هه‌ڵه‌بجه‌.. مێژوو.. كاره‌سات
 كۆشكی‌ وه‌سمان پاشای‌ جاف و عادیله‌ خانم




Saturday, March 15, 2008
 
جوامێر ئه‌حمه‌د

ماڵی‌ پاشا یان كۆشكی‌ وه‌سمان پاشای‌ جاف، یه‌كێك بووه‌ له‌و جێگا ستراتیژ‌و گرنگانه‌ی‌ له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه‌،  ئه‌م كۆشكه‌ به‌شكڵێكی‌ ئه‌ندازه‌یی‌‌و ده‌گمه‌ن دروستكراوه‌. له‌لایه‌ن وه‌سمان پاشای‌ جافه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ نیشته‌جێ بوونیان‌و بوونه‌ قائمقامی‌ قه‌زای‌ هه‌ڵه‌بجه‌.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌سمان پاشا ده‌بێته‌ قائیمقام‌و ده‌یه‌وێت خێزانی‌ نوێ‌ دروست بكات،  شوێنێكی‌ كونجاو له‌بار‌و  دیاری‌ ده‌كات له‌ناو جه‌رگه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌ئاماده‌بوونی‌ زۆرێك له‌داروده‌سته‌كه‌ی‌‌و باش وه‌ستاكانی‌ ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌له‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا بوون.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وه‌ستای‌ موصه‌مم‌و گه‌وره‌ی‌ سنه‌یی‌ ئاماده‌كردووه‌ له‌ساڵی‌ 1883 ز،  ده‌ستكراوه‌ به‌دروستكردنی‌‌و ساڵی‌ 1901 ز ته‌واو بووه‌. واته‌ بۆماوه‌ی‌ هه‌شت ساڵ.
(شاكر فتاح) ی‌ ڕۆژنامه‌نووس  ده‌ڵێ‌ : ئه‌وه‌ی‌ له‌دووره‌وه‌ بێته‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ ڕیزه‌ خانوویه‌كی‌ به‌رچاو ئه‌كه‌وێ‌، شارێك له‌شاره‌ ڕازاوه‌كانی‌ ڕۆژئاوای‌ دێته‌وه‌ بیر، ئه‌م خانووانه‌ هی‌ (وه‌سمان پاشا) ‌و (تاهر به‌گ) ‌و (حامید به‌گ) ‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی‌ تری‌ جاف‌و هه‌ڵه‌بجه‌یین.
له‌شوێنێكی‌ تر ده‌ڵێ‌: به‌ڕاستی‌ كۆشكێكی‌ ناوازه‌ بوو، دوو نهۆم به‌رز بوو، له‌خواره‌وه‌ تارمه‌‌و داڵانی‌ گه‌وره‌ گه‌وره‌‌و پان، له‌سه‌ره‌وه‌ به‌رهه‌یوانی‌ فراوان، هه‌رچوار لای‌ كۆشكه‌كه‌ی‌ ڕازاندبووه‌ وه‌، ژووره‌كان یه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك بوون،  ده‌ره‌وه‌یان به‌ئاوێنه‌ به‌ندی‌‌و میناكاری‌ پڕنه‌خش‌و نیگار، به‌ڕه‌نگی‌ ئاڵا‌و واڵا، ناوه‌وه‌یان به‌ ئاڵه‌ت‌و ئاوێنه‌كاریی‌، په‌نجه‌ره‌‌و بن میچه‌كان‌و دیواره‌كانیان جوان كرابوون.
