پرۆژه بودجه‌ی 2011؛ 75 ده‌نگ له په‌رله‌مان داوایكرد گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و 21 ده‌نگیش داوایانكرد بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ حكومه‌ت
Monday, May 23, 2011 |
|
|
(سبه‌ی):
له دوه‌م دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا كه تێیدا پرۆژه‌ی بودجه‌ی 2011 تاوتوێكرا، به‌رده‌وامبونی گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ حكومه‌ت خرایه ده‌نگدانه‌وه، له ئه‌نجامدا 75 ده‌نگ درا بۆ به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆكردن له‌سه‌ری و 21 ده‌نگیش داوایانكرد پرۆژه‌كه بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ حكومه‌ت.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌بدوڵا مه‌لا نوری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به (سبه‌ی) راگه‌یاند: زۆرینه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات دانیان به كه‌موكورتیه‌كانی بودجه‌دا ناوه و ئه‌م كهموكورتیانهش ناكرێت له په‌رله‌مان چاره‌سه‌ر بكرێت و پێویسته بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ حكومه‌ت.
وتیشی: له‌هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی دونیا بوایه پرۆژه‌كه ده‌گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ حكومه‌ت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراق رویدا له‌مساڵدا.
سه‌باره‌ت به ده‌نگدانیش له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی پرۆژه‌كه له پهرلهمانداو گفتوگۆكردن له‌سه‌ری، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: ئه‌و ده‌نگدانه مه‌به‌ستی سیاسی له پشته‌وه بو، تا گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه یاساكه به شكستی حكومه‌ت نه‌درێته قه‌ڵه‌م.
هاوكات كاردۆ محه‌مه‌د، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به (سبه‌ی) وت: لایه‌نی ده‌سه‌ڵات له دیاریكردنی كه‌موكورتیه‌كانی بودجه له گه‌ڵمانن، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ركردنیان له‌گه‌ڵمان نین و ده‌نگ بۆ درێژه‌پێدان به گفتوگۆكردن له‌سه‌ری ده‌ده‌ن.
هێژا محه‌مه‌د
|
|
Print |
|
Send this link
|
Add
to favorites
|
|
|