(سبه‌ی)
به‌به‌شداری سه‌دان هاوڵاتی دوێنێ مه‌راسیمی نوێژی هه‌ینی له‌سه‌كۆی ئازادی قه‌زای كۆیه به‌ڕێوه‌چو، مامۆستایانی ئاینی و هاوڵاتیان داوایان له‌ده‌سه‌ڵاتداران كرد به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن و گوێ له‌داواكاریه‌كانی هاوڵاتیان بگرن.
مه‌لا هێمن، ئیمام و وتارخوێنی سه‌كۆی ئازادی له‌وتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كرد كه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان پێویسته كه خزمه‌تی هاوڵاتیان بكه‌ن و گوێ له‌داواكاریه‌كانیان بگرن له‌به‌رئه‌وه‌ی داواكاری ره‌وان و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ههموماندایه.
وتیشی: خۆپیشاندانه‌كانی هاوڵاتیان شێوازێكی مه‌ده‌نیانه‌یه بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكاریه‌كانیان.
ئاری سابیر