ئه‌نفال..20ساڵ چاوه‌ڕوانی..20ساڵ مه‌رگه‌سات
 ده‌كرا كاری‌ زیاتر له‌ دۆسییه‌ی‌ ئه‌نفالدا بكرایه




Monday, April 14, 2008
 

 سلێمانی - محه‌مه‌د ساڵح (سبه‌ی):

هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی‌ دوا بڕیاری‌ دادگا سه‌باره‌ت به‌تۆمه‌تبارانی‌ ئه‌نفال، 4 په‌رله‌مانتاری‌ كوردستان به‌مه‌به‌ستی‌ چاودێریكردنی ره‌وشی دادگایكردنه‌كه‌ و هه‌وڵدان بۆ به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال روویان له‌ دادگا كردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی‌ كه‌ ئایا تا چه‌ند ئه‌و هه‌وڵانه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بن پارێزه‌ر چێنه‌ر عه‌لی‌ جۆڵا به‌ سبه‌ی‌ وت: "ده‌رچوونی‌ بڕیاره‌كه‌ له‌سه‌ر سێ‌ بنه‌ما پێكدێت كه‌ بریتین له‌ مادده‌كانی‌ 11 و 12 و 13، یه‌كه‌میان تایبه‌ته‌ به‌ تاوانه‌كانی‌ كۆمه‌ڵكوژی‌ كه‌ مه‌به‌ستی‌ جینۆسایده‌، دووه‌میان تاوانه‌كانی‌ دژبه‌ مرۆڤایه‌تییه‌ و سێیه‌میان تاوانه‌كانی‌ جه‌نگه‌، به‌ڵام ئاماده‌بوونی‌ ئه‌و ئه‌ندام پارله‌مانانه‌ هیچ كاریگه‌ركی‌ له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی‌ دادگانابێت، چونكه‌ دۆسییه‌كه‌ قۆناغی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و دادگاییكردنی‌ ته‌واو بووه‌. سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه‌ ئایا بریاره‌ كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ پێشێلكردنی‌ سێ‌ مادده‌ ده‌رده‌چێت كه‌ پێشتر ئاماژه‌م پێكرد كه‌ یه‌كێكیان تایبه‌ته‌ به‌ كۆمه‌ڵكوژی‌ واته‌ جینۆساید و پێده‌چێت سزاكانیش مادده‌ی‌ 405 و 406 بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ماوه‌ كراوه‌ كه‌ بنه‌مای‌ ماوه‌كه‌ش خۆی‌ له‌ خۆیدا كۆمه‌ڵكوژكردنی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان كه‌ له‌ ئه‌نفالدا به‌ڕێوه‌چووه‌".

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا سه‌ركردایه‌تی‌ كورد توانیویه‌تی‌ تا ئێستا له‌ رووی‌ یاساییه‌وه‌ كار بۆ مه‌سه‌له‌ی‌ به‌ جینۆسایدكردن بكات، جۆڵا روونیكرده‌وه‌ كاركردن بۆ مه‌سه‌له‌ی‌ جینۆساید له‌ ئه‌نفالدا لایه‌نی‌ هه‌مه‌ جۆری‌ هه‌یه‌ له‌وانه‌ لایه‌نی‌ یاسایی‌، كۆمه‌ڵایه‌تی‌، ئابوری‌ و سیاسی‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ ناوخۆی‌ی و ده‌ره‌كیش كه‌مته‌رخه‌می‌ هه‌یه‌، به‌ نموونه‌ دوسێی‌ ئه‌نفال ده‌كرا كاری‌ زیاتری‌ تێدابكرایه‌ چ له‌ رووی‌ پشتگیریكردنی‌ پارێزه‌ره‌كانه‌وه‌ بێت یان زیاتر بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ دۆكیۆمێنته‌كان، یاخود زیاتر خۆ ئاماده‌كردن بێت بۆ دۆسییه‌كه‌، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ سه‌رئه‌نجام دادگاكه‌ توانی‌ كاری‌ خۆی‌ ته‌واو بكات و دوا بڕیاری‌ عادیلانه‌ی‌ خۆی‌ ده‌ربكات.

