(سبه‌ی):
له به‌یاننامه‌یه‌كدا گه‌نجانی ناحیه‌ی ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ند گروپێكیان به‌ناوی (گروپی هه‌ڵوێست) پێكهێنا و پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رای ئازادی راگه‌یاندوه.
له‌به‌یاننامه‌كه‌یاندا گروپه‌كه رایانگه‌یاندوه: وه‌ك گروپێكی سه‌ربه‌خۆی ناحیه‌ی ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ند وێڕای ده‌ربڕینی دڵته‌نگی و هاوخه‌می بۆ سه‌رجه‌م كه‌سوكاری قوربانیانی روداوه‌كه‌ی 17ی شوبات و رۆژانی دواتر، لایه‌نگری و پیشتگیری خۆمان بۆ داوا ره‌واكانی خۆپیشانده‌ران ده‌رده‌بڕین و به په‌یام و داوای سه‌رجه‌م دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی كوردستانی ده‌زانین.
هاوكات داوایانكردوه: به زوترین كات چاكسازی ریشه‌یی له ته‌واوی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا ئهنجامدبرێت.
بێستون محه‌مه‌د