(سبه‌ی):
باوكی بیلال یه‌كه‌م شه‌هیدی خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی 25ی شوبات له كه‌لار رایده‌گه‌یه‌نێت كه داوای كوڕه‌كه‌ی داوایه‌كی ره‌وا بوه و شانازی به شه‌هیدبونی كوڕه‌كه‌یه‌وه ده‌كات.
ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا باو كی بیلالی ته‌مه‌ن 16 ساڵ به (سبه‌ی) راگه‌یاند: من شانازی ده‌كه‌م به شه‌هیدبونی كوڕه‌كه‌مه‌وه، چونكه كوڕه‌كه‌م له پێناوی حه‌قیقه‌ت و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵدا شه‌هید كرا.
وتیشی: من ده‌نگی خۆم ئه‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی هه‌مو ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه له سلێمانی و شوێنه‌كانی تر ماوه‌ی نزیك به مانگێكه بانگی ناڕه‌زایه‌تی له دژی زوڵم و سته‌م و گه‌نده‌ڵی هه‌وڵده‌ده‌ن و داوای ئازادی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و بژێوی ژیان ده‌كه‌ن.
هیواشی خواست كه خوێنی كوڕه‌كه‌ی ئه‌و، هه‌وێنی سه‌ركه‌وتن و ئاشتی شۆڕشی سپی بێت.
هاوكار ئازاد