دیمانه: نه‌وزاد سدیق
رۆژنامهنووسو لێكۆڵه‌ره‌وه عه‌بدوڵا كه‌ریم ده‌ڵێت: "چه‌ندان جار به‌منیان وتووه تۆ بۆ خۆت به‌ئه‌نفال‌و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، ئه‌و دوو تاوانه ئه‌وه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر روویان داوه، بۆ هه‌ر نه‌بڕایه‌وه، بوو به‌چی، ئه‌م رسته‌یه زۆر ئازاری ناخ‌و ویژدانی داوم".
له‌میانی دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سبه‌ی، عه‌بدوڵا كه‌ریم كه دوو به‌رگی له‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمبارانو ئه‌نفال بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناوی (ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال) ، داواده‌كات مۆنۆمێنتی ئه‌نفال له‌ناو جه‌رگه‌ی شوێنی كاره‌ساته‌كه‌دا دروست بكرێت‌و گه‌رمیان له‌ناسنامه‌ی جینۆسایدی ئه‌نفال بێبه‌ش نه‌كرێت. ئه‌مه‌ش ده‌قی دیمانه‌كه‌یه:
سبه‌ی: دوای 20ساڵ له‌كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال، چی بكرێت بۆ زیندووهێشتنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته لهزیهنیهتماندا؟ به‌جۆرێك یادكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال هه‌ر ئه‌وه‌نه‌بێت كه له‌و رۆژه‌دا مهراسیمو كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی به‌ڕێوه‌بچێت؟
عه‌بدوڵا كه‌ریم: له‌وڵاتی ئێمه‌دا بووه به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی سارد‌و سڕی مردووی ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه له 16/3دا ده‌كرێته‌وه، به‌جۆرێك له‌م 20 ساڵه‌دا تا ئێستا نه‌توانراوه تراژیدیای ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه به‌قه‌د قه‌باره‌و قورسایی كاره‌كه وه‌ك یاده‌وه‌رییه‌كی زیندوو تۆماربكرێت، تا ئێستا زۆر له‌و بریندارانه‌ی هه‌ڵه‌بجه كه تووشی چه‌ندان جۆر نه‌خۆشی وهرهمو نه‌خۆشی به‌رده‌وام بوون، چاره‌سه‌ر نهكراونو ساڵانه ناو به‌ناو هه‌ندێكیان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. ئه‌و نه‌خۆشانه به‌ده‌م ئازاری (هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌و سستی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌و هه‌ڵئاوسانی سییه‌كان)ه‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌ندێكی تریان تووشی نه‌خۆشییه‌كانی سستی لای راستی دڵ بوون كه‌په‌یوه‌ندی هه‌یه بهسییهكانیانهوه. هه‌ندێ برینداری تریان تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سییهكانو كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و شێرپه‌نجه‌ی ئۆرگانه‌كانی له‌ش بوون، ژماره‌یه‌ك برینداری تریان تووشی ته‌سكبوونه‌وه‌ی سییه‌كان بوون. هه‌رچه‌نده حكومه‌تی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك برینداری چه‌كی كیمیایی ناردووه‌ته ده‌ره‌وه به‌ڵام چه‌ندان برینداری تر ماون‌و تا ئێستا كه‌س لێی نه‌پرسیونه‌ته‌وه.
تا ئێستا نه‌توانراوه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی چه‌كی كیمیایی له‌هه‌ڵه‌بجه ، به‌ئامێری ته‌كنه‌لۆژیای نوێی پزیشكی‌و ده‌رمانی چاره‌سه‌ركردنی تایبه‌ت به‌و جۆره ژه‌هرانه‌ی كه له‌هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه جیاجیاكاندا تاقیكراونه‌ته‌وه، دروست بكرێت.
باری بژێوی زۆر له‌كه‌سوكاری قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه جیاجیاكان زۆر خراپه.
