(سبه‌ی):
له درێژه‌ی پاڵپشتی هاوڵاتیان بۆ خۆپیشانده‌رانی شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان، چین و توێژه جیاوازه‌کانی رواندزو دۆڵی ئاكۆیان پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشانده‌ران دوپات ده‌که‌نه‌وه.
له نامه‌یه‌کی چین وتوێژه‌كانی قه‌زای ڕواندزو دۆڵی ئاكۆیان که وێنه‌یه‌کی بۆ (سبه‌ی) نێردراوه، تیایدا هاتوه: ئێمه پشتگیری و پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌كانی سه‌رای ئازادی سلێمانی و شاره‌كانی تر ده‌رده‌بڕین، به‌ڵام ئێمه له‌ژێر فشاری ده‌سه‌ڵات دا ناتوانین خۆپیشاندانی هێمنانه ئه‌نجام بده‌ین.
ئه‌وه‌شیان نوسیوه: "مه‌یدانی ئازادی سلێمانی شوێنی حه‌ق و ڕاستیه‌كانه ڕیسواكردنی گه‌نده‌ڵكارانه، دڵمان له‌گه‌ڵ دڵتاندایه تا دوا هه‌نگاو له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی ئازا‌و دلێرداین، ده‌ستان لهداواكان هه‌ڵمه‌گرن، چونكه له لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن نزیك بوونه‌ته‌وه".
ده‌قی نامه‌که
بۆ/به‌ڕێزانی سه‌رای ئازادی سلێمانی
ب/پشتگیری
هاونیشتیمانانی تێكۆشه‌ری ئازادی خوازانی كوردستان، ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵێك چین وتوێژه‌كانی قه‌زای ڕواندزو دۆڵی ئاكۆیان پشتگیری و پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌كانی سه‌رای ئازادی سلێمانی و شاره‌كانی تر ده‌رده‌بڕین، به‌ڵام ئێمه له‌ژێر فشاری ده‌سه‌ڵات دا ناتوانین خۆپیشاندانی هێمنانه ئه‌نجام بده‌ین.
بڕواتان بێت له‌دوری مه‌یدانی ئازادی سلێمانی كه شوێنی حه‌ق و ڕاستیه‌كانه ڕیسواكردنی گه‌نده‌ڵكارانه، دڵمان له‌گه‌ڵ دڵتاندایه تا دوا هه‌نگاو له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی ئازا‌و دلێرداین، ده‌ستان لهداواكان هه‌ڵمه‌گرن، چونكه له لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن نزیك بوونه‌ته‌وه، هیوای به‌رده‌وامی و خۆڕاگریتان بۆ ده‌خوازین، هیوادارین هیچ سیناریۆیه‌كی ده‌سه‌ڵاتی شكستخواردوو ساردتان نه‌كاته‌وه.
له خودای گه‌وره داواكارین سه‌بووری بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌كان بدات و به به‌هه‌شتیان شاد بكات، هیوای سه‌لامه‌تی بۆ برینداره‌كانی رێگای ئازادی كوردستان ده‌خوازین، سه‌ركه‌وتن بۆ گشت لایه‌ك.
كۆمه‌ڵێك چین وتوێژه‌كانی قه‌زای ڕواندزو دۆڵی ئاكۆیان
24-3-2011
تێبینی: ناوه‌کان لای (سبه‌ی) پارێزراوه.