ده‌رباره‌ی‌ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ش بۆ كه‌سوكاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان چێنه‌ر عه‌لی‌ تیشكی‌ خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌ رووی‌ یاساییه‌وه‌ قه‌ره‌بوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ هه‌زار كه‌سێك ده‌بن و قه‌ره‌بوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌، بۆیه‌ كلیلی‌ چاره‌سه‌كردن لای‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌ كه‌ پرۆژه‌ یاسایه‌ك ئاماده‌ بكه‌ن و ناوی‌ بێنێن یاسای‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ كه‌سوكار یاخود قوربانیانی‌ ئه‌نفال كه‌ پشت ببه‌ستن به‌و بریاره‌ی‌ ئه‌مڕۆ دادگا ده‌ریكرد، چونكه‌ ئێمه‌ به‌ پێی‌ ده‌ستوری‌ عیراقی‌ مادده‌یه‌كمان هه‌یه‌ باس له‌ دابه‌شكردنی‌ داهات ده‌كات له‌ ماده‌كانی‌ 110 و 113 كه‌ ده‌ڵێت: پێویسته‌ به‌ شێك له‌ داهات ته‌رخان بكرێت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ له‌ سه‌رده‌ستی‌ رژێم توشی‌ زه‌ره‌رو زیان هاتوون، بۆیه‌ له‌رێگه‌ی‌ ئه‌و دوو ئاراسته‌وه‌ ده‌توانرێت كاربكرێت بۆ پرۆژه‌ بڕیارێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س و كاری‌ ئه‌نفالكراوه‌كان، هه‌روه‌ها كاركردن له‌ رێگه‌ی‌ ده‌ستووره‌وه‌ بۆ پچرینی‌ به‌شێك له‌ داهات بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ تووشی‌ زه‌ره‌رو زیان هاتوون.

له‌ وه‌ڵامی‌ پرسیارێكیشدا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا ئه‌م هه‌وڵانه‌ی‌ ئێستا بۆ دادگایكردنی‌ كۆنه‌ جاش و موسته‌شاره‌كان تا چه‌ند سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، جۆڵا وتی‌: "له‌ یاسای‌ ژماره‌ 10ی‌ ساڵی‌ 2005ی تایبه‌ت به‌ ئه‌نفالدا باس له‌وه‌كراوه‌ ئه‌و تاوانانه‌ی‌ كه‌ ده‌چنه‌ چوارچێوه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادگاوه‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ دادگا لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ كرد و به‌ پێویستی‌ زانی‌ بڕیاری‌ له‌سه‌ر بدرێت، یاسا ده‌توانێت لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ خۆی‌ بكات".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه‌ ئایا دادگا ده‌توانێت ئه‌و كه‌سانه‌ بانگ بكات یان نا؟ جۆڵا پێی‌ وابوو ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادگا خۆی‌ و له‌ دوا سه‌رنجیشیدا پارێزه‌ر چێنه‌ر عه‌لی‌ وتی‌: " بڕیاره‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ ئه‌نفال له‌ رووی‌ یاساییه‌وه‌ گرنگی‌ و بایه‌خی‌ خۆی‌ هه‌یه‌، چونكه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ مێژووی‌ گه‌لی‌ كوردستاندا ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی‌ كه‌ تاوانیان دژی‌ گه‌لی‌ كوردستان كردووه‌ له‌ دادگایه‌كی‌ یاسایدا سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت، گرنگ ئه‌وه‌شه‌ له‌ قوناغی‌ دووه‌می‌ دۆسێی‌ ئه‌نفالدا كاری‌ له‌سه‌ر بكرێت كه‌ قوناغی‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ و پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومی‌ و یاسایی‌ و رێكخراوه‌ پیشه‌یی‌ و دیموكراتیه‌كان چڕی‌ كاری‌ خۆیان له‌و بواره‌دا كۆبكه‌نه‌وه‌ تا سه‌بوریه‌ك به‌دڵی‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا بێت".

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ دوا بڕیاری‌ دادگا له‌ دژی‌ عه‌لی‌ كیمیاوی‌ و ئه‌نجامده‌رانی‌ پرۆسه‌ی‌ ئه‌نفال هاووڵاتی‌ نزار ئاری‌ كارمه‌ندی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ وتی‌: "ئه‌مڕۆ زۆر خۆشحاڵین كه‌ تاوانبارێكی‌ وه‌ك عه‌لی‌ كیمیاوی‌ بڕیاری‌ له‌ سێداره‌دانی‌ بۆ ده‌رچێت به‌ڵام پێم خۆشبوو كه‌ له‌ شارێكی‌ وه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ سێداره‌ بدرێت، هاووڵاتیه‌كی‌ تریش به‌ناوی‌ سه‌ردار عومه‌ر كه‌ پیشه‌ی‌ كاسب بوو خۆشحاڵی‌ خۆی‌ نیشاندا كه‌ ئه‌مڕۆ تاوانبار عه‌لی‌ كیمیاوی‌ بڕیاری‌ له‌ سێداره‌دانی‌ بۆ ده‌كرا"، ئه‌و هاووڵاتیه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ پێی‌ باشبوو كه‌ عه‌لی‌ كیمیاوی‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ سێداره‌بدرێت تا كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان خه‌مه‌كانیان بڕه‌وێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ دادگایكردنی‌ كۆنه‌جاش و مسته‌شاره‌كانیش سه‌ردار عومه‌ر كه‌ هاووڵاتییه‌كی شاری سلێمانییه‌ وتی: "به‌ بۆچوونی‌ من هه‌موو جاش و مسته‌شاره‌كان تاوانبار نیین به‌شێكیان هاوكاری‌ شۆڕش و پێشمه‌رگه‌یان كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ تاوانبارن جێی‌ خۆیه‌تی‌ بدرێنه‌ دادگا و سزای‌ خۆیان وه‌رگرن، ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی‌ كورد مه‌به‌ستی‌ بێت هه‌وڵه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت".

