(سبه‌ی):
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌که‌یاندا بۆ هه‌رێمی کوردستان، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) وه‌فدی په‌رله‌مانتارانی پارتی سه‌وزی سوید سه‌ردانی سه‌رای ئازادیان کرد‌و په‌یامێکیان ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران کرد.
وه‌فدی په‌رله‌مانتارانی پارتی سه‌وزی سوید پێكهاتبون له (valter mott، jabar amin ، annika lillemets) و له په‌یامه‌که‌یاندا، ئیدانه‌ی توندوتیژی و ته‌قه کردنیان کرد به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران و هه‌روه‌ها سوتاندنی که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی و داخستنی ده‌رگا له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران.
له په‌یامه‌که‌دا په‌رله‌مانتاره سویدیییه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا، ئاگادارین که چۆن مێدیای ئازاد هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کرێت و هاوڵاتیان له‌مافی خۆپیشاندان بێ به‌ش ده‌کرێن، که‌چۆن رێگری ده‌کرێت له هاتوچۆی هاوڵاتیان له نێوان شاره‌کاندا، که‌چۆن ده‌سه‌ڵات میلیشیای تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، که چۆن بودجه‌ی حکومه‌ت دواده‌خرێت و که‌ماسی تێدایه.
ده‌قی وتاری په‌رله‌مانتارانی پارتی سه‌وزی سویدی له سه‌رای ئازادی
ئێمه سوپاستان ده‌که‌ین که رێگاتان پێداین بێینه ئێره و قسه بکه‌ین
سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وی رێز و وه‌فای خۆمان بۆ گیانی ئه‌و که‌سانه بنێرین که بوونه‌ته قوربانی و شه‌هید بوون له‌ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌ی ڕابووردوودا.
هاتنی ئێمه بۆ کوردستان بۆ ئه‌وه بوو که ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ بزانین له‌م هه‌رێمه‌دا، نه‌ک خۆمان تێکه‌ڵی په‌یوه‌ندییه‌کانی حیزبه‌کان بکه‌ین.
له‌م سه‌فه‌ره‌ماندا که سه‌ردانی (هه‌ولێر و کۆیه و سلێمانی)مان کردوه، ئه‌وه‌مان سه‌رنج دا که خۆپیشانده‌ران کوژراون، که هاوڵاتیان له‌به‌ر مماره‌سه‌کردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین گیراون و ئه‌شکه‌نجه‌دراون، ڕادیۆ و که‌ناڵی تهلهفییزیۆنی سوتێندراو‌ن. په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌رگای په‌رله‌مانیان له‌سه‌ر داخراوه، له‌لایه‌ن سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌وه...هتد
ئێمه نوێنه‌رانی رێکخراوه‌کانی ژنان و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤمان بینی
مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆمان بینی، مێدیای سه‌ربه‌خۆمان بینی، پارته سیاسییه‌کان و که‌سایه‌تی تایبه‌تمان بینی. گوێبیستی کۆمه‌ڵی شایه‌تحاڵ بووین، که چۆن مێدیای ئازاد هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کرێت و ئاسته‌نگ ده‌خرێته به‌رده‌م کارکردنیانه‌وه. که چۆن هاوڵاتیان له‌مافی خۆپیشاندان بێ به‌ش ده‌کرێن. که‌چۆن رێگری ده‌کرێت له هاتوچۆی هاوڵاتیان له نێوان شاره‌کاندا بۆ به‌شداریکردن له‌کۆبونه‌وه‌ی سیاسی، که‌چۆن ده‌سه‌ڵات میلیشیای تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، پۆلیسی نهێنی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، که چۆن بودجه‌ی حکومه‌ت دواده‌خرێت و که‌ماسی تێدایه، که‌چۆن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به سیاسی ده‌کرێت و ده‌کرێته پاشکۆی سیاسه‌تی حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات، ئه‌و کهماسیانه یه‌کجار زۆرن.
