...
 بودجه‌ی‌ 2011؛ 1 ملیار و 154 ملیۆن دینار بۆ كرێی‌ ئاوه‌ڕۆ ته‌رخانكراوه‌




Monday, May 23, 2011
 
(سبه‌ی‌):
ساڵانه‌ (شمه‌ك‌و خزمه‌تگوزاری‌‌و چاككردنه‌وه‌) له‌ نێو بودجه‌ی‌ به‌كاربردندا پاره‌یه‌كی‌ زۆری‌ بۆ خه‌رجده‌كرێت‌و خه‌رجكردنی‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ ئه‌م پاره‌یه‌ش ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی‌ به‌ هه‌ده‌ردانی‌ سامانی‌ گشتی‌.
 له‌ ئێستادا كه‌ داخوازییه‌كانی‌ خه‌ڵك زیادیكردوه‌و ناڕه‌زایی‌ شه‌قه‌مه‌كانی‌ كوردستانی‌ گرتوه‌ته‌وه‌، پێویستبو‌ ئه‌م شمه‌ك‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی‌ كه‌ بۆ وه‌زاره‌ته‌كان‌و فه‌رمانگه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ساڵانه‌ ده‌كڕدرێن، كه‌متر بكرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكرێت له‌ نێوان پاره‌ی‌ ته‌رخانكراو بۆ ئه‌م خانه‌یه‌ له‌ نێوان پارساڵ ‌و ئه‌مساڵدا؛ به‌ بڕی‌ 861 ملیار دینار زیادیكردوه‌، واته‌ ئه‌گه‌ر وه‌ك پار ساڵیش پاره‌ بۆ ئه‌م بواره‌ ته‌رخان بكرایه‌ته‌وه‌، 861 ملیار دینار ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی‌ حكومه‌ت، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ شمه‌ك‌و خزمه‌تگوزاری‌ چاككردنه‌وه‌، له‌ 2010دا 837 ملیار دیناربوه‌و پاره‌ی‌ ته‌رخانكراو بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌ 2011دا ترلیۆنێك‌و 698 ملیار دیناره‌.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پارانه‌ وردبكه‌ینه‌وه‌ كه‌ بۆ شمه‌ك‌و خزمه‌تگوزاری‌ ‌و چاككردنه‌وه‌ ته‌رخانكراوه‌، به‌ئاشكرا كۆمه‌ڵێك به‌هه‌ده‌ردانمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت ‌وه‌ك ئه‌وه‌ی‌:
- له‌ ساڵی‌ 2009دا بڕی‌ 12ملیار دینار بۆ په‌ڕاوگه‌و چاپه‌مه‌نی‌ ته‌رخانكراوه‌، به‌ڵام له‌ ئه‌مساڵدا بۆ 21 ملیار دینار زیادیكردوه‌.
- له‌ ساڵی‌ 2009دا 471 ملیۆن دینار بۆ كرێی‌ ئاوه‌ڕۆ ته‌رخانكراوه‌و له‌ ساڵی‌ 2011دا بوه‌ به‌ ملیارێك‌و 154 ملیۆن دینار، ئایا ئاوه‌ڕۆ له‌ كوردستاندا كرێی‌ هه‌یه‌؟
- ساڵی‌ رابردو حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان 77 ملیار دیناری‌ بۆ كرێی‌ كاره‌با ته‌رخانكردوه‌، به‌ڵام له‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌میدا 122 ملیار دیناری‌ خه‌رجكردوه‌، ئه‌گه‌ر شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ رابردو بكرێته‌ پێوه‌ر ده‌بو 244 ملیار دینار بۆ كرێی‌ كاره‌با دابندرێت به‌ڵام حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان 392 ملیار دیناری‌ ته‌رخانكردوه‌ له‌ ئه‌مساڵدا.
ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه‌ بۆ دانی‌ كرێی‌ كاره‌بایه‌ له‌ به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی‌ كاره‌بادا، جێگای‌ سه‌رسوڕمانه‌، چونكه‌ له‌ به‌شی‌ داهاتدا حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان داهاتی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بای‌ به‌ 120 ملیۆن دینار ته‌رخانكردوه‌، واته‌ له‌ جێیه‌ك ده‌ڵێت به‌س ده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت بۆ ساڵی‌ 2011 بڕی‌ 392 ملیار دینار ده‌داته‌ كرێی‌ كاره‌با، له‌لایه‌كی‌ دیكه‌ش ده‌ڵێت داهاتی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با 120 ملیۆن دیناره‌، ئه‌گه‌ر بگوترێت ئه‌م پاره‌یه‌ش بۆ كڕینی‌ ته‌زوی‌ كاره‌بایه‌، ئه‌وه‌ دروست نییه‌، چونكه‌ بۆ كڕینی‌ ته‌زوی‌ كاره‌با (نفقات استيراد طاقة الكهرباء) بڕی‌ 44 ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه‌.
- له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، له‌ ماوه‌ی‌ رابردودا حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سورشتییه‌كان سوته‌مه‌نی‌ بۆ وێستگه‌كانی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با ته‌رخانده‌كات، به‌ڵام له‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵدا 43 ملیار‌و 500 ملیۆن دینار بۆ كڕینی‌ سوته‌مه‌نی‌ بۆ وێستگه‌كانی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌با ته‌رخانكراوه‌.
- له‌ پارساڵیشدا 10 ملیار دینار بۆ هۆیه‌كانی‌ گواستنه‌وه‌ ته‌رخانكراو له‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌مدا 3 ملیار دینار خه‌رجكرا، به‌ڵام ئه‌مساڵ پاره‌ی‌ ته‌رخانكراو بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بوه‌ به‌ 15 ملیار دینار.
- له‌ 2009دا حكومه‌تی‌ هه‌رێم 24 ملیار دیناری‌ بۆ كرێی‌ بینا ته‌رخانكردوه‌، له‌ 2010شدا بوه‌ به‌ 33 ملیارو له‌ ئه‌مساڵدا بوه‌ به‌ 42 ملیار دینار، پێویست بو ئه‌م پاره‌یه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و بودجه‌ زۆره‌ی‌ له‌ ساڵانی‌ رابردودا له‌به‌رده‌ستدا بوه‌، ده‌بو له‌ دروستكردنی‌ بینادا سودی‌ لێوه‌ربگیرێت‌و ئه‌م كرێیانه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌، چونكه‌ ده‌یان بینای‌ حكومی‌ له‌لایه‌ن حیزبه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا گیراوه‌، به‌ڵام ده‌بینین حكومه‌ت كرێچییه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ حكومه‌ت بڕیاریداوه‌ ئه‌و بینایانه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن حیزبه‌وه‌ داگیركراون بگه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌م كرێیانه‌ پێویسته‌ كه‌مبكرێته‌وه‌، نه‌ك زیاد بكرێت.
- له‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ پار ساڵدا 9 ملیار دینار دراوه‌ته‌ كرێی‌ ئامێر‌و ئامراز، به‌ڵام له‌ ئه‌م ساڵدا زیادی‌ كردوه‌ بۆ 27 ملیار دینار.
- له‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ پار ساڵدا 28 ملیۆن دینار دراوه‌ته‌ گواستنه‌وه‌ی‌ راسته‌وخۆ له‌ رێگای‌ مانگی‌ ده‌ستكرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ 2 ملیار دینار زیادیكردوه‌، واته‌ 71 ملیار دینار زیادیكردوه‌.
     گواستنه‌وه‌ی‌ راسته‌وخۆ بۆ كێییه‌؟
- شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ رابردو ملیارێك‌و 893 ملیۆن دینار بۆ كرێی‌ ته‌له‌فون خه‌رجكراوه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ زیادیكردوه‌ بۆ 6 ملیار ‌و 391 ملیۆن دینار.
- له‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ رابردودا حكومه‌تی‌ هه‌رێم 4 ملیۆنی‌ خه‌رجكردوه‌ بۆ به‌كرێگرتنی‌ ئامێری‌ په‌یوه‌ندیكردن، به‌ڵام ئه‌مساڵ 122 ملیۆنی‌ بۆ ته‌رخانكردوه‌، واته‌ ئه‌مساڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێم 30 ئه‌وه‌نده‌ی‌ ساڵی‌ رابردو پاره‌ ده‌داته‌ كرێی‌ ته‌له‌فۆن، ئایا كه‌س ته‌له‌فۆن به‌كرێ‌ ده‌گرێت؟
- له‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ پار ساڵدا 1 ملیار دینار بۆ كرێی‌ راوێژكار‌و شاره‌زایان ته‌رخانكراوه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ 6 ملیار دینار زیادیكردوه‌.