سه‌باره‌ت به‌ دوابڕیاری‌ دادگا دژی‌ ئه‌نجامده‌رانی‌ پرۆسه‌ی‌ ئه‌نفال رۆژنامه‌نووس سالار مه‌حمود به‌ سبه‌ی‌ وت: "ئه‌مڕۆ رۆژێكی‌ ئاسایی‌ نییه‌ له‌ مێژووی‌ كوردا، چونكه‌ ئه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ تاوانیان دژی‌ میلله‌تی‌ كورد ئه‌نجامداوه‌ له‌ دادگادا به‌سزای‌ خۆیان ده‌گه‌ن، هه‌روه‌ك خوازیاریشم دوای‌ بڕیاره‌كه‌ دۆسێی‌ ئه‌نفال به‌ كراوه‌یی‌ بمێنێته‌وه‌ تا ئه‌و موسته‌شار و كۆنه‌ جاشانه‌ی‌ ده‌ستیان له‌ پرۆسه‌ی‌ ئه‌نفالدا هه‌بووه‌ بدرێنه‌ دادگا و رووبه‌رووی‌ سزای‌ خۆیان ببنه‌وه‌، تا چیتر ماكی‌ جاش و جاشایه‌تی‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردیدا بنبڕبكرێت".

سالار مه‌حمود داواشی‌ له‌ حكومه‌ت و میدیاكان و یاسا ناسان كرد پشتگیری‌ ئه‌و پێشنیاره‌ بكه‌ن كه‌ مانگی‌ رابردوو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له‌ نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ ناوی‌ زیاتر له‌ 140 جاش و مسته‌شاری‌ له‌خۆگرتبوو.

 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
چه‌ند وێنه‌یه‌کی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال
له‌ زمانی‌ به‌ڵَگه‌نامه‌كانه‌وه‌..
وه‌فاتنامه‌ی چه‌ند شه‌هیدێکی ئه‌نفالکراو
ئه‌نفال- تاوان له‌ژێر رووپۆشی‌ ئایین دا
ئه‌نفال به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌ ته‌نهایدا
هه‌ندێك له‌ وته‌كانی‌ عه‌لی‌ حه‌سه‌ن مه‌جید له‌ سه‌روبه‌ندی كاره‌ساتی ئه‌نفالدا
پرۆفایلی دادوه‌ر محه‌مه‌د خه‌لیفه‌ ئه‌لعوره‌یبی‌
خاوه‌ن ئه‌نفالكراوێك به‌م جۆره‌ له‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌دوێت
تاوانبارانی‌ دادگای‌ ئه‌نفال
له‌دادگایی‌ ئه‌نفالدا ئه‌و تاوانانه‌ی رووبه‌ڕووی‌ تاوانباران كرابوونه‌وه
بناغه‌ی 601 خانوو بۆ پاشماوی 182000 قوربانی
لاوازترین میلله‌ت بووین له‌ ناساندنی‌ كاره‌ساته‌كانماندا
هه‌ڵه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ واتێبگه‌ین، تاوانی‌ جینۆساید به‌ ژماره‌ یه‌كلایی‌ ده‌كرێته‌وه‌
به‌ بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ سزادانی‌ تاوانبارانی‌ ئه‌نفاله‌وه‌
بوَ وه‌ك پێویست نه‌توانـراوه‌ كاره‌ساتی‌ ئه‌نفال به‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بناسێنرێت ؟
له‌ ته‌عریبه‌وه‌ تا ئه‌نفال
چاوپێخشاندنێك به‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ پڕۆسه‌ی‌ ئه‌نفال
جینۆساید له‌كوردستان
تاوانی‌ ئه‌نفال
له‌روانگه‌ی‌ یاسای‌گشتیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌
ئه‌نفال... ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی كرده‌وه‌یی فیكری به‌عسه‌
ده‌كرا كاری‌ زیاتر له‌ دۆسییه‌ی‌ ئه‌نفالدا بكرایه
چاره‌نووسی‌ "سه‌رۆك جاش و موسته‌شاره‌ تۆمه‌تباره‌كان" له‌ نێوان لێبوردنه‌كه‌ی‌ به‌ره‌ی كوردستانی‌ و په‌تی‌ سێداره‌ی‌ به‌غدا دا‌
بووخچه‌كه‌ی‌ مریه‌م جگه‌ له‌ شه‌رمه‌زاری‌ چیدیمان پێده‌به‌خشێت؟

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