ئه‌نفال..20ساڵ چاوه‌ڕوانی..20ساڵ مه‌رگه‌سات
 چاره‌نووسی‌ "سه‌رۆك جاش و موسته‌شاره‌ تۆمه‌تباره‌كان" له‌ نێوان لێبوردنه‌كه‌ی‌ به‌ره‌ی كوردستانی‌ و په‌تی‌ سێداره‌ی‌ به‌غدا دا‌




Monday, April 14, 2008
 

  سیروان ره‌شید
ئه‌ندامێكی‌ پارله‌مانی‌ كوردستان ئاشكرایكرد: به‌بێ‌ گه‌رانه‌وه‌ بۆ ئه‌و لێبوردنه‌ی‌ به‌ره‌ی‌ كوردستانی‌ كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوان ده‌توانن مافی‌ خۆیان له‌ سه‌رۆك جاش و موسته‌شاره‌كان وه‌رگرنه‌وه‌.

سبه‌ینێ‌ 24ی‌ حوزه‌یران دادگای بالاَی‌ تاوانه‌كانی‌ عیراق دوا بڕیار به‌سه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباری‌ سه‌ره‌كی‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفالدا ده‌دات كه‌ له‌ كۆتایی‌ هه‌شتاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردوودا به‌سه‌ر كورده‌كاندا هات، وه‌ تێیدا هه‌زاران كورد له‌پرۆسه‌یه‌كی‌ كێوماڵكردندا بێسه‌روشوێنكران.

گوڵاڵه‌ عه‌زیز ئه‌ندامی‌ پارله‌مانی‌ كوردستان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و پارله‌مانتارانه‌ی‌ رۆژی‌ راگه‌یاندنی‌ حوكمی‌ تۆمه‌تباران له‌ دادگای‌ باڵای‌ عیراقی‌ ئاماده‌ ده‌بێت، به‌ سبه‌ی‌ راگه‌یاند: "پارله‌مان وه‌ك ئه‌ركێكی‌ خۆی‌ كه‌ نوێنه‌ری‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌ و ئه‌و تراژیدیایه‌ی‌ كه‌ به‌سه‌ر گه‌لی‌ كوردیشدا هاتووه‌ به‌شێكه‌ له‌ گه‌لی‌ كوردستان، به‌وهۆیه‌وه‌ سبه‌ینێ‌ له‌و رووداوه‌دا به‌چه‌ند پارله‌مانتارێك به‌شدارده‌بێت، پارله‌مانتاره‌كانیش خه‌ڵكی‌ ئه‌و ناوچانه‌ ده‌بن كه‌ پرۆسه‌ی‌ ئه‌نفالیان تێدا ئه‌نجامدراوه‌".

وتیشی‌: "چوونی‌ ئێمه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نییه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ حوكمی‌ تاوانباراندا ته‌ده‌خول بكه‌ین، چونكه‌ دادگاكه‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ و هیچ سوڵته‌یه‌ك ناتوانێت ده‌ست بخاته‌ كاروباریانه‌وه‌".

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ پارله‌مانی‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ جگه‌ له‌و شه‌ش تۆمه‌تباره‌ی‌ سبه‌ینێ‌ سزاكه‌یان دیاریده‌كرێت كه‌یسی‌ ئه‌و سه‌دان كه‌سه‌ چی لێدێت كه‌ له‌ دادگای‌ بالاَی‌ به‌غدا و كوردستان تۆمه‌تبارن له‌ هاوكاریكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ ئه‌نفالدا، ناوبراو وتی‌: "ئه‌مه‌ قۆناغێكی‌ دادگاییكردنی‌ تاوانی‌ ئه‌نفاله‌ و ژماره‌یه‌ك تاوانبار ده‌گه‌نه‌ ئه‌نجامی‌ سزای‌ خۆیان، به‌ڵام پێم وانییه‌ ئه‌مه‌ كۆتایی‌ داخستنی‌ مه‌له‌فه‌كه‌ بێت، كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تباری‌ تریش له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا ناویان هاتووه‌ كه‌ ده‌ستیان له‌و تاوانه‌دا هه‌بووه‌، به‌ ته‌ئكید له‌دوای‌ ئه‌مه‌ پرۆسه‌ی‌ دادگایی‌ ئه‌وان ده‌ست پێده‌كات".