- له ‌شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ پار ساڵدا 615 ملیۆن دینار بۆ كۆڕوكۆبونه‌وه‌ خه‌رجكراوه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ 5 ملیار‌و 758 ملیۆن دینار زیادیكردوه‌.
- له شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ پار ساڵدا 2 ملیار‌و 961 ملیۆن بۆ به‌شداریكردن له‌ خولی‌ راهێناندا خه‌رجكراوه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ بوه‌ به‌ 9 ملیار‌و 164 ملیۆن دینار.
- له‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ پار ساڵدا بۆ روپێو و دیاریكردنی‌ زه‌وی‌ 72 ملیۆن خه‌رجكراوه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ بوه‌ به‌ ملیارێك ‌و 892 ملیۆن دینار.
- حكومه‌تی‌ هه‌رێم هه‌میشه‌ هاواری‌ ئه‌وه‌ ده‌كات فه‌رمانبه‌ری‌ زیادی‌ هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ ئه‌مساڵدا 20 ملیار دیناری‌ ته‌رخانكردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بیداته‌ كۆمپانیاكان بۆ پاككردنه‌وه‌ی‌ فه‌رمانگه‌كانی‌.
- له‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ پار ساڵدا حكومه‌ت 7 ملیار دیناری‌ خه‌رجكردوه‌ له‌ چاككردنه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبیله‌كانیدا، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ 32 ملیار دیناری‌ ته‌رخانكردوه‌ بۆ چاككردنه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمۆبێل، ئه‌گه‌ر چاككردنه‌وه‌ی‌ هه‌ر ئۆتۆمۆبیلێك ملیۆنێك دیناریشی‌ بوێت؛ حكومه‌ت به‌و پاره‌ 32 هه‌زار ئۆتۆمۆمبێل چاكده‌كاته‌وه‌، ئایا 32 هه‌زار ئۆتۆمۆمبێلی‌ حكومه‌ت له‌ ساڵێكدا تێكده‌چێت؟
- حكومه‌ت داوایكردوه‌ 593 ملیۆن دینار بۆ چاككردنه‌وه‌ی‌ كارگه‌كانی‌ ته‌رخان بكرێت، له‌ كاتێكدا له‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ پارساڵدا 39 ملیۆن دینار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ خه‌رجكراوه‌، ئه‌م كارگانه‌ كامانه‌ن؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ داهاتیان كوا؟
- له‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ پار ساڵدا حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان 329 ملیۆن دیناری‌ بۆ كڕینی‌ چه‌ك (الاسلحة و الاعتدة العسكرية‌) خه‌رجكردوه‌، ئه‌مساڵ 6 ملیارو 556 ملیۆن دیناری‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌.
- بۆ جلو به‌رگی‌ سه‌ربازی‌ له‌ پار ساڵدا 10 ملیارو 545 ملیۆن‌و له‌ ئه‌مساڵیشدا 13 ملیارو 192 ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه‌، واته‌ به‌ دو ساڵ 23 ملیارو 737 ملیۆن دینار بۆ كڕینی‌ جلی‌ سه‌ربازی‌ ته‌رخانكراوه‌، ئه‌گه‌ر نرخی‌ تێچونی‌ هه‌ر جل ‌و به‌رگێكیش 200 هه‌زار دیناریش بێت، به‌و پاره‌یه‌ 118 هه‌زارو 685 ده‌ست جلی‌ سه‌ربازی‌ ده‌كڕدرێت.
ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ بۆ كڕینی‌ جل‌و به‌رگ بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ پار ساڵدا 10 ملیارو 89 ملیۆن‌و له‌ ئه‌م ساڵدا 6 ملیارو 530 ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه‌.
- له‌ شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ پارساڵدا 7 ملیار‌و 521 ملیۆن دینار دراوه‌ته‌ كرێی‌ هۆیه‌كانی‌ گواستنه‌وه‌، ئه‌مساڵیش 23 ملیارو 935 ملیۆن دینار بۆ كرێی‌ ئۆتۆمۆبێل ته‌رخانكراوه‌.
ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ له‌ خانه‌ی‌ (مه‌وجوداتی‌ نادارایی)دا 41 ملیار دینار بۆ كڕینی‌ ئۆتۆمۆبێل ته‌رخانكراوه‌.
