(سبه‌ی):
له په‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ژماره 5480ی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی (كوردستانی نوێ)دا باس له‌وه‌كراوه ئۆپۆزسیۆن له كه‌ناڵه‌كانی خۆیانه‌وه ده‌ستیانكردوه به تۆمه‌تی نابه‌جێ و قسه‌ی ناڕاست و بێ به‌ڵگه له‌سه‌ر پرۆژه‌كه و له‌م دۆخه‌شدا حكومه‌تی هه‌رێم مافی خۆیه‌تی داوای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ر لایه‌نێك تۆمار بكات كه بێ به‌ڵگه تۆمه‌تی ناڕاست له‌سه‌ر پرۆژه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه) له به‌رامبه‌ردا توێژه‌رێكی بواری بودجه كه له‌رێی راگه‌یاندنی ئۆپۆزسیۆنه‌وه چه‌ندین زانیاری له‌باره‌ی كه‌موكوڕیی بودجه‌وه خستوه‌ته‌ڕو، هیوا ده‌خوازێت حكومه‌ت ئه‌و دۆسیه‌یه به‌رێته دادگا و رایگه‌یاندوه: ئه‌گه‌ر له دادگا ئێمه بردمانه‌وه، ئایا حكومه‌ت له‌سه‌ر به هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی دادگایی ده‌كرێت؟.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، یه‌كێكه له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌مساڵ كردوه و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (زمانی ژماره‌كان)ه له كه‌ناڵی KNN و نوسه‌ری گۆشه‌ی (شرۆڤه)یه له رۆژنامه‌ی (رۆژنامه)هاوكات هاوكاری سایتی (سبه‌ی) و رادیۆی گۆڕانه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و نوسینه‌ی كوردستانی نوێ‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "ئه‌و بابه‌ته وه‌ك سه‌روتاری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ نووسراوه، واته رای ره‌سمی یه‌كێتی و رای حكومه‌تیشه، هیوا ده‌خوازین حكومه‌ت جورئه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ئه‌م دۆسیه‌یه بباته دادگا.
وتیشی: "ئێمه به‌رپرسین له راستی و دروستی سه‌رجه‌م ئه‌و ژمارانه‌ی تایبه‌ته به بودجه‌ی ئه‌مساڵ و له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاومانكردوهتهوه، له حاڵێكیشدا ئه‌گه‌ر دراین به دادگا و بردمانه‌وه، ده‌بێت بپرسین ئاسای ئه‌وانیش له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی دادگایی ده‌كرێن؟"