گولاَڵه‌ عه‌زیز باسی‌ له‌وه‌شكرد جگه‌ له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی‌ كه‌ سبه‌ینێ‌ سزاكه‌یان دیاریده‌كرێت چه‌ندین كه‌سی‌ تریش له‌سه‌رۆك جاش و ئه‌و موسته‌شارانه‌ی‌ تۆمه‌تبارن به‌م تاوانه‌ ده‌بێت دادگایی‌ بكرێن، هه‌روه‌ها وتیشی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ پارله‌مانی‌ كوردستانیش قسه‌ی‌ له‌سه‌ركراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نابێت په‌نا و داڵده‌ی‌ هیچ تاوانبارێك بدرێت، هه‌ر لایه‌نێك داڵده‌ی‌ ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ بدات ئێمه‌ دژی‌ ده‌وه‌ستینه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی‌ به‌ره‌ی‌ كوردستانی‌ كه‌ كاتی‌ خۆی‌ بڕیاری‌ لێبوردنی‌ گشتیی‌ بۆئه‌و سه‌رۆك جاش و موسته‌شارانه‌ ده‌ركردبوو كه‌ به‌شداربوون له‌پرۆسه‌ی‌ تاوانی‌ ئه‌نفالدا ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ پارله‌مانی‌ كوردستان وتی‌: "دادگای‌ بالاَی‌ به‌غدا كه‌ دادگای‌ باڵای‌ ناوه‌نده‌، واته‌ حكومه‌تی‌ عیراق به‌گشتی‌ به‌ هه‌رێمه‌كانییه‌وه‌، كه‌ كوردستانیش به‌شێكه‌ له‌و هه‌رێمه‌ و ئه‌گه‌ر تاوانبارێك لێره‌ به‌شداربووبێت كاریگه‌ریی‌ نابێت له‌سه‌ر ئه‌و دادگایه‌ و له‌مه‌سه‌له‌ی‌ به‌خشینی‌ موسته‌شاره‌كانیشدا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ره‌ی‌ كوردستانی‌ ئه‌وكات لێیان خۆشبووبێت، به‌ڵام خاوه‌ن ماڵ‌ لێیات خۆشنه‌بوون و ده‌توانن مافی‌ خۆیان له‌رێی‌ ئه‌و دادگایه‌وه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌".

به‌رێوه‌چوونی‌ پرۆسه‌ی‌ دادگایكردنی‌ تۆمه‌تبارانی‌ تایبه‌ت به‌ ئه‌نفال به‌رده‌وام ده‌بێت تا كاتی‌ داخستنی‌ كه‌یسه‌كه‌، ئه‌مه‌ راگه‌یاندنی به‌شێكی ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی و یاساییه‌ له‌عیراقدا.

له‌و پرۆسه‌ی‌ دادگایكردنه‌دا بڕیاره‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كوردانه‌ش بكرێت كه‌ به‌وه‌ تاوانبارن، ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ دوای‌ راپه‌ڕینی به‌هاری 1991، به‌ره‌ی‌ كوردستانی‌ لێبوردنێكی‌ گشتی‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ركرد كه‌ پله‌وپایه‌ و په‌یوه‌ندیان به‌ رژێمی‌ ئه‌وكاته‌ی‌ سه‌دام حسێنه‌وه‌ هه‌بووه‌.

به‌گوێره‌ی‌ لێدوانه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان، دادگای‌ بالاَی‌ تاوانه‌كانی‌ عیراق داوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ كردووه‌ له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ 223 كه‌س له‌ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی‌ عیراق له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ تێوه‌گلان له‌ شالاَوه‌كانی‌ ئه‌نفالدا، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌م داواكراوانه‌ به‌ر لێبوردنی‌ به‌ره‌ی‌ كوردستانی‌ كه‌وتوون.