 
     Print     Send this link     Add to favorites
 
پارەی پڕۆژەكان چییان بەسەردێت؟!
به‌لاغی‌ هه‌رسێ‌ فراكسیۆنی‌ ئۆپۆزسیۆن سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2011ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
کوێستان محه‌مه‌د: به‌هۆی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و ناشه‌فافی داهاته‌وه،‌ ده‌نگمان به‌ په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ نه‌دا
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان رێگری له‌ پێشنیاری ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار کرد
په‌یمان عه‌بدولكه‌ریم: جگه‌ له‌ سه‌نته‌رو دایه‌نگایه‌ك، له‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵدا هیچ شتێكی تر له‌ سه‌ر بنه‌مای زانستی بۆ په‌ره‌ پێدانی تواناكانی منداڵ دانه‌نراوه‌
ئاشتی عه‌زیز: زۆرینه‌ی‌ په‌رله‌مانتاران ده‌نگیاندا بۆ ته‌رخانكردنی 200 ملیار دینار بۆ رێكخراو و پارته‌كان به‌بێ هیچ پێوه‌رێك
ورده‌كاری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ 2011
عه‌زیمه‌ نه‌جمه‌دین: قه‌زا‌ هه‌یه‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ بچوكتره‌، به‌ڵام چوار ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و شارۆچکه‌یه‌‌‌ پاره‌ی‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌
بودجه‌ی هه‌رێم؛ چه‌ندین پرۆژه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی پاره‌ی بۆ ته‌رخان کراوه‌، به‌ڵام پاره‌که‌ خه‌رج نه‌کراوه‌
په‌یام ئه‌حمه‌د: به‌ڵێن دراوه‌ موچه‌ی‌ فه‌وتاوی‌ ساڵێكی‌ كارمه‌نده‌ نانبڕاوه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بگێڕدرێته‌وه‌
دكتۆر ره‌فیق سابیر: فراکسیۆنی کوردستانی پێی وایه‌ په‌سه‌ندنه‌كرنی بودجه‌ به‌و كه‌موكوڕیانه‌وه،‌ ده‌بێته‌ هۆی شكستی حكومه‌ت
بودجه‌ی 2011؛ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌مساڵدا كه‌مترین پرۆژه‌ی‌ تازه‌ی‌ به‌رده‌كه‌وێت
كه‌مپه‌ین: پرۆژه‌یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كان
بودجه‌ی 2011ی هه‌رێم؛ چه‌ندین پرۆژه‌ی كه‌رتی‌ تایبه‌ت خزێندراوه‌ته‌ ناو بودجه‌وه‌
بودجه‌ی‌ 2011؛ چه‌نده‌ها پرۆژه‌ی‌ ناپێویست له‌ بڕه‌‌ پاره‌ی‌ (مه‌وجوداتی‌ نادارایی) زیادیكردوه‌
ئۆپۆزسیۆن هۆشداری‌ ده‌دات له‌باره‌ی‌ بڕینی‌ مینحه‌ی‌ مانگانه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ هه‌رێمه‌وه‌
سه‌میر سه‌لیم: ئه‌ندامانی فراکسیۆنی ده‌سه‌ڵاتیش ره‌خنه‌ له‌ بودجه‌ ده‌گرن، به‌ڵام ئیرداه‌ی سیاسیان شتێکی تره‌
بودجه‌ی هه‌رێم؛ 350 ملیار دیناری‌ پرۆژه‌كانی ساڵی رابوردو خه‌رجنه‌كراوه‌
بودجه‌ی هه‌رێم؛ له‌ ساڵی 2010دا، خه‌رجییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت، (120) ئه‌وه‌نده‌ی‌ داهاته‌كه‌ی بوه‌
په‌رله‌مانتارێک: کاریگه‌ری ناوچه‌یی و حیزبی به‌سه‌ر دابه‌شکردنی بودجه‌وه‌ هه‌یه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: هه‌ڵه‌یه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بودجه‌ بۆ حكومه‌ت به‌شكستی‌ سیاسی لێكبدرێته‌وه‌
بودجه‌ی‌ 2011؛ له‌ كۆی‌ 333 ملیارو 264 ملیۆن دیناری‌ (سودی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌)، ته‌نها 257 ملیارو 930 ملیۆن دینار، (وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی) هه‌ڵسوكه‌وتی پێوه‌ ده‌كات
ئه‌حمه‌د میره‌: هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ده‌نگ بدات به‌ پێدانی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ به‌ راگه‌یاندنی‌ حیزبی،‌ خیانه‌تێكی‌ نیشتیمانی‌ ده‌كات
