(سبه‌ی):
بڕیاره ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له چین و توێژه‌كانی قه‌زای سه‌یدسادق، به مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی له خۆپیشانده‌رانی سه‌رای ئازادی و داواكاریه‌كانیان، بێنه ناو خۆپیشانده‌رانی سه‌راكه‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ (سبه‌ی)، سالار مه‌حمود، رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به سبه‌ی راگه‌یاند: وه‌ك هونه‌رمه‌ندو رۆژنامه‌نوس و چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌رجه‌م توێژه‌كانی دیكه‌ی سه‌یدسادق، بڕیارمانداوه ئه‌مڕۆ هه‌ینی بێینه سه‌رای ئازادی و پشتگیری خۆمان بۆ خۆپیشانده‌ران و داواكاریه‌كانیان رابگه‌یه‌نین.
وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌و خوێندكارانه‌ی قهای سه‌یدسادق له زانكۆ و په‌یمانگاكانی سلێمانی ده‌خوێنن، له پاركی دایك كۆده‌بینه‌وه‌و دواتر به رێپێوان ده‌چینه ناو خۆپیشانده‌رانی سه‌راوه.
زانا عه‌لی