ئه‌گه‌ر ئه‌و چیرۆکانه‌ی که له‌م ڕۆژانه‌دا بیستومانن ڕاستبن ئه‌مه ته‌واو پیشێلکارییه به‌رانبه‌ر به جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
پهرهگراڤی 3 له‌و جاڕنامه‌یه، حکومه‌ته‌کانی جیهان به‌رپرسیار ده‌کات که گه‌ره‌نتی ژیانی هاوڵاتیانی خۆیان بکه‌ن که هه‌قی ژیانیان پارێزراو بێت. ته‌قه کردن له خۆپیشانده‌ران دژ به‌م په‌ره‌گرافه‌یه و مه‌حکومه.
پهرهگراڤی 13
مافی ڕه‌وای هاوڵاتیانه که به ئازادانه هاتوچۆ بکه‌ن له نێوان شاره‌کان و سنوره‌کاندا. رێگرتن له هاوڵاتیان که سه‌فه‌ر له سلێمانی و شاره‌کانی تره‌وه بکه‌ن بۆ هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی موماره‌سه‌ی خۆپیشاندان بکه‌ن ئه‌مه‌ش دژ به‌و پهرهگرافهیهو مه‌حکومه.
په‌ره‌گرافی 19
حکومه‌ته‌کان ناچار ده‌کات که گه‌ره‌نتی هاوڵاتییه‌کانیان بکه‌ن له ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی ته‌عبیر له خۆکردن، گرتن و لێدان و ته‌عزیبدانی هاوڵاتیان دژ به‌م پهرهگرافهیهو مه‌حکومه.
په‌ره‌گرافی 20
حکومه‌ته‌کان ناچار ده‌کات که گه‌ره‌نتی هاوڵاتتیان بکات کاتێک به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه کۆده‌بنه‌وه، که ڕێگری ده‌کرێت له‌وه‌ی کۆبونه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی هاوڵاتیان ئینکار بکرێت، دیاره ئه‌مه‌ش دژی ئه‌و پهرهگرافهیهو مه‌حکومه.
ئێمه بروامان وایه ، داوای هاوڵاتیان بۆ حکومه‌تێکی قانونی که ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی کۆبونه‌وه‌و گشت ئازادیه‌کانی دیکه که ببێته ناسنامه‌ی دیموکراسیه‌ت ..مه‌رجی پشتگیری کردنه.
ئێمه سه‌رسامین به ئازایه‌تی ئێوه و بڕیاری ئهنجامگیریتان بۆ ئه‌و میتۆده ئاشتیانه‌ی که به‌کاری دێنن له خۆپیشاندانهکانتاندا.
مافی ژیان ناتوانرێت له‌که‌س زه‌وت بکرێت و سنوورداربکرێت.
نه هیچ حکومه‌ت و نه‌هیچ پارتییه‌ک و نه هیچ ڕێکخراوێک ئه‌و مافه‌ی نییه که گه‌نج و لاوه‌کان بکوژێ هه‌رچه‌نده ئه‌و گه‌نج ولاوانه به‌ردیش بهاوێژن.
له‌کۆتایدا
ئه‌مانه‌وی ئه‌وه‌تان پیڕابگهیهنین
که راپۆرتێک ئاماده ده‌که‌ین و ده‌یخه‌ینه به‌رده‌م په‌رله‌مانی سوید و په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و UN و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
به‌رده‌وامبن له خه‌باتدا
هه‌موو ئه‌و ئینسانگه‌له میهره‌بانانه‌ی که دیومانن، که خه‌بات ده‌که‌ن بۆ مافی مرۆڤ و پرۆسه‌ی دیموکراسی، نیشانی ئه‌وه ده‌ده‌ن که به‌هاری دیموکراسی له تونسه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، وا ئێستا خه‌ریکه ئه‌و به‌هاری دیموکراسیه‌ته ده‌گاته کوردستان.