جێگری به‌رپرسی كۆمیتهیهکی یه‌كێتی له كۆیه وه‌ک هه‌ڵوێستێک به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌ستیله‌کارکێشایه‌وه
Thursday, March 31, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
وه‌کو هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و پشتیوانی کردن له خۆپیشانده‌رانی ناوچه جیاوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، جێگری به‌رپرسی كۆمیته‌ی زانكۆ و په‌یمانگاكانی یه‌كێتی له شاری كۆیه، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.
هۆشمه‌ند عه‌لی، که هاوکات مامۆستای مێژوه له‌زانكۆی كۆیه بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا داوای چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی كهموكورتیهكانیمان كردوه له‌ناو یه‌کێتیدا، به تایبه‌ت له دوای به‌ستنی کۆنگره‌ی سێی یه‌کێتیه‌وه، به‌ڵام هه‌مو هه‌وڵه‌کان بێ‌سود بون.
ئه‌وه‌شی وت: له‌دوای كۆنگره‌ی سێی یه‌کێتییه‌وه زیاتر له‌م بارودۆخه بێ هیوا بوین، چونکه ده‌بینین لادان لهپهیڕه و پرۆگرامی حیزبی به‌رده‌وامه‌و یه‌کێتیش زیاتر وابه‌سته‌ی پارتی بوه، له‌کاتێکدا جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌کێتی ده‌خوازن حیزبه‌که‌یان بێته پاڵ ده‌نگی جه‌ماوه‌ر و خۆپیشانده‌ران، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و رێكکه‌وتنه ستراتیژییه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه‌تی، یه‌کێتی بریاڕی سه‌ربه‌خۆی نیه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌به‌ر ئه‌و هۆکارانه دوێنێ (یه‌کشه‌ممه) نامه‌ی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆم نوسی و ئه‌مڕۆش ئاراسته‌ی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتیم له کۆیه کرد‌و ده‌نگی خۆم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی جه‌ماوه‌ر، لێره‌شه‌وه داوا له سه‌رجه‌م هاوڕێ و هاوكاره‌كانم و کادره پێشکه‌وتنه‌کانی یه‌کێتی ده‌که‌م بێنه ریزی خۆپیشانده‌رانه‌وه.
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|