(سبه‌ی):
دوێنی هه‌ینی 1/4/2011 له شه‌ڕوپێکدادانه‌کانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كاندا له شاری سلێمانی، زیاتر له 100که‌س برینداربون، که زۆرینه‌یان سه‌ر به هێزه‌کانی چالاکییه مه‌ده‌نییه‌کانن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (سبه‌ی) كه‌وتوه له پاش روداوه‌کانی دوێنێ هه‌ینی، زیاتر له 40 كه‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ستگیركراون، که له‌ناویاندا دو رۆژنامه‌نوس هه‌یه به‌ناوه‌کانی دانا به‌كر، به‌رپرسی كامێرامانه‌كانی NRT و وه‌لید حه‌مه خالید رۆژنامه‌نوس و فۆتۆ گرافهر.
سه‌لام عه‌لی، مامی وه‌لید حه‌مه له لێدوانێكیدا بۆ (سبه‌ی) وتی: وه‌لید له كه‌رتی پۆلیسی سه‌رای سلێمانی ده‌ستگیر کراوه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا نازانین هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی چیه.
له‌لای خۆشیه‌وه تابان جه‌مال، هاوسه‌ری دانا به‌كر، به‌ماڵپه‌ری NRT راگه‌یاندوه، که "له‌رێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكه‌وه قسه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م كراوه و بۆمان ده‌رکه‌وتوه که له گرتوخانه‌ی كانی گۆمه زیندانی كراوه، ده‌ڵێن ته‌ندروستی باشه".
ئه‌وه‌شی وت: له‌هه‌وڵداین تا هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی بزانین و له‌رێگه‌ی پارێزه‌ره‌وه هه‌وڵی ئازاد كردنی ده‌ده‌ین."
هه‌ر له روداوه‌کانی دوێنێ (هه‌ینی) سلێمانیدا، زیاتر له 100 كه‌س به‌هۆی شه‌ڕوپێکدادانه‌کانه‌وه له‌هێزه ئه‌منیه‌كان و هاوڵاتیان بریندار بون، هاوکات هه‌ندێ لهبریندارهكانیش نه‌چونه‌ته نه‌خۆشخانه.
له‌لێدوانێکیشدا بۆ (سبه‌ی) د.هاوار حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی سلێمانی رایگه‌یاند: دوایین ئاماری برینداره‌کان که سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌که‌یان کردوه، (77) برینداربوه‌و له نێویشیاندا، 13که‌سیان هاولاتی بون و ئه‌وانه‌ی دیکه‌ش سه‌ر به پۆلیسی چالاکییه مه‌ده‌نییه‌کان بون.
جێی ئاماژه‌یه دوێنی خۆپیشاندان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی له سه‌رای ئازادی وه‌ك رۆژانی تر به‌ڕێوه‌چو، به‌ڵام به‌هۆی سیناریۆكانی ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌ندێ كه‌س به‌لاڕێدا بران و به‌هۆیه‌وه، گرژی و ئاڵۆزی لێکه‌وته‌وه.
زمناکۆ ئیسماعیل به‌شداری له ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌دا کردوه..