(سبه‌ی):
سه‌باره‌ت به‌و لێدوانه‌ی مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كه باسی له ناشه‌رعی نوێژی هه‌ینی سه‌رای ئازادی كردبو، كامیل حاجی عه‌لی، وه‌زیری ئه‌وقاف له لێدوانێكدا به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئه‌وه‌ی كه تایبه‌ته به پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌وه‌و بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كانی پێشوتر نه‌بوه، ئه‌وه‌یه له هه‌ر كوێیه‌كی زه‌ویدا ویستبێتی، توانیویه‌تی نوێژ بكات و مسوڵمانانیش به هه‌مان شێوه له هه‌ر شوێنێكی دونیادا بیانه‌وێت نوێژ بكه‌ن، نوێژه‌كه‌یان دروسته.
سه‌باره‌ت به راوبۆچونی ئه‌وقاف ده‌رباره‌ی شه‌رعیه‌ت و ناشه‌رعیه‌تی نوێژی هه‌ینی سه‌رای ئازادی، وه‌زیری ئه‌وقاف وتی: ئێمه لیژنه‌ی باڵای ئه‌وقافمان هه‌یه له وه‌زاره‌تی ئهوقافداو ئه‌و بابه‌تانه ئه‌وان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رزان ساڵح، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، ره‌تیكرده‌وه مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بێت و سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانیشی رایگه‌یاند: ئه‌وه‌نده‌ی به ئه‌وقافه‌وه هه‌بێت، وه‌زاره‌ت به‌رپرسه له قسه‌كانی مه‌ریوان، ئه‌وه‌نده‌ش په‌یوه‌ندی به بیروبۆچونی خۆشیه‌وه هه‌بێت، وه‌زاره‌ت لێی به‌رپرس نيه.
بۆ وه‌رگرتنی راوبۆچونی لیژنه‌ی باڵای فه‌توای ئه‌وقاف، سبه‌ی په‌یوه‌ندیكرد به مامۆستا ئه‌حمه‌د شافیعی، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كه به‌رده‌ست نه‌بو.
ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی له میدیاكانی ده‌سه‌ڵاتدا، مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وه‌ك وته‌بێژی ره‌سمی وه‌زاره‌ته‌كه باسی له‌وه‌كرد: له‌ڕوی شه‌رعه‌وه ئه‌و نوێژه دروست نیه‌و.. ئه‌و نوێژه‌ی به‌رده‌ركی سه‌را سیاسییه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی بهخواپهرستییهوه نیه.