حاكم رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین دادوه‌ری‌ یه‌كه‌می‌ دادگاییكردنی‌ سه‌دام و هاوكارانی‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ سبه‌ی‌ ده‌رباره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئایا لێبوردنه‌ گشتییه‌كه‌ی‌ به‌ره‌ی‌ كوردستانی‌ له‌ رووی‌ یاساییه‌وه‌ په‌سه‌نده‌، وتی‌: "دادگای‌ بالاَی‌ تاوانه‌كانی‌ عیراق قانوونێكی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌، ده‌كه‌وێته‌وه‌ ده‌ست مه‌حكه‌مه‌كه‌ ره‌نگه‌ مه‌حكه‌مه‌كه‌ موقه‌یه‌د نه‌بێت به‌ لێبوردنه‌كه‌ی‌ به‌ره‌ی‌ كوردستانییه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و دادگایه‌ بانگی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بكات كه‌ به‌ر لێبوردنه‌كه‌ كه‌وتوون دیاره‌ حسابی‌ بۆ ئه‌و لێبوردنه‌ نه‌كردووه‌ و ئه‌وان به‌ قانوونێكی‌ تر ئیش ده‌كه‌ن". له‌ درێژه‌ی‌ لێدوانه‌كه‌یدا حاكم رزگار وتی‌: "له‌رووی‌ قانونی‌ به‌حته‌وه‌ جۆرێك له‌ تاوانی‌ ده‌ولی‌ هه‌یه‌ عه‌فووی‌ بۆ نییه‌".

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكیشدا ناوه‌ندی‌ چاك داواده‌كات له‌ هیچ تاوانكارییه‌كی‌ ئه‌نفال نه‌بووردرێت و حكومه‌تی‌ عیراقیش قه‌ره‌بووی‌ قوربانییه‌كان بكاته‌وه‌.
له‌به‌یانێكدا كه‌ ناوه‌ندی‌ چاك بلاَویكردۆته‌وه‌ و ئاراسته‌ی‌ هاوولاَتییان و پارت و رێكخراوه‌كانی‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی‌ كوردستانی‌ كردووه‌، تیایدا داواده‌كات: "ئه‌نفال به‌جینۆساید بناسرێت و تاوانبارانیش له‌وشوێنه‌دا سزایان به‌سه‌ردا بدرێت كه‌ تاوانه‌كانیان تێدا ئه‌نجامداوه‌".

تاوانی‌ ئه‌نفال له‌دادگای‌ بالاَی‌ عیراقی‌ دژ به‌ به‌رپرسانی‌ پێشوی‌ رژێمی‌ سه‌دام حسێن گه‌وره‌ترین كه‌یسه‌ كه‌ كورده‌كان ده‌یانه‌وێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ خۆیانی‌ بشكێننه‌وه‌، شه‌قامی‌ كوردی‌ و زۆرێك له‌به‌رپرسانیان چاوه‌ڕێی‌ ئه‌و وه‌لاَمه‌ن كه‌ ئایا تاوانی‌ ئه‌نفال له‌ رێی‌ دادگای‌ ره‌سمییه‌وه‌ به‌ جینۆساید ده‌ناسرێت، به‌ ڕای‌ چاودێرانی‌ سیاسی‌ حوكمدان به‌سه‌ر تاوانبارانی‌ ئه‌نفال له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه‌ ( عه‌لی‌ حه‌سه‌ن مه‌جید) ئه‌گه‌ر چی‌ بایه‌خی‌ ره‌مزیی‌ و مه‌عنه‌وی‌ گرنگی‌ خۆی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام بایه‌خی‌ گه‌وره‌ له‌م كه‌یسه‌ گرنگه‌دا كه‌ به‌ هه‌ره‌ تاوانی‌ گه‌وره‌ له‌ مێژووی‌ كوردا ئه‌ژمار ده‌كرێت، پێناسه‌كردنی‌ تاوانه‌كه‌یه‌ به‌ جینۆساید كه‌ ئێستا دۆسییه‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌.

به‌رای‌ هه‌ندێ‌ چاودێری‌ دیكه‌ی‌ كورد له‌ئێستادا كه‌ كه‌یسی‌ ئه‌نفال ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ دوای‌ سزادان به‌سه‌ر ئه‌و شه‌ش تاوانباره‌دا كۆتایی‌ به‌و دۆسیه‌یه‌ بهێنرێت، كورده‌كانیش دژی‌ داخستنی‌ دۆسییه‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن كێشه‌ی‌ ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ جینۆساید بناسرێت له‌ جیهاندا.

