(سبه‌ی):
له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی توند له شاره‌که، خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریی هاوڵاتیان له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌وامه‌و هه‌وڵێکی هێزه ئه‌منییه‌کانیش بۆ بڵاوه‌پێکردنی خۆپیشانده‌ران شکستیهێنا.
ئه‌مڕۆ له پاش نوێژی (هه‌ینی)ه‌وه چین و توێژه جیاوازه‌کانی هاوڵاتیان له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له ناو بازاڕی شاره‌که‌دا ده‌ستیان کرد به خۆپیشاندان و به وتنه‌وه‌ی هوتاف و به‌رزکردنه‌وه‌ی چه‌ندین دروشم، داوای کۆتاییهێنان به گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی ئه‌منی توند گیراوه‌ته‌به‌ر، خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌و هاوڵاتیان ته‌ئکید له‌وه ده‌که‌نه‌وه که تا داواکانیان جێه‌جێ ده‌کرێت، رۆژانه خۆپیشاندان ده‌که‌ن.
له ئێستاشدا هێزێکی زۆری پۆلیس و ئاسایش بڵاوکراونه‌ته‌وه‌و وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵیاندا بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه شکستیهێنا، له هه‌مانکاتدا هێزه ئه‌منییه‌کان گه‌مارۆی خۆپیشانده‌رانیان داوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، که به دوری 100 مه‌ترێک له خۆپیشاندانه‌که‌وه شه‌ڕ له نێوان دو گه‌نجدا رویداوه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی به خۆپیشاندانه‌که‌وه نه‌بوه.
ئاری لوقمان