ئیسماعیل گه‌ڵاڵه‌یی: پرۆژه‌یاسای بودجه خه‌له‌لی زۆر گه‌وره‌ی تێدایه كه چاره‌سه‌ر ناكرێن
Wednesday, May 18, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
بڕیاره رۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتو په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنێكی ئاسایی‌دا گفتوگۆ بكات له‌باره‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێم و فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش به‌نیازن به‌شداری له‌و دانیشتنه‌دا بكه‌ن، هاوكات په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان پێی وایه بودجه‌ی ئه‌مساڵ خه‌له‌لی زۆر گه‌وره‌ی تیایه و له بودجه‌ی ساڵی رابردو زۆر خراپتره.
ئیسماعیل گه‌ڵاڵه‌یی ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به (سبه‌ی) راگه‌یاند: له راستیدا ئه‌وه‌ی له پرۆژه یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵدا هه‌یه پێی ناوترێت كه‌موكوڕی، چونكه كه‌موكوڕی ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆیه ده‌توانین بڵێین خه‌له‌لی زۆر گه‌وره له بودجه‌دا هه‌یه كه ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه په‌سه‌ند بكرێت ئه‌وا كاریگه‌ریی زۆر خراپی ده‌بێت و به زیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌شكێته‌وه.
وتیشی: پرۆژه‌یاسای بودجه هه‌ر له هه‌یكه‌ل و داڕشتنیه‌وه و له زۆربه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌شیدا هه‌ڵه‌ی زۆری تێدایه، ئێمه‌ش وه‌ك فراكسیۆنی گۆڕان پاش خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆژه‌یاساكه، سه‌رنج و ره‌خنه و تێبینییهكانی خۆمان نوسیوه و به‌نیازین له دانیشتنی رۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتودا به‌شداری بكه‌ین، هه‌رچه‌نده ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی گۆڕان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانمان كردوه به‌هۆی باری نائاسایی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌ڵام له‌م دانیشتنه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ین چونكه تایبه‌ته به بودجه كه ئه‌ویش په‌یوه‌سته به ژیانی هاوڵاتیانه‌وه.
ئیسماعیل گه‌ڵاڵه‌یی ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه بودجه‌ی ئه‌مساڵ له بودجه‌ی ساڵی رابردو زۆر خراپتره و كێشه‌ی گه‌وره‌تری تێدایه، ئێمه‌ش له په‌رله‌مان سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڵه و كێشانه به به‌ڵگه و دیكۆمێنته‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕو. |
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|