بۆ پشتیوانی له خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان، ره‌وه‌ندی كوردی له ئه‌مه‌ریكا خۆپیشاندان له به‌رده‌م ( كۆشكی سپی) ساز ده‌كات
Saturday, March 19, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له بیرورای ئازاد و خۆپیشاندانه‌كانی ناوخۆی كوردستان، له رۆژی 18ی ئه‌م مانگه‌دا ره‌وه‌ندی كوردی خۆپیشاندانێك له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌دات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه ده‌ست (سبه‌ی) كه‌وتوه، ره‌وه‌ندی كوردی له ئه‌مه‌ریكا جگه له پشتیوانیكردنیان بۆ مافه ره‌واكانی هاوڵاتیانی كوردستان و داواكانی خۆپیشانده‌ران، داوا له حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكاش ده‌كات به‌و پێیه‌ی به‌رپرسیاره له راهێنان و مه‌شقپێكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، رێگا نه‌دات ئه‌و هێزه ئه‌منییانه به‌كاربهێنرێن بۆ سه‌ركوتكردنی ئازادی.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ره‌وه‌ندی كوردی له ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه: ساڵانه بودجه‌یه‌كی زۆر له پاره‌ی هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی خه‌رج ده‌كرێت بۆ بۆ مەشقكردن بە ھێزە ئەمنیەكانی عێراق و هه‌رێم، بەڵام ئێمە نامانەوێت ئەو پارەیە سەرف بكرێت بۆ كڕینی گولە و تەقەمەنی بۆ كوشتنی كورد، وەك ئەوەی دەركەوت یارمەتیهكانی ئەمه‌ریكا بۆ گەلی میسر بەرەو ئاراستەیەكی دی بەكارھێنرا لەلایەن حكومەتی پێشوی میسرەوە. |
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|