بۆ به‌زیندووهێشتنه‌وه‌ی ئه‌و كارساته لهزیهنییهتماندا پێویسته:
*تاوانی تراژیدیای كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه جیاجیاكان‌و ئه‌نفال به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو بخرێته وانه‌ی مێژووی گه‌لی كورده‌وه‌و به‌زمانێك تۆماربكرێت كه كاریگه‌ریی مه‌رگه‌ساته‌كه وه‌ك خۆی تۆماربكرێت، بۆئه‌وه‌ی لای نه‌وه‌ی ئێستا‌و ئاینده نامۆ نه‌بن.
*ده‌بوایه میدیای كوردی به‌هه‌موو بواره‌كانی رۆژنامه‌وانییه‌وه له‌ئاستی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌دا رۆڵی دیاریان نیشان بدایه.
*با هه‌موو تواناكان بخرێته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌رشیفكردنی مه‌رگه‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه جیاجیاكان‌و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه تۆماركراون له‌شێوه‌ی كتێب وهربگێڕرێنه سه‌ر زمانی عهرهبیو ئینگلیزی‌و زمانه‌كانی تر بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانیش له نهێنییه شاراوه‌كانی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه بگه‌ن.
سبه‌ی: له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی قوربانییان قه‌ره‌بوویه‌كی عادیلانه وهربگرنو بشبێته پاشخانێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پشتیوانیكردنی دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد؟
عه‌بدوڵا كه‌ریم: جێی داخه تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك یاده‌وه‌ریی مه‌رگه‌ساتی گه‌لی كورد به‌قه‌د قه‌باره‌ی تراژیدیاكهو قوربانییهكانیو كاریگه‌ریی دوای رووداوه‌كه كاری بۆ نه‌كراوه‌و یاده‌وه‌ری ئێمه زۆر لاوازه‌و زۆر زوو كاڵ ده‌بێته‌وه. چه‌ندان جار به‌منیان وتووه تۆ بۆ خۆت به‌ئه‌نفال‌و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، ئه‌و دوو تاوانه ئه‌وه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر روویان داوه، بۆ هه‌ر نه‌بڕایه‌وه، بوو به‌چی، ئه‌م رسته‌یه زۆر ئازاری ناخ‌و ویژدانی داوم. ئه‌مه‌ش زیاتر هانی منی داوه زیاتر سه‌رقاڵی ئه‌و كارانه ببم، له‌به‌رئه‌وه قه‌ناعه‌تێكی ویژدانیم پێی هه‌یه، پێم باشه فۆرمی سكاڵای یاسایی به‌شێوه‌یه‌ك دروست بكرێت، هه‌موو رێنماییه یاساییه‌كان بگرێته خۆی به‌سه‌ر كه‌سوكاری كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالدا دابه‌ش بكرێت، ئه‌وان خۆیان راسته‌وخۆ سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و (196) كۆمپانیایه تۆماربكه‌ن كه له دۆسیه‌ی (میدڵ ئیست داتا پرۆجێكت) ناوی ئه‌و كۆمپانیا‌و وڵاتانه‌ی تۆماركردووه، ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه له‌كتێبی (العراق والامم المتحده) له‌لایه‌ن د.مسته‌فا ئه‌نسارییه‌وه له 1990-1997دا خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌بریتین له‌كۆمپانیای جۆراوجۆری وڵاتانی (ئه‌رجه‌نتین، نه‌مسا، به‌لجیكا، به‌رازیل، سویسرا، میسر، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیای خۆرئاوای (پێشوو)، یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو، یۆنان، هۆڵه‌ندا، هیند، ئیتالیا، مۆناكۆ، پۆڵۆنیا، ئیسپانیا، سوید، به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریكا).
ئه‌م وڵاتانه كه‌لوپه‌لی جۆراوجۆر له‌جۆری ته‌كنه‌لۆژیای نوێی كۆكوژییان داوه به‌عێراق، سه‌دام ته‌واوی پیشه‌سازی سهربازیو ته‌كنه‌لۆژیای سهربازییو ژێرخانی ئابووری عێراقی بۆ ته‌كنه‌لۆژیای چه‌كه كۆكوژه‌كان ته‌رخان كردبوو.
