(سبه‌ی):
له 40 هه‌مین رۆژی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌كانی سه‌رای ئازادی، به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان خۆپیشاندان ده‌ستپێكرده‌وه و بۆ پشتیوانیكردنیش له خۆپیشانده‌ران، خوێندكارانی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی به رێ‌و ره‌سمێك چونه‌ته ناو خۆپیشاندارانهوه.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كاسبكار و فیتهرهكانی سه‌ركارێز له خۆپیشاندانه‌كانی سه‌رای ئازادی ئه‌مڕۆدا به‌شدارن و پشتیوانی كاسبكاران و پیشه‌وه‌رانیان بۆ خۆپیشاندانه‌كان دوپاتكردوه‌ته‌وه.
ده‌رباره‌ی سوتاندنی كه‌ناڵی نالیاش له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كداره‌وه، له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌و دیۆكیۆمێنت نمایشكراوه.
سه‌باره‌ت به نمایشكردنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و دیۆكیۆمێنتانه، له لێدوانێكدا توانا عوسمان، به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵی نالیا رایگه‌یاند: به‌هۆی نزیكبونه‌وه‌مان له چله‌ی سوتانی كه‌ناڵه‌كه‌مان، ئه‌م پێشانگایه نمایشكراوه، كه دیمه‌نی سوتانی كه‌ناڵی نالیایه و له‌لایه‌ن چه‌ند رۆژنامه‌نوسێك و خه‌مخۆری كه‌ناڵه‌كه‌وه كۆكراوه‌ته‌وه.
ئاشكراشیكرد كه: له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوه‌وه كه‌ناڵی نالیا ده‌ست به په‌خشی خۆی ده‌كاته‌وه.
بێستون محه‌مه‌د