(سبه‌ی):
بودجه‌ی قه‌زای خانه‌قین زیاد کراو بۆ ئه‌مساڵیش بڕی بودجه‌که‌ی 22 ملیار دیناره.
تاڵیب محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله به (سبه‌ی) راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی پار قه‌زای خانه‌قین بودجه‌یه‌كی كه‌می بۆ دیاریكرابو، له‌به‌رئه‌وه‌ی خانه‌قین زۆر پێویستی بهبودجهیكی تایبه‌ت هه‌یه، هه‌وڵمان دا بودجه‌ی خانه‌قین بۆ ساڵی 2011دا زیاد بكه‌ین و له ئێستادا بودجه‌که‌ی بۆ 22 ملیار دینار زیادکراوه.
باسی له‌وه‌شکرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رسێ ناحیه‌ی (سه‌عدیه و جه‌له‌ولا و زرباتیه)ی له‌سه‌ره، خانه‌قین بودجه‌ی زۆری پێویسته‌و ساڵی رابوردو نزیکه‌ی 6 ملیار دیناری بۆ دانرابو.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله، وتیشی: بودجه‌ی ساڵی رابوردوی پارێزگای دیاله که‌مبو، به هه‌مان شێوه بودجه‌ی خانه‌قینیش که‌مبو، به‌ڵام ئه‌مساڵ نزیکه‌ی 16 ملیار دینار بۆ بودجه‌ی ئه‌و شاره زیاد کراوه.
زانیار داقوقی