بودجه‌ی 2011ی هه‌رێم؛ ، بڕی (ترلیۆنێک‌و 88 ملیارو 444 ملیۆن دینار) بۆ بۆ به‌خشین‌و سودی‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و خه‌رجی دیكه‌‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ته‌رخانکراوه‌
بەهەدەردان لە چاككردنەوەدا
په‌یام ئه‌حمه‌د: زۆربه‌ی‌ پرۆژه‌كانی‌ گه‌رمیان له‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵدا هی ساڵی‌ رابوردون
بودجه‌ی‌ 2011؛ 761 ملیار دینار بۆ (به‌خشین) ته‌رخانكراوه‌
عه‌دنان عوسمان: ئه‌و پاره‌یه‌ی یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ له‌ بودجه‌ی‌ حكومه‌ت بردویانه، که‌س نازانێت‌ چه‌نده‌ و چۆن بردویانه‌
ئاوات محه‌مه‌د: هه‌ندێك رێكخراو له‌بری‌ به‌مه‌ده‌نیكردن،‌ كۆمه‌ڵگایان به‌ حیزبی‌ كردوه‌
په‌یامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2011 بۆ په‌رله‌مان و رای‌ گشتی‌
نه‌سرین جه‌مال: له‌ قه‌رزی کشتوکاڵیدا، ناهاوسه‌نگی له‌ نێوان سێ پارێزگاکه‌ی هه‌رێمدا هه‌یه‌
وێڵبون بەدوای ژمارەكاندا!
په‌رله‌مانتارێكی‌ فراكسیۆنی‌ كوردستان: ئاسان نیه‌ رونكردنه‌وه‌ی‌ وه‌زیرانی‌ دارایی‌ ‌و پلاندانان قه‌ناعه‌ت‌ به‌ په‌رله‌مانتاران بكات
فراكسیۆنی گۆڕان لە هەڵسەنگاندنێكدا: تەخشان و پەخشانێكی زۆر لە بودجەی ئەمساڵدا كراوە
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: ئه‌و پرۆژانه‌ی‌ له‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵدا بۆ قه‌زاكانی‌ (سه‌یدسادق و شاره‌زور و پێنجوێن) دانراوه‌، زۆربه‌یان پرۆژه‌كانی‌ ساڵی‌ رابوردون
دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان دواخرا بۆ سبه‌ینێ
بودجه‌ی‌ 2011؛ به‌ناوی‌ (باربو)ه‌وه‌ پاره‌ بۆ كۆمپانیا نادیاره‌كان ته‌رخانكراوه‌
بیلال سلێمان: حكومه‌تی نایه‌وێت داهاته‌كان بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بكات ‌و كه‌س نازانێت بۆكوێ‌ ده‌ڕوات
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: به‌هۆی كێبڕكێی‌ نێوانیان، ئاسایشی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ پێویستیان پێبێی‌ داوای‌ پرۆژه‌ ده‌كه‌ن
بودجه‌ی 2011 ی هه‌رێم؛ چه‌ندین وه‌زاره‌ت پرۆژه‌یان بۆ ته‌رخانكراوه‌ و له‌ڕوی‌ په‌یوه‌ستبونه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌و وه‌زاره‌تانه‌وه‌ نیه‌
پرۆژه‌ بودجه‌ی‌ 2011؛ 75 ده‌نگ له‌ په‌رله‌مان داوایكرد گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر بكرێت و 21 ده‌نگیش داوایانكرد بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت
بودجه‌ی‌ 2011؛ 1 ملیار و 154 ملیۆن دینار بۆ كرێی‌ ئاوه‌ڕۆ ته‌رخانكراوه‌
كاروان ساڵح: وه‌زیرانی‌ دارایی‌ و پلاندانان خۆیان له‌ قه‌ره‌ی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ پرسیاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ په‌رله‌مانتاران نه‌دا
د.سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان: نادادپه‌روه‌ری‌ ‌و ناهاوسه‌نگی‌ له‌ بودجه‌ی پارێزگاكاندا هه‌یه‌
د.سه‌باح به‌رزنجی: تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ به‌م که‌موکورتییانه‌وه‌، گوناهێكی شه‌رعی و ئه‌خلاقیه‌
عه‌بدوڵای‌ مه‌لا نوری‌: نا دادپه‌وه‌ریی زۆر هه‌یه‌ له‌ دابه‌شكردنی بودجه‌دا له‌ سه‌ر ئاستی پارێزگاكان و ناوچه‌كان
په‌رله‌مانتارێک: حكومه‌ت سیاسه‌تی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ له‌ پشتگوێخستن و دوباره‌كردنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌كان
دانا سه‌عید سۆفی‌: به‌خشین ‌و نه‌سرییه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مایه‌كی نادادپه‌روه‌رانه‌ دابه‌شده‌كرێت
بودجه‌ی‌ 2011؛ له‌ موچه‌ی‌ ئه‌و 25 هه‌زار كه‌سه‌ی‌ داده‌مه‌زرێن، 1 ترلیۆن ‌و 498 ملیار دینار زیاده‌یه‌
به‌رنامه‌ی زمانی ژماره‌کان...
بودجه‌ی‌ 2011ی هه‌رێم؛ له‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵیشدا جێگه‌ی‌ 25 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی‌ پارساڵ نه‌كراوه‌ته‌ كه‌ به‌ نایاسایی دامه‌زراون
بودجه‌ی‌ 2011؛ له‌مساڵدا 260 ملیار دینار بۆ ده‌رماڵه‌ی‌ (ئیستسنائی) ته‌رخانكراوه‌
رۆژی (یه‌کشه‌ممه‌)ی داهاتو دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان ده‌رباره‌ی‌ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ 2011 ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌
لە پەراوێزی بودجەدا: میکانیزمێکی جیاواز بۆ خەمڵاندنی بودجەی تەندروستی
سه‌رگوڵ قه‌ره‌داخی: رێژه‌ی به‌خشین له‌ بودجه‌دا زۆره‌ و ده‌کرێت بۆ وه‌به‌رهێنان خه‌رج بکرێت
ئاشتی عه‌زیز: پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ به‌م جۆره‌ی‌ ئێستا، كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ته‌مه‌ڵی‌ ده‌بات
عه‌بدولڕه‌حمان زاخۆیی‌: له‌ هه‌مو رویه‌كه‌وه‌ گه‌نده‌ڵی‌ و كه‌موكوڕی‌ هه‌یه‌ له‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم بۆ ساڵی‌ 2011
په‌یمان عه‌بدولكه‌ریم: بودجه‌ی هه‌رێم هیچ روانینێكی‌ ستراتیژی‌ تێدا نیه‌
بودجه‌؛ ساڵی‌ 2010، 1 ترلیۆن‌و 714 ملیار دینار زیاده‌ڕه‌وی‌ له‌ بودجه‌ی‌ (به‌كاربردن)دا كراوه‌
"بودجە"، یان هەگبەیەك لە تاوان؟!
"كورتهێنان زۆر زیادی‌ كردوه"
سه‌رۆكی‌ لیستی‌ ئازادی‌‌و عه‌داله‌تی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌: داهاته‌ ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا رون و شه‌فاف نین
"زیاد له‌ 3 تریلیۆن به‌هه‌ده‌ردان له‌ بودجه‌دا هه‌یه‌"
په‌رله‌مانتارێک: وه‌زیری دارایی ده‌ڵێ پاره‌ی ئه‌مساڵی پێشمه‌رگه‌ به‌غدا سه‌رفی ده‌کات، که‌چی له‌ بودجه‌دا دیسان خه‌رجی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دانراوه‌ته‌وه‌
په‌رله‌مانتارێكی‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌: له‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵی هه‌رێمدا، ناهاوسه‌نگی‌ هه‌یه‌ له‌ بودجه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كاندا
"فێڵکردنه‌"
د.رێباز فه‌تاح: وه‌زاره‌تی‌ دارایی له‌ رێگای‌ خستنه‌ڕوی ژماره‌ی‌ جیاوازه‌وه‌ ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان به‌هه‌ڵه‌دا ببات
د.به‌شیر حه‌داد: پێویست بو له‌ مانگی 10 و 11ی‌ ساڵی‌ رابوردودا بودجه‌ بگه‌یشتایه‌ته‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان
بودجه‌ی‌ 2011ی‌ هه‌رێم؛ له‌ كۆی‌ 13 ترلیۆن ‌و 940 ملیار دیناری‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌، 9 ترلیۆن ‌و 790 ملیار دیناری بۆ خه‌رجی‌ (به‌كاربردن) ته‌رخانكراوه‌
بودجه‌ی‌ 2011ی‌ هه‌رێم؛ به‌پێچه‌وانه‌ی‌ بودجه‌ی‌ هه‌مو دونیاوه‌، بودجه‌ی‌ (وه‌به‌رهێنان) گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ بودجه‌ی‌ (به‌كاربردن)
