(سبه‌ی):
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌یاننامه‌ی ڕاگه‌یاندنی گروپی نه‌وه‌كانی ڕاپه‌ڕین
بۆ/ به‌رده‌می ڕای گشتی و خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین
به‌ڕێزان وه‌ك ده‌زانرێت، دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ئه‌و كۆمه‌ڵه و گروپ و ڕێكخراوانه ده‌گرێته‌وه كه مه‌ودای نێوان خێزان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پڕ ده‌كه‌نه‌وه و، هه‌وڵی گه‌یاندنی كێشه و داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و جێبه‌جێكردنی داواكاریهكانیشدا چالاكی مه‌ده‌نی جۆراوجۆر به‌كارده‌هێنن.
ئێمه‌ش وه‌ك كۆمه‌ڵێك خوێندكاری ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین، كه له زانكۆ و په‌یمانگا جیاجیاكاندا ده‌خوێنین، له ئه‌نجامی په‌رۆشی و هه‌ست كردنمان به پێویستی هه‌بوونی چه‌ندین گروپ و كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوی جیاجیا له دهڤهرهكهماندا، دوای هه‌وڵ و ماندوو بوونێكی زۆر گه‌یشتین به دامه‌زراندنی گروپێك به‌ناوی "گروپی نه‌وه‌كانی ڕاپه‌ڕین" و له ڕێگه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌وه دامه‌زراندنی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین.
گروپی "نه‌وه‌كانی ڕاپه‌ڕین" گروپێكی مه‌ده‌نی، ناحكومی، سه‌ربه‌خۆ و خۆبه‌خشه، كۆمه‌ڵێك خوێندكاری دڵسۆز و خه‌مخۆری ده‌ڤه‌ره‌كه، زۆر به ئاره‌زوومه‌ندانه و به خواست و ویستی خۆیان پێكیان هێناوه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ببین به پردی په‌یوه‌ندی له‌نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و، به ئه‌وپه‌ڕی توانا‌مان هه‌وڵی گه‌یاندنی كێشه و داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان و به‌تایبه‌تی چینی گه‌نج و خوێندكار ده‌ده‌ین به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و، به‌پێی پێویست چالاكی و فشاری مه‌ده‌نی جۆراو جۆر به‌كارده‌هێنین، تا ده‌سه‌ڵات ناچار بكه‌ین كه به‌گوێره‌ی خواست و ویسته‌كانی خه‌ڵك كار بكات.
ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه نیه ببین به لایه‌نگری لایه‌نێكی سیاسی و دژایه‌تی لایه‌نێكی تر بكه‌ین، به‌ڵكو كار له‌سه‌ر كاروباره هاوبه‌شه‌كان و كێشه گشتییه‌كان ده‌كه‌ین و، ڕووی ده‌ممان ده‌كه‌ینه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كه به‌ده‌نگ داواكاری و كه‌موكوڕییه‌كانی خه‌ڵكه‌وه بێت و، هه‌وڵی دابینكردن و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانیان بدات.
به‌ڕێزان، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له ناوچه‌كه و كوردستاندا هه‌یه، له یه‌كه‌م هه‌ڵوێستماندا زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی هه‌موو ئه‌و توندوتیژی و كاره نایاسایی و نامرۆڤانه ده‌كه‌ین كه له ( 17ی شوبات)ه‌وه ده‌سه‌ڵات به‌رانبه‌ر به‌خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی و خۆپیشانده‌ر دهینوینێ، چونكه وه‌ك ده‌زانرێت تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین كه‌سیان كوشتووه و به‌سه‌ده‌ها كه‌سیشیان بریندار كردووه.
هه‌روه‌ها زۆر به‌جدی پیشتوانی له داوا ڕه‌واكانی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین و داوكارین به‌زووترین كات بكوژانی خۆپیشانده‌ران و ئه‌وكه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان به‌ڕووی خۆپیشانده‌راندا كردووه ده‌ستگیر بكرێن و، بدرێنه دادگا و، لێپرسینه‌وه‌ی وردیان له‌گه‌ڵدا بكرێت و سزای پێویست بدرێن.
له هه‌مانكاتدا داواكارین به زووترین كات ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به كردار ده‌ست بكات به هه‌نگاونان بۆ جێبه‌جێكردنی داوكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران و، هه‌وڵبدات بۆ چاوخشاندنه‌وه و خستنه‌كاری پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان و، گۆڕانكاری ڕیشه‌یی بكرێت له سیستمی سیاسی، سه‌ربازی و ئیداری هه‌رێمدا، پێویست وایه ده‌سه‌ڵات به ئه‌وپه‌ڕی توانای كاربكات بۆ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و، ئه‌نجامدانی چاكسازی، جیاكردنه‌وه‌ی حزب له حكومه‌ت، ڕه‌خساندنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، شه‌فافیه‌ت له بودجه و خه‌رج كردنی له كه‌رته جۆراوجۆره‌كاندا به‌پێی پێویست و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه. هه‌روه‌ها ده‌بێت ده‌سه‌ڵات هه‌نگاوی پێویست بنێت بۆ بچووككردنه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازییه زۆره‌ی كه له‌نێوان چینی ده‌سه‌ڵاتدار و هاوڵاتیانی ئاسایی‌دا دروست بووه.
هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌وه، ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌تاوه‌كو ده‌سه‌ڵات به‌ده‌نگ داواكاریه‌كانی خه‌ڵكه‌وه نه‌یه‌ن و هه‌نگاوی پراكتیكی نه‌نێت، ئێمه‌ش به‌رفراوانتر و به‌رده‌وامتر پشتیوانی و به‌شداری له‌خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌كه‌ین له مه‌یدانی ئازادی شارهكانماندا.
له‌كۆتاییدا، بانگهێشتی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین ده‌كه‌ین كه گروپ و كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوی تایبه‌ت به‌خۆیان دابمه‌زرێنن و بێنه مه‌یدانی ئازادی بۆ پشتیوانیكردن و به‌شداریكردن له‌خۆپیشاندانه‌كاندا تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵات به پراكتیكی داواكاریه‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كات .