(سبه‌ی):
له ترسی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریی له‌شاری هه‌ولێر، له دوێنێ (دوشه‌ممه)ه‌وه بازگه‌کان پارتی رێگری له چونی هاوڵاتیان ده‌که‌ن بۆ شاری هه‌ولێر.
له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه)ه‌وه بازگه‌کانی پارتی هه‌وڵه‌کانیان چڕتر کردوه‌ته‌وه بۆ رێگری کردن له چونی هاوڵاتیانی ناوجه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ شاری هه‌ولێر، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له بازگه‌ی ئاسایشی پارتی له هیران رێگرییان کرد له هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی شاری هه‌ولێر بکه‌ن.
له‌هه‌مان کاتدا به‌هۆی رێگرییه‌کانی پارتییه‌وه قه‌ره‌باڵغییه‌کی زۆر له‌و بازگه‌یه دروستبوه‌و وێڕای ناڕه‌زایی خه‌ڵک، هاوکات رێگه‌ش به‌و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا‌و ئه‌و که‌سانه نه‌دراوه که ئیشوکاریان له هه‌ولێر هه‌یه، سه‌ردانی شاره‌که بکه‌ن.
به‌وهۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی پاش مانه‌وه‌یان بۆ چه‌ند سه‌عاتێک به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانکردنی شاری هه‌ولێر، به ناچاری گه‌ڕانه‌وه ناوچه‌کانی خۆیان.
ئهلهگهڵ ئه‌وه‌ی بانگه‌واز کراوه بۆ ئه‌وه‌ی (پێنجشه‌ممه)ی داهاتو له (23هه‌مین) ساڵیادی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا، له شاری هه‌ولێر خۆپیشاندان بکرێت.