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌جی‌ سه‌رنووسه‌ری‌ هه‌فته‌نامه‌ی‌ كه‌ركوكی‌ ئه‌مڕۆ بۆ سبه‌ی‌ وتی‌: "پێویسته‌ له‌دوای‌ ته‌واوبوونی‌ حوكمی‌ ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی‌ ئه‌نفال، ئیشی‌ كورد ئه‌وه‌بێت كه‌ ئه‌و تاوانبارانه‌ی‌ راسته‌وخۆ رۆڵیان هه‌بووه‌، كه‌ مه‌به‌ست لێی‌ جاش و موسته‌شاره‌ كورده‌كانن، دادگایی‌ بكرێن كه‌ نزیكه‌ی‌ 130 بۆ 140 كه‌س ده‌بن".

له‌تیف سه‌باره‌ت به‌و كۆمه‌ڵه‌ موسته‌شارو جاشانه‌ی‌ كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ تاوانی‌ ئه‌نفال وتی‌: "له‌كاتی‌ خۆیدا كه‌ به‌ره‌ی‌ كوردستانی‌ له‌ئه‌وان خۆشبووه‌، به‌ڵام ئێستا كاتی‌ ئه‌وه‌یه‌ لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ‌ بكرێت"،

هه‌روه‌ها وتیشی‌: "زۆر عه‌یبه‌ بۆ ئێمه‌ كه‌ دووژمنه‌كانمان ئێستا له‌به‌غدا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ‌ ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ناو خۆماندا ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێی‌ ده‌وترێت جاسوس و ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ رێنمایی‌ دووژمنیان كردووه‌ له‌ تاوانی‌ هه‌زاران كوردی‌ ئه‌نفالكراودا مه‌حكه‌مه‌ نه‌كرێن".

 

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
چه‌ند وێنه‌یه‌کی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال
له‌ زمانی‌ به‌ڵَگه‌نامه‌كانه‌وه‌..
وه‌فاتنامه‌ی چه‌ند شه‌هیدێکی ئه‌نفالکراو
ئه‌نفال- تاوان له‌ژێر رووپۆشی‌ ئایین دا
ئه‌نفال به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌ ته‌نهایدا
هه‌ندێك له‌ وته‌كانی‌ عه‌لی‌ حه‌سه‌ن مه‌جید له‌ سه‌روبه‌ندی كاره‌ساتی ئه‌نفالدا
پرۆفایلی دادوه‌ر محه‌مه‌د خه‌لیفه‌ ئه‌لعوره‌یبی‌
خاوه‌ن ئه‌نفالكراوێك به‌م جۆره‌ له‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌دوێت
تاوانبارانی‌ دادگای‌ ئه‌نفال
له‌دادگایی‌ ئه‌نفالدا ئه‌و تاوانانه‌ی رووبه‌ڕووی‌ تاوانباران كرابوونه‌وه
بناغه‌ی 601 خانوو بۆ پاشماوی 182000 قوربانی
لاوازترین میلله‌ت بووین له‌ ناساندنی‌ كاره‌ساته‌كانماندا
هه‌ڵه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ واتێبگه‌ین، تاوانی‌ جینۆساید به‌ ژماره‌ یه‌كلایی‌ ده‌كرێته‌وه‌
به‌ بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ سزادانی‌ تاوانبارانی‌ ئه‌نفاله‌وه‌
بوَ وه‌ك پێویست نه‌توانـراوه‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال به‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بناسێنرێت ؟
له‌ ته‌عریبه‌وه‌ تا ئه‌نفال
چاوپێخشاندنێك به‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ پڕۆسه‌ی‌ ئه‌نفال
جینۆساید له‌كوردستان
تاوانی‌ ئه‌نفال
له‌روانگه‌ی‌ یاسای‌گشتیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌
ئه‌نفال... ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی كرده‌وه‌یی فیكری به‌عسه‌
ده‌كرا كاری‌ زیاتر له‌ دۆسییه‌ی‌ ئه‌نفالدا بكرایه
چاره‌نووسی‌ "سه‌رۆك جاش و موسته‌شاره‌ تۆمه‌تباره‌كان" له‌ نێوان لێبوردنه‌كه‌ی‌ به‌ره‌ی كوردستانی‌ و په‌تی‌ سێداره‌ی‌ به‌غدا دا‌
بووخچه‌كه‌ی‌ مریه‌م جگه‌ له‌ شه‌رمه‌زاری‌ چیدیمان پێده‌به‌خشێت؟

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