(سبه‌ی):
ژماره‌یه‌كی زۆر له زیندانییه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ داواكارییه ره‌واكانی خۆپیشانده‌رانی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم راگه‌یاندوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سبه‌ینێ سه‌ردانی مه‌یدانی سه‌رای ئازادی ده‌كه‌ن له سلێمانی.
یه‌كێك له زیندانییه سیاسییه‌كان به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئێمه ژماره‌یه‌كی زۆر له زیندانییه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك چۆن له رابردودا له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌لی كورددا ئازار و ئه‌شكه‌نجه و مه‌ینه‌تیمان چه‌شتوه، له ئێستاشدا به هه‌مان شێوه به‌رده‌وام ده‌بین له خه‌بات و به شێوه‌ی مه‌ده‌نییانه پشتیوانی خۆمان بۆ داواكاری و مافه ره‌واكانی گه‌له‌كانمان راده‌گه‌یه‌نین.؟
وتیشی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌عات 2:00ی پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ (دوشه‌ممه) ژماره‌یه‌كی زۆر له زیندانییه سیاسییه‌كان له پاركی دایكه‌وه به‌ره‌و مه‌یدانی ئازادی له شاری سلێمانی به‌ڕێ ده‌كه‌ون بۆ پشتیوانیكردن له خۆپیشانده‌ران.