پێویسته سه‌رۆكی ههرێمو حكومه‌تی ههرێمو حكومه‌تی عێراق‌و په‌رله‌مانی كوردستان‌و په‌رله‌مانی عێراق‌و سه‌رجه‌م حیزبه‌كانی كوردستان پشتگیریی له‌و سكاڵا یاساییه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفاله‌كان‌و كه‌سوكاری كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و برینداره‌كان بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه دادگایی بكرێن.
به‌پێی ده‌ستوری رێكخراوی UNی ساڵی 1954و به‌پێی په‌یماننامه‌ی بهربهندكردنی جینۆساید‌و سزاخستنه سه‌ر تاوانكاری جینۆسایدی (1948)، جاڕی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ (1948)، رێككه‌وتننامه‌ی جنێڤی تایبه‌ت بهجهنگو پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی (1946) له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پرۆتۆكۆلی ساڵی 1977، به‌پێی په‌یمانی تایبه‌ت به‌مافی مهدهنیو سیاسی له‌گه‌ڵ په‌یمانی تایبه‌ت به‌مافی ئابووری‌و كه‌لتوریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی (1966) له‌گه‌ڵ پاشبهندێك له‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه وه‌كو رێككه‌وتننامه‌ی گرنگی نێوان ده‌وڵه‌تانی دنیا، زۆرترین ده‌وڵه‌تانی دنیا به‌شدارییان تیاكردووه كه‌په‌یوه‌ندییان بهبوونو كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌وه هه‌یه، وه‌ك تاك یا وه‌ك كۆمه‌ڵ، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه له‌شێوه‌ی په‌یماننامه‌ی دروستكه‌ری (بنه‌مای یاسایی-قواعد قانونیه)دا پێكهاتوون.
به‌پێی ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه، كه‌بنه‌مای یاساییان وه‌رگرتووه، گه‌ر بڕوانینه ده‌سه‌ڵاتی عێراق كه‌چه‌كی كیمیایی له‌سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌دا به‌كارهێناوه، كۆمپانیای ئه‌و وڵاتانه‌ش كه‌لوپه‌لی چه‌كی كیمیاییان پێ فرۆشتووه‌و خۆیان به‌شداربوون له‌ده‌ستوورو په‌یماننامه‌و جاڕی گهردوونیو رێككهوتننامهو ئه‌و په‌یماننامانه.
ئه‌و كۆمپانیا‌و وڵاتانه به‌شداری تاوانی كیمیابارانیان كردووه‌و ده‌بن به‌تاوانبار له‌دادگای نێوده‌وڵه‌تیدا، ئه‌مه‌ش له‌دوو رووه‌وه گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی مهعنهویو مادی ده‌بێت بۆ گه‌لی كورد.
یه‌كه‌م: ئهنفالو كیمیاباران له‌سنووری كوردستان‌و عێراقه‌وه ده‌چێته سنوورێكی فراوانی گه‌وره‌و ده‌بێت به‌جینۆساید وه‌ك گه‌وره‌ترین تاوانی جینۆساید دواتر ئهرمهنییهكانو جوهكهكانی هۆلۆكۆست له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
دووه‌م: ده‌بێت ئه‌و وڵاتانه قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری ئهنفالو كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و برینداره‌كان‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان بكه‌نه‌وه، به‌مه‌ش ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێی پیشهسازیو كشتوكاڵی نوێ له‌كوردستاندا دادهمهزرێو گرێی ئاڵۆزی كه‌سوكاری كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال تا راده‌یه‌ك ده‌ڕه‌وێته‌وه.
