنامه‌نوسان له رێگای سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆنه‌وه له‌و هۆڵه‌دا، دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ببینن.