ئه‌مه‌ی‌ مامۆستا شاكر فه‌تاح  ده‌ڵێ‌: له‌ساڵی‌ 1936 دا سه‌ردانی‌ كردووه‌ كاتێك كه‌  35 ساڵ تێپه‌ڕیوه‌ به‌سه‌ر دروستكردنیدا. وه‌ك ده‌زانرێ‌ به‌هۆی‌ گه‌رما‌و سه‌رما‌و كاره‌سات‌و ڕوداوه‌وه‌  شپرزه‌‌و دژواری‌ ڕوو ده‌دات، كاتێك وه‌سمان پاشا‌و عادیله‌ خانم ی‌ شاژنی‌ كورد نه‌ماوه‌‌و كه‌وتۆته‌ ده‌ستی‌ كوڕ‌و كوڕه‌زا. ئه‌ی‌ ئه‌بێت ماڵێك بۆ بوكی‌ تازه‌ دروست بكرێت  چۆن دروست ده‌كرێت‌و چۆن ده‌ڕازێنرێته‌وه‌. بۆكێش عادیله‌ خانم ژنی‌ ئیداری‌‌و كچی‌ میرێكی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌رده‌ڵانیه‌كان، كچی‌ عه‌بدولقادر به‌گی‌ ڕۆسته‌م به‌گی‌ ئه‌حمه‌د به‌گی‌ صاحێبقڕان ی‌ سنه‌. نهۆمی‌ خواره‌وه‌ (784) مه‌تر‌و له‌به‌رده‌م دیواری‌ كۆشكه‌كه‌شدا به‌شێوازێكی‌ هیلالی‌  - بازنه‌ی‌ باریك‌و ته‌سك به‌ به‌رد‌و گه‌چ  دروستكراوه‌.
پلیكانه‌ی‌ لێ دانراوه‌ بۆ چوونه‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ قاتی‌ دووه‌م‌و له‌به‌شی‌ ناوه‌وه‌شی‌ دا ده‌روازه‌یه‌كی‌ چوار ده‌رگای‌ هه‌بوو، كه‌ده‌كه‌وته‌ سه‌رده‌رگای‌ خواره‌وه‌. له‌ته‌نیشتیشی دا دوو ژووری‌ لێ جیاده‌بوویه‌وه‌،. واته‌ به‌شی‌ ڕۆژئاوا‌و ڕۆژ هه‌ڵاتی‌.
ئه‌و ژوورو هۆڵه‌شی‌ كه‌ده‌رگای‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ بوو تا بڵێ‌ی‌  ڕازاوه‌‌و دڵگیر بوو (7) په‌نجه‌ره‌ی‌ ڕازاوه‌ی‌ تیادا دانرابوو زۆرترین كاتی‌ عادیله‌ خانم له‌و ژووره‌دا به‌سه‌ری‌ ده‌برد.
له‌ته‌خته‌‌و شوشه‌ی‌ ڕه‌نگا‌و ڕه‌نگ نه‌خش‌و نیگاری‌ تیا دروستكرابوو و هه‌ڵواسرابوو گرنگیه‌كی‌ زۆری‌ درابوو به‌ ناوه‌وه‌‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ كۆشكه‌كه‌. به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و كۆشكانه‌ی‌ ئه‌مڕۆ كه‌ ته‌نها ده‌ره‌وه‌ی‌ گرنگی‌ پێ‌ ده‌درێت.
به‌هاران‌و هاوینان له‌سه‌ره‌وه‌ ژیانیان بردووه‌ به‌ڕێوه‌‌و هه‌میشه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ له‌ناو باخ‌و بێستاندا بن ئه‌وه‌نده‌ هه‌وای‌ فێنكی‌ هه‌بووه‌‌و بۆن‌و به‌رامه‌ی‌ تیادا هاتوچۆیان كردووه‌‌و ژووره‌كانی‌ ژێره‌وه‌شی‌ بۆ پاییزان‌و زستانان. هه‌وره‌بانێكی‌ سه‌ره‌وه‌شی‌ هه‌بووه‌ به‌ده‌رگایه‌ك ده‌چوویته‌ ئه‌وێ‌‌و هه‌موو ناوچه‌كه‌ت له‌به‌رده‌ست ده‌بوو. له‌دوولاوه‌وه‌ سه‌یری‌ خانووه‌كه‌ت بكردایه‌ واتده‌زانی‌ ئه‌مه‌یان  ڕووی‌ كۆشكه‌كه‌یه‌، چونكه‌ له‌هه‌ردوولاوه‌ ڕووی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌  ڕازێنرابوویه‌وه‌.  ده‌چوویته‌ ژووره‌وه‌ لێ‌ی‌. له‌ڕووی‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی‌ ( 14م)  به‌چوار ده‌وری‌ بیناكه‌دا وه‌ك به‌رهه‌یوان بوو سه‌قفی‌ بۆ دانه‌نرابوو ئه‌مه‌ش سه‌ربانی‌ قاتی‌ خواره‌وه‌ی‌ دروستده‌كرد.