سبه‌ی: له‌ئێستادا باس له‌دروستكردنی مۆنۆمێنت بۆ قوربانیان ده‌كرێت، بڕیار وایه مۆنۆمێنتێكی گه‌وره له‌پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێت‌و مۆنۆمێنتی بچو‌وكیش له‌ناوچه‌ی كاره‌ساته‌كان، تۆ پێت وایه باشتر نییه كه یه‌ك مۆنۆمێنت له‌گه‌رمیان دروست بكرێت وه‌كو چۆن ژاپۆنییه‌كان هه‌موو ساڵێك یادی بۆمبی ئه‌تۆمی ناكازاكیو هیرۆشیما له‌ناو هه‌ردوو شاره‌كه‌دا ده‌كه‌نه‌وه نه‌ك مه‌راسیمێكی تایبه‌ت لهتۆكیۆی پایته‌خت رێكبخه‌ن؟
عه‌بدوڵا كه‌ریم: ده‌بوایه حكومه‌تی هه‌رێم یه‌ك مۆنۆمێنتی گه‌وره‌ی دروست بكردایه بۆ تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال به‌قه‌د سهنگو قورسایی تاوانه‌كه ببوایه، ئه‌ویش له‌گه‌رمیان، كه‌مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كی ئه‌نفاله، گه‌رمیان ئه‌و رووبه‌ره فراوانه بوو كه‌هیچ سنوورێكی وانه‌بوو، خه‌ڵكی گه‌رمیانی لێوه ده‌ربازببن، زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی بێسه‌روشوێن كران، خه‌ڵكی سنووری به‌ربڵاوی گه‌رمیان زۆرترین قوربانی بێسه‌روشوێنكردنی داوه. ده‌بوایه بیرلهوهبكرایهتهوه له‌سه‌ر نه‌خشه‌و پلانێكی ورد ئێسك‌و پروسكی كه‌سوكاری ئه‌نفاله‌كان له‌گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ناوهڕاستو خوارووی عێراق بهێنرێته‌وه‌و له (جه‌به‌ل حه‌مرین)دا بنێژرانایه، ئه‌و سنووره سروشتییه‌ی كوردستان كه‌هیچ كه‌سێك ناتوانێ نكولی لێبكات، بۆئه‌وه‌ی به‌و هه‌موو قوربانییه‌ی كه كورد به‌خشیویه‌تی، بهدۆستو دوژمن بسه‌لمێنێت، ئه‌مه سنووری هه‌رێمه‌كه‌مانه.
گه‌ر مۆنۆمێنتیش بۆ ئه‌نفال له‌وێ دروست بكرێت، ئه‌وه شیاوترینو گونجاوترین كاری نه‌ته‌وه‌ییه، به‌مانه خیتابی نه‌ته‌وه‌ییمان بڵندتر ده‌كه‌ین، به‌مه ناسنامه‌ی گه‌وره‌یی جینۆسایدی ئه‌نفالی گه‌له‌كه‌مان ده‌پارێزین، تكایه وه‌ك چۆن هه‌رێمی كوردستان‌مان كرد به‌دوو پارچه‌وه‌و دواتر كردمانه‌وه به‌یه‌ك هه‌رێم وه‌ك چۆن حكومه‌تمان كرد به‌دوو پارچه‌وه‌و دوایی كردمانه‌وه به‌یه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم با ناسنامه‌ی گه‌وره‌یی تاوانی ئه‌نفال وه‌ك جینۆساید نه‌كه‌ین بهههولێرو سلێمانی. با ناسنامه‌ی ئه‌نفالی مرۆڤی كورد له‌و شوێنه جوگرافیایهدابێ له‌كوردستاندا كه‌گه‌وره‌ترین قوربانی داوه، كه زۆربه‌ی بێسه‌روشوێنه‌كان، كه گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی پڕكردووه‌ته‌وه ئه‌ویش ژن‌و پیاوو منداڵانی گه‌رمیانه. وه‌ك هیچمان بۆ گه‌رمیان نه‌كردووه، وه‌ك گونده‌كانی بهكاولی ماونه‌ته‌وه، با ناسنامه‌ی جینۆسایدی ئه‌نفالیشی لێ دانه‌بڕین، ئه‌و مۆنۆمێنته گه‌وره‌یه كه له‌ئاستی گه‌وره‌یی تاوانهكهدایه ده‌بێت له‌گه‌رمیان بكرێت نه‌ك له‌هه‌ولێر.