ئیسماعیل گه‌ڵاڵه‌یی: راپۆرتی لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ی‌ 2011، بودجه‌ی‌ چه‌ند ده‌زگایه‌كی حكومی‌ دیاری نه‌كردوه‌
د.ره‌فیق سابیر: ئه‌م بودجه‌یه‌ ناتوانێت ئامانجی‌ ستراتیژی‌ گه‌وره‌ی هه‌بێت
كاروان ساڵح: گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای‌ بودجه ‌پرسێكی‌ گه‌وره‌یه،‌ ناكرێت ته‌نها به‌ 6 خوله‌ك تێپه‌ڕێنرێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: چاره‌سه‌رکردنی که‌موکوڕییه‌کانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ له‌ په‌رله‌مان مه‌حاڵه‌ و پێویسته‌ بگه‌ڕێنێرێته‌وه‌ بۆ حکومه‌ت
پەرلەمانتارێك: حسابی خیتامی ساڵی (2010) پڕبو لە هەڵەو كەموكورتی
لە عێراقدا كە (15) پارێزگایە، (60%)ی بودجەكەی بۆ بەكاربردنە، بەڵام لە كوردستانداو بە (سێ) پارێزگا (70%)ی بودجە گشتییەكەیە
عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح له‌ وه‌ڵامی‌ بابه‌تێكی‌ (كوردستانی‌ نوێ)دا: به‌رپرسین له‌ راستی‌ و دروستی‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی‌ له‌سه‌ر بودجه‌ خستومانه‌ته‌ڕو
پرۆژه‌ بودجه‌ی‌ 2011؛ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی‌ پار، 1 ترلیۆن و 900 ملیار دینار بودجه‌ی‌ (به‌كاربردن) زیادكراوه‌
شۆڕش ئه‌مین: پێویسته‌ مینحه‌ی‌ رێكخراوه‌كان به‌ پرۆژه‌ بێت، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ئۆفیس ‌و حیزبیبون
هه‌رێمی کوردستان؛ زیاتر له‌ دو ئه‌وه‌نده‌ی‌ ساڵی رابوردو، پاره‌ بۆ به‌خشین ته‌رخانكراوه‌
بودجەیەكی پڕ لە كارەسات
ئیسماعیل گه‌ڵاڵه‌یی‌: پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ خه‌له‌لی‌ زۆر گه‌وره‌ی‌ تێدایه‌ كه‌ چاره‌سه‌ر ناكرێن
جێگری‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌: به‌شێكی ئه‌وه‌ی‌ له‌ راپۆرتی‌ بودجه‌دا هاتوه،‌ له‌گه‌ڵ واقیعدا جیاوازی‌ هه‌یه‌
بەخشینی بودجە؛ وەك دەردێكی كوشندە
زیادەڕەویی لە «باربو»دا
بڕی (16) ملیار دینار بۆ بودجه‌ی‌ ساڵی 2011ی قه‌زای‌ خانه‌قین زیادكرا
له‌بودجه‌ی‌ (2011)دا، شوێنی‌ (25) هه‌زار فه‌رمانبه‌ر نادیاره‌
وردەكاریی كەموكورتییەكانی بودجەی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان
بودجەی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یان په‌سه‌ند بكرێت؟
بودجه‌ی‌ ئه‌مساڵی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و مه‌ترسییه‌كی‌ گه‌وره‌
په‌رله‌مانتارێکی لیستی کوردستانی: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت چاكسازی‌ بكه‌ین، ده‌بێت به‌شی‌ زۆری‌ بودجه‌ی هه‌رێم‌ بۆ وه‌به‌رهێنان بڕوات
پڕۆژه‌ بودجه‌ی‌ 2011
کاردۆ محه‌مه‌د: به‌وپێیه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ هاوڵاتیانه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌که‌ین له‌باره‌ی گفتوگۆکردنی بودجه‌وه‌

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