له‌نهۆمی‌ دووه‌م‌و له‌ده‌روازه‌ی‌ ناوه‌ڕاستیدا ئه‌م نوسراوه‌ نوسرابوو كه‌ ڕۆژی‌ ته‌واوبوونی‌ ده‌رده‌خات.
(انا فتحنا لك فتحا مبینا – قد ختم هژا البنا‌و العالی‌ فی‌ شهر محرم فی‌ السنه‌ الهجریه‌ 1321) ،  واته‌ له‌ساڵی‌ 1901 ته‌واو بووه‌ له‌كاره‌كه‌یان كه‌ دروستكردنی‌ ئه‌م كۆشكه‌بووه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا.
 له‌م كۆشكه‌دا وه‌سمان پاشای‌ جاف قائیمقامی‌ هه‌ڵه‌بجه‌‌و عادیله‌ خانم شاژنی‌ كورد‌و تاهر به‌گی‌ جاف‌و ئه‌حمه‌د موختار جافی‌ شاعیر شۆڕشگێڕ تیا گه‌وره‌ بوون‌و حكومیان كردووه‌‌و سه‌دان‌و هه‌زاران سه‌ردان‌و ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌كان چوونه‌ته‌ ناویه‌وه‌‌و سوود مه‌ند بوون له‌ وه‌رگرتنی‌ زانیاریه‌كان (باسیل نیكیتین) روسی‌‌و ئه‌دمۆنز‌و تۆمابوا‌و میجه‌رسۆن‌و سه‌دانی‌ تر سه‌ردانی‌ ئێره‌یان كردووه‌.
ئه‌م كۆشكه‌ مایه‌وه‌ تاوه‌كو ساڵه‌كانی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌‌و له‌ ساڵی‌  1959 وه‌ ته‌نها پیاوێك زیاتر له‌وێ‌ ماوه‌ته‌وه‌ به‌ناوی‌ (عه‌زیز مه‌جید محه‌مه‌د) بووه‌‌و پارێزگاری‌ ئه‌و جێگایه‌ی‌ كردووه‌، كه‌ڕه‌نگه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ خزمایه‌تی‌ هه‌بووبێت له‌گه‌ڵ ماڵی‌ پاشادا.
دواتر ڕۆژ له‌دوای‌ ڕۆژ ئه‌و جێگایه‌ به‌ره‌و خراپ‌و داڕووخان هاتووه‌ تاوه‌كو له‌دواجاردا به‌ته‌واوه‌تی‌ ڕووخاوه‌‌و له‌نه‌وه‌ده‌كانه‌وه‌ بووه‌ته‌ زه‌ویه‌كی‌ رووت‌و زبڵ‌و خاشاكی‌ ئه‌و بازاڕ و ناوه‌ی‌ تێده‌كرێت.
زۆر جار داواكراوه‌ چاك بكرێته‌وه‌ له‌لایه‌ن شاره‌وانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌. یان كه‌سوكاری‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ ئه‌حمه‌د موختار جاف‌و خانمه‌وه‌. به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه‌. له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی‌ ڕابردووه‌وه‌ خۆشبه‌ختانه‌ له‌به‌ڕێز كاك خدر كه‌ریم سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ مژده‌ درا به‌كردنه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر جوانترین شێوه‌ كه‌هیوادارین به‌رهه‌می‌ هه‌بێت‌و چیتر ئه‌و پارچه‌ زه‌ویه‌ بۆ خاشاك به‌كارنه‌هێنرێت‌و جوانیه‌كی‌ تر بدرێته‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌بجه‌.  
 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
هه‌ڵه‌بجه‌، مێژووی شارێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات
بڕیاری‌ حوكمدانی‌ تایبه‌ت به‌ دۆسێی‌ ژماره‌ (1)/ ج دووه‌م/2006 ئه‌نفال
بارانی‌ مه‌رگ
مه‌رگی‌ شارێك هه‌ر له‌ خه‌ون ده‌چوو
كۆشكی‌ وه‌سمان پاشای‌ جاف و عادیله‌ خانم
مێژووی‌ جموجۆڵی‌ سیاسی‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا
ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی‌ 13/5/1987 خاڵی‌ وه‌رچه‌رخان بوو

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