سبه‌ی: تێبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ حكومه‌تی به‌غدا بایه‌خی زۆر ده‌دات به كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، له‌و رووه‌وه تاریق هاشمی سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد‌و بڕیاره نوری مالیكی-یش سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه بكات، تۆ ئه‌م جموجۆڵه‌ی ناوه‌ند بۆچی ده‌گێڕێته‌وه؟
عه‌بدوڵا كه‌ریم: گه‌ر نوری مالیكی بتوانێ پشتگیریی ته‌واو لهداواكاریی كه‌سوكاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و برینداره‌كان بكات، كاری جدی بۆ بكات، هه‌وڵبدات دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه له‌مه زیاتر دوانهكهوێتو رووبه‌ڕووی دادگایی تاوانبارانی عێراق بكرێته‌وه، پشتگیریی ته‌واو له‌فۆرمی سكاڵای یاسایی كه‌سوكاری شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بكات بۆئه‌وه‌ی سكاڵا به‌رامبه‌ر به‌و (196) كۆمپانیایه به‌رزبكه‌نه‌وه كه كه‌لوپه‌لی چه‌كی كیمیایی به‌عێراق فرۆشتووه، هه‌ڵه‌بجه بكرێته شارێی نوێكی سه‌رده‌م ئه‌مه گه‌وره‌ترین ئاوڕدانه‌وه‌یه له‌و شاره، نه‌ك هاتنێكی باو ئاسای ساڵیاده سارد‌و سڕه بیست باره‌كان.
سبه‌ی: جه‌نابتان تا ئێستا دوو به‌رگتان به‌ناوی (ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال) نووسیوه‌ته‌وه‌و سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی سێ به‌رگی ترن، ئایا كورد به‌هه‌ردوو نێوه‌ندی حكومی‌و حیزبی توانیویانه وه‌كو پێویست كاره‌ساتی كیمیاباران‌و ئه‌نفال ئه‌رشیف بكهنو به‌نه‌وه‌ی داهاتووی بناسێنێنن؟
عه‌بدوڵا كه‌ریم: له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌م، ئێستا چه‌ندان بابه‌تی مه‌یدانی، لێكۆڵینه‌وه، ئامار، دیكۆمێنتم له‌به‌رده‌ستایه، نازانم كه‌ی ته‌واوی ده‌كه‌م، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌م سێ به‌رگی تر له‌سه‌ر (ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال) بخه‌مه به‌رده‌م خوێنه‌ران، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌دراون زیاتر هه‌وڵی تاكه كه‌سین، گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تاوانی كیمیاباران‌و ئه‌نفال ئه‌رشیف بكه‌ن، به‌نه‌وه‌ی داهاتووی بناسێنن، ئه‌وه كارێكی گه‌وره دهكهنو بۆشاییه‌كی زۆر پڕده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌كاركردنی جدی ده‌بێت نه‌ك به‌قسه.
سبه‌ی: زۆرجار له‌شه‌قامی كوردی گله‌یی له‌وه‌ده‌كرێت كه لایه‌نه حیزبی‌و حكومییه‌كان به‌تایبه‌تی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ته‌نیا رۆژێك بۆ ئه‌و یاده ته‌رخان دهكهنو هه‌ندێك جاریش یاده‌كه بۆ وروژاندنی هه‌ستی جه‌ماوه‌ر به‌لای خۆیاندا به‌كارده‌هێنن، به‌ڕای ئێوه یادی ئه‌و كاره‌ساتانه چۆن بكرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن كام لایه‌نه‌وه ئاماده‌كاریی بۆ یاده‌كان بكرێت؟
عه‌بدوڵا كه‌ریم: ئه‌و یادانه‌ی كهكراونهتهوه له‌ماوه‌ی ئه‌م 20 ساڵه‌دا له‌ئاستی تاوانه‌كه‌دا نه‌بووه، جێی داخه ئێمه تا ئێستا له‌سه‌ر تراژیدیای ئهنفالو كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه جیاجیاكان كاری جدی‌و ورد‌و قوڵ‌و زانستیمان نه‌كردووه، گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و جینۆسایده گه‌وره‌یه كارمان بكردایه، ئێستا‌و ئاینده‌مان جۆرێكی تر ده‌بوو.
پرۆفایل
×عه‌بدوڵا كه‌ریم مه‌حمود
×له‌ساڵی 1957 له‌گوندی (هه‌زاركانی ره‌بات) له‌دایكبووه
×سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی به‌رگی سێیهمو چوارهمو پێنجه‌می كتێبی (ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفاله).
×له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه سه‌رقاڵی كاری رۆژنامه‌وانییه