(سبه‌ی):
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) له به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی پێكدادان له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران رویدا، دواتر ته‌قه به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا كرا و هێزه‌كانی ئاسایشیش 7 هاوڵاتییان ده‌ستگیر كرد.
په‌یامنێرمان له شوێنی روداوه‌كه پێی راگه‌یاندین: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی كۆبوبونه‌وه، دواتر شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌راندا و رویدا و ته‌قه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا كرا، دواتر له‌كاتی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا 7 هاوڵاتی ده‌ستگیر كران.
وتیشی: ئه‌و هاوڵاتییانه بۆیه ده‌ستگیركران، چونكه له‌كاتی توندوتیژییه‌كاندا به موبایل وێنه‌ی روداوه‌كه‌یان گرتبو.
جێی ئاماژه‌یه دوێنێش له هه‌مان شوێن، پاش ئه‌وه‌ی توندوتیژی و پێكدادان له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران رویدا، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كران.
بێستون محه